بەپێكەوەبوون و یەك دەنگی..
بیروڕا 11:38 AM - 2021-10-14
بەپێكەوەبوون و یەك دەنگی قەوارەی هەرێم لە بەغدا
پێگەی كورد بەهێزتر دەكات و زامنی سەركەوتنی هەرێمە
روون و ئاشكرایە كە بارودۆخی عیراق گەیشتە ئەو ڕادەیەی كە بیر لە هەڵبژاردنی پێشوەخت بكرێتەوە دەرئەنجام بۆ ڕزگاربوونی عیراق لەو تەنگ و چەڵەمەیەی كەتێی كەوتبوو بڕیار درا كە لە ١٠/١٠ /٢٠٢١ هەلبژاردنی پێشوەخت ئەنجام بدرێت و ئەنجام درا.
ئێستاو دوای پەسندكردن و مەراسیمی سوێندخواردنی كاندیدە دەرچووەكان بەپێ ی پەیڕەو هەنگاوەكان بەئاراستەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی ناوەند دەنرێت و هاوپەیمانی و ڕێككەوتنی پێش وەختە دەكرێت بۆ دابەشكردنی كێكی دەسەڵات لە نێوان ئەو هێز و لایەنانەی كە ڕێككەوتوون
بۆیە پێویستە حزب و لایەنە سیاسییەكانی هەرێم كە بوونەتە خاوەن كورسی پەرلەمانی بە دەستە جەمعی و بەوپەری هێزەوە بچنە بەغدا ،ئەمەش لەژێر ناوێكدا وەك چەتری كۆكەرەوە.
ئەمەش لەپێناو بەدیهینانی ئامانجەبەدی نەهاتووەكانی میللەتەكەمان و خەمخۆریمان بۆ خاك وخەڵكەكانمان لە (ناوچەكێشەلەسەرەكان) و رووحی بەرزەفڕی شەهیدەكانمان و دەرئەنجام دڵخۆشی بەڕێزان (نەوە و وارس و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوەكان)ی لێدەكەوێتەوە.
سەرباری ئەوەش ئەم هەنگاوەپێگەی كورد لە بەغدا بەهیزدەكات و لەبەغداش خوێندنەوەی جیاواز بۆ ئەو هاوپەیمانی و یەكدەنگییەی كورد دەكرێت، قەبارەی ئەو هاوپەیمانێتی یە و یەكدەنگی كورد دەبێتە گرنتی بەدەستهێنانی پشكی هەرێم لەڕووی بەركەوتەی ئینتیخابی و شایستەی كورد لە بەغدا و بەپێ ی دەرئەنجامی دواهەڵبژاردن.
پاشان بەدانوسان و ڕاگۆڕینەوە بەركەوتە و پشكی هەرێم لە پۆستە سیادی و باڵاكان بەپێ ی قەبارەی حزب و لایەنە سیاسییەكان دابەش بكرێ لەنێوان لایەنە سیاسیەكوردیەكاندا.
ئاشكراشە كە هیچ لایەنێكی سیاسیش ناتوانێت بەتەنها نوێنەرایەتی قەوارەی هەرێم بكات لەبەغدا.
بەندە ماوەی ئەرك و لێپرسراوێتیم لە لێپرسراوی مەڵبەندی بەغدا زیاتر هەست بەزەروورەتی بوونی هاوپەیمانی حزب و لایەنە سیاسییەكوردیەكان دەكەم لەبەغدا.
پۆڵای شەهیدسیروان تاڵەبانی
لێپرسراوی مەڵبەندی11ی ڕێكخستنی گەرمیان
2021/ 10 / 13
هەواڵی زیاتر
-
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی ههولێر گهنجێك دهكوژێت و بنهماڵهكهی داوای روونكردنهوه دهكهن
06:05 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئهمریكا: ئازادی رۆژنامهنوسی و مافی مرۆڤ لهههرێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24