riklam

ئەنجامی كۆتای هەڵبژاردن و سكاڵاكان

بیروڕا 10:51 PM - 2021-10-18

ئەنجامی كۆتای هەڵبژاردن و سكاڵاكان :

 1- ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن ئەنجامی سكاڵاكان ، كۆتایی نیە ، بەڵكو  شیاوی تانە لێدانە لەلایەن هەر حیزب و كاندیدێكەوە كە زەرەرمەند بووبێت و خۆی بە براوەی هەڵبژاردن دەزانێت .
 2-لایەنی تایبەتمەند بەبینی تانەكان بریتیە لە دەستەی دادوەری هەڵبژاردن كە لە سێ دادوەری پلە یەك پێك دێن لە ئەنجومەنی دادوەری عێراق ، ئەم دەستەیە لەلایەن ئەنجومەنی داوەری عێراقەوە پێكدێت و  پشكی هەرێمی تێدا نیە .
 3- ماوەی پێشكەشكردنی تانەكان سێ ڕۆژە ، لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەكان .

4- ئەو سێ ڕۆژە ماوەی (سقوگ)ە  نەك (تقادم )، واتە لەدوای ئەو ماوەیە هیچ تانەیەك وەرناگیرێ و هیچ پاساوێكیش بۆ دواكەوتنی تانەكان گوێی لێناگیرێ .

5- دەستەی دادوەری هەڵبژاردن دەبێت لەماوەی 10 ڕۆژدا تانەكان یەكلایی بكاتەوە .

6- بڕیاری دەستەی دادوەری بنبڕ و كۆتاییە وشیاوی تانەلێدان نیە بەهیچ ڕێگایەك .

- دادگای باڵای فیدراڵی تەنها دەسەڵاتی پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەیە و مافی بینینی تانە و سكاڵای نیە ، ئەم خاڵەش بە بڕیاری خودی دادگای فیدراڵی یەكلایی كراوەتەوە .

دەستور و یاسای هەڵبژاردن هیچ ماوەیەكی دانەناوە بۆ پەسەند كردنی تانەكان لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە .
9- لەدوای پەسند كردنی ئەنجامەكان لەلایەن دادگای فیدرالییەوە ، سەرۆك كۆمار بانگێشتی پەرلەمانی نوێ دەكات بۆ كۆبوونەوە . 
10- یەكەم كۆبوونەوە بە سەرۆكایەتی بەتەمەنترین ئەندام دەبێت و ئەندامان سوێندی یاسایی دەخۆن ،  و سەرۆكایەتی پەرلەمان بە زۆرینەی ڕەهای ئەندامان هەڵدەبژێردرێت ...

رێبوار محمـد صالح
مامۆستای زانکۆ


زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket