رۆژی میدیای یه‌كێتی
کوردستان 10:20 AM - 2021-11-01
له شه‌راره‌وه شۆڕش و له‌وێوه بۆ شه‌ڕاره‌ی میدیایه‌كی پوخت و چالاك
١-
سه‌ره‌تای ئه‌ندێشه
ئێستا دیمه‌نه‌كه بێنه به‌رچاوی خۆت كه مام جه‌لال چاوه‌ڕێیه و جار به جار له بالكۆنی شوقه‌كه‌وه سه‌یرێكی ده‌ره‌وه ده‌كا ، ئینجا كاتژمێره‌كه‌ی ده‌ستی تا ئاستی دیده‌نییه‌كی روون و بێ هه‌متا ڕاده‌گرێ و له‌به‌رخۆیه‌وه ده‌ڵێ :«دواكه‌وت، شه‌راره نه‌هاته‌وه له چاپ، قه‌ره‌باڵه‌غی دیمه‌شق دیسان بێ به‌ڵێن بوو له‌گه‌ڵمان»یه‌كه‌مجاره نه‌بوو كه پایته‌ختی ئه‌مه‌وییه‌كان قه‌ره‌باڵه‌غ و ترافیك لایته‌كانیشی به‌سه‌بر و به‌كاوه‌خۆ بێت و میوانه‌كانیشی هه‌ژمه‌تی تینو‌وتاوی كۆششی سیاسی‌یان بۆ دیداری به‌لاغ و به‌یان و سه‌دای مینبه‌ره‌كانی كه‌م حه‌وسه‌ڵه و په‌له‌یان بێت.
دیمه‌شق له نیوه‌ی دووه‌می حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی بیست وه‌ك قاهیره‌ی شه‌سته‌كانی عه‌بدولناسر جمه‌ی ده‌هات له‌م بزافی دیموكراتخواز و له‌و ئاڕاسته‌ی سیاسیی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و چه‌پی ئاسیا تا ئه‌فریقا.
دیمه‌شق قه‌ومی و به‌عسی ناڕازی عێراقی و چه‌پی عیراق و جه‌بهه‌ی ملنه‌دان و به‌رهه‌ڵستكاری عه‌ره‌بی هێنابۆوه ده‌واری نزیكی خۆی و دیار بوو حافز ئه‌سه‌د شتێكی له‌بن سه‌را بوو.
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌و درزی په‌چه‌ی دۆستایه‌تی مام جه‌لال و ئه‌سه‌د و سوریاكه‌یه‌وه چاوی له گه‌رمكردنه‌وه‌ی كوانی شۆڕشی كوردستان و بڵێسه‌ی خه‌باتی(حزب من طراز جدید) بوو. تا له‌ژێر چه‌تری عێراقێكی تر كه خۆشی به دیموكراتی بێت جێگا بۆ تێھه‌ڵچوونه‌وه‌یه‌كی تری كوردایه‌تی نوێ بكاته‌وه.هه‌موو ساڵێك بوو نیشتمان سلاحسز كرابوو و به‌عسی عه‌فله‌قی گه‌ره‌كی بوو له سه‌رسنووره‌وه خه‌ڵك خڕ ته‌ھجیر و ته‌رحیل بكات و له دامێنیشه‌وه كه‌ركوك و خانه‌قین كێوماڵ بكا و له كوردستانیان داماڵێ .
دكتۆر فوئاد مه‌عسوم بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مێك له نیگه‌رانی و چاوه‌ڕوانی به په‌رۆشی مام جه‌لال خاو بكاته‌وه. گوتی یه‌كه‌م ژماره‌یه و یه‌كه‌م ته‌جره‌به، هه‌روا ده‌بێ. مه‌گه‌ر خۆت مانشێته‌كه‌ت وه‌ك شه‌رحی حاڵ نه‌نووسیووه. (ومن الشراره یندلع اللهیب)؟
له دامێنی ئه‌و ساته مێژووییه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر خه‌ونه‌كانی له‌مه‌ودوا ده‌ستی پێكرد. مام جه‌لال گه‌ره‌كی بوو باسی ئه‌ندێشه‌ی پرۆژه‌ی نه‌خشه‌ی رزگاری و فرقه‌ی دیعایه‌ی موسه‌له‌حه » بكا و مه‌به‌ستی بوو قسه له‌سه‌ر ئه‌ندێشه و خه‌یاڵی رۆژنامه‌وانی كاك نه‌وشیروان بۆ چاپی «رێبازی نوێ» بوروژێنێ به‌تایبه‌تی كه مامۆستا كامیل به‌سیر نیوه‌ی كاره‌كه‌ی به ناوی «رێباز » مه‌یسه‌ر كردبوو ھه‌ر «نوێ» كه‌ی مابوو تا گوزارشت له قۆناغی تازه‌ی كوردایه‌تی بكات . مام به جۆشوخرۆشی دوورنمای ئۆرگانێكی تازه بابه‌ته‌وه ناوه‌ناوه نوكته‌كانی به‌شیر موشیر و په‌رتوكیاتی كه‌مال فوئادی باس ده‌كرد كه چۆن له شۆڕشی ئه‌یلول رادیۆ گه‌یشت و ئه‌مجاره چۆن بگات . له‌ناكاو زه‌نگی ته‌له‌فونی شوقه‌كه لێی دا. دوو فه‌یلی به‌غداپه‌روه‌ر عادل موراد و عه‌بدولره‌زاق فه‌یلی خه‌تی گفتوگۆیان به موژده‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی «شه‌راره » گه‌رم كرد. شه‌راره‌ی ته‌له‌فونه‌كه له‌و نێوانه‌دا نه‌ما. بووه له‌هیبی سه‌ركه‌وتن و ده‌ركه‌وتنی یه‌كه‌م میدیای یه‌كێتی.
مام جه‌لال به چاو و دڵی رۆشنی یه‌كه‌م ژماره‌ی شه‌راره له تشرینی یه‌كه‌می 1975 فریا كه‌وت بڵێ: نوسخه‌كه‌ی دكتۆر هۆمه‌رتان له بیر نه‌چێ. ..ئه‌ی به‌شی ناوه‌وه‌ی وڵات بۆ ھه‌ڤاڵانی وڵات زۆر زه‌روره. ئاخر شۆڕشه‌كه‌مان له‌وێ و بۆ ئه‌وێیه.
تشرینی یه‌كه‌می 1975 شه‌راره ده‌بێته ته‌قویمی سه‌روه‌ری بۆ میدیایه‌كی كوردستانیی سه‌رتاسه‌ری و بۆ مینبه‌رێكی دیموكراتی كه له پایته‌ختی ئه‌مه‌وییه‌كان بۆ پایته‌ختی شۆرشی زه‌ڵێ تا پایته‌ختی عه‌باسی ناوه‌ستێ و هه‌دادانی بۆ نییه.
به‌م جۆره شانازی ئه‌و ختۆكه خۆشه‌مان ھه‌یه كه پێش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆرشی چه‌كداریی بڵێسه‌ی شۆرشی میدیا ھه‌ڵگیرسا . یه‌كی حوزه‌یرانی ساڵی ١٩٧٥ یه‌كێتی دێته ژیانمانه‌وه، تشرینی ١٩٧٥ «شه‌راره» وڵات رۆشن ده‌كاته‌وه و یه‌كی حوزه‌یرانی دوای ئه‌وه‌ش ، ١٩٧٦ شۆڕش كوردستانی ته‌نییه‌وه.
ئه‌وه مێژووه و به‌مجۆره یه‌كێتی و راگه‌یاندنه‌كه‌ی ئاوێته‌ی یه‌كتر ده‌بن. سه‌روه‌ری زۆر كه قه‌ت نابێ فه‌رامۆش بكرێ، ھه‌روه‌ھا كه‌موكوڕی ھه‌نووكه كه قه‌ت نابێ بخرێته ژێر لێوه‌وه. له‌مه‌شدا یه‌كێتی و راگه‌یاندنه‌كه‌ی ئاوێته‌ن و یه‌ك چاره‌نووسن، خۆمان له‌پێشه‌وه ده‌ستنیشانی بكه‌ین و نه‌خشه‌رێی بۆ بدۆزینه‌وه. دره‌نگیشه زوو نییه.
تشرین ھه‌ر پایزی سروشت نییه، به‌ڵكو به‌ھاری میدیامانه ، جا بۆنه‌ی رۆژی راگه‌یاندنی یه‌كێتی ، مانگی راگه‌یاندنی یه‌كێتی بۆنه‌شه بۆ مشوماڵ كردنی.
له‌شه‌راره‌وه شۆرش بڵێسه‌ی دا و به‌شكم له تۆڕێكی میدیایی پوخته‌وه شه‌ڕاره‌ی حزبایه‌تی یه‌كێتی بگه‌شێته‌وه.
ستران عه‌بدوڵلا
سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كته‌بی راگه‌یاندن
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
12:39 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23