له‌مڕۆوه ئه‌ركه قورسه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌ن
کوردستان 03:29 PM - 2021-10-12
*ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق، هاوپه‌یمانی كوردستان زیاتر له (17) كورسی مسۆگه‌ر كردووه و چاوه‌ڕێی تانه‌كانی هه‌ڵبژاردنیشه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر. به‌م بۆنه‌یه‌وه پێش هه‌موو شتێك ده‌نگده‌رانی هاوپه‌یمانی كوردستان شایانی ده‌ستخۆشی و پیرۆزبایین، شایانی پاداشت و میدالی شایسته‌یین كه به هیمه‌ت و هه‌ڵمه‌ته‌وه به‌شداری پرۆسه‌ی ده‌نگدانیان كرد و ده‌نگیان بۆ هاوپه‌یمانی كوردستان دا.
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكیش كه له‌رێی ده‌نگه‌كانیانه‌وه به‌شداریان له دیاریكردنی داهاتووی خۆیان، كرد و بایكۆتی بژارده‌ی هه‌ڵه‌ی بایكۆتیان كرد، دیسانه‌وه ئه‌وانیش شایانی ده‌ستخۆشی و ئافه‌رینن، به‌تایبه‌تی له ره‌وشی كه‌می ڕێژه‌ی ده‌نگدان به تایبه‌تی لاوان كه ئه‌مه زه‌نگێكی مه‌ترسیداری نیشتمانییه و له ئاستیدا هه‌ق نییه كه‌س خۆی به براوه و بێ باك بزانێت.
*هاوپه‌یمانی كوردستان به‌و ژماره كاندیده‌وه ده‌چێته به‌غدا بۆ داكۆكیكردنی له به‌رنامه‌ی كوردستانیی و زامنكردنی شایسته دارایی و سیاسییه‌كانی كوردستان. به‌م كاندیده لێوه‌شاوانه‌وه كه نوێنه‌رایه‌تی پارێزگای تێدایه، به ناوچه دابڕاوه‌كانیشه‌وه، ئه‌ركی داكۆكی كردنی له مافه‌كانی گه‌لی كوردستانی گرتۆته ئه‌ستۆ و به یه‌كریزی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی دیكه‌ی كورد له به‌غدا، ئه‌م ئه‌ركه جێبه‌جێ ده‌كات.
*له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هاوپه‌یمانی كوردستان توانی سه‌ركه‌وتوو بێت له‌سه‌رخستنی ئه‌و رێژه له كاندیده‌كانی و به‌یه‌ك ده‌ستی و به‌رچاوروونییه‌كی زیاتره‌وه هیمه‌تی كرد تا خۆی له‌به‌رده‌م ته‌نگژه و پیلانه جۆراوجۆره‌كانی، كه هاوكاتی دۆخی هه‌ڵبژاردن بوو، ڕابگرێ و له‌مڕۆشه‌وه به پته‌وی و شایسته‌ییه‌وه له‌سه‌ر پێی خۆی، بۆ ئه‌ركه‌كانی داهاتووی، ڕاوه‌ستاوه.
* ئه‌م سه‌ركه‌وتنه له پاراستنی رۆل و پێگه‌ی یه‌كێتی و هاوپه‌یمانی رێگایه‌كی ئاوه‌دان له‌به‌رده‌م یه‌كێتی ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان باشتر جه‌ماوه‌ر و لایه‌نگرانی هانبدات و ساز بداته‌وه. هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م ڕاوه‌ستان و مانه‌وه‌شه یه‌كێتی خۆی به سه‌ركه‌وتوو ده‌زانێ و ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش، له‌م دووڕیانه، له‌باریدایه هه‌ڵسانه‌وه‌یه‌كی چۆنایه‌تی به‌دواوه بێت، به مه‌رجێ:
*یه‌كێتی درێژه به به‌رنامه‌ی چاكسازی حزبی، به نۆرماڵكردنه‌وه‌ی ژیانی حزبایه‌تی و ئۆرگانیكی خۆی بدات. هه‌ڵسه‌نگاندنێكی وردی ئه‌دای كادیر و هه‌ڤاڵه‌كانی له هه‌موو ئاسته‌كاندا بكات. به‌پێی پره‌نسیپی حزبیی ده‌ستخۆشی و پاداشت و لێپرسینه‌وه مامه‌ڵه بكات، دوور له كه‌مته‌رخه‌می ئه‌و كادیر یان ئه‌م ئۆرگان، ده‌نگده‌ر و جه‌ماوه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خۆی سه‌رله‌نوێ بۆ ئه‌ركه‌كانی قۆناغی تازه ساز بداته‌وه.
*ره‌وتی رێكخستنه‌وه‌ی ژیانی حزبایه‌تی كه پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستی پێكردبوو، له‌مه‌ودواش به گوروتینێكی زۆرتره‌وه درێژه‌ی پێ بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی تێپه‌ڕاندنی پیلانگێری و به‌ربه‌سته‌كانی ناوخۆیی حزبی و ده‌ره‌كی ببێته وێستگه‌یه‌كی ڕاست و ڕه‌وا بۆ سازدانه‌وه‌ی یه‌كێتی و بوژاندنه‌وه‌ی زیاتری.
له‌م ئه‌ركه‌شدا هه‌ر ئه‌و په‌نجه په‌مه‌ییانه‌ی یه‌كێتییه‌كان و ئه‌و تێكۆشان و ماندووبوونه‌ی هه‌ڤاڵانی كه‌مپینه سه‌رتاسه‌رییه‌كانی یه‌كێتی پێوه‌ری سه‌ره‌كی و بڕیارده‌ری یه‌كه‌م و سه‌ره‌كی بێت، چونكه یه‌كێتییه‌كی پته‌و و یه‌ك ده‌ست، خاوه‌ن ئۆرگانی كارا‌و و كاریگه‌ر و پوخت، باشتر و چاكتر ئه‌ركه خوازراوه‌كانی پێ رایی ده‌كرێت.
*یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی كوردستان، كه پێكهاتووه له یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌شداری كێبركێی دیموكراتی هه‌ڵبژاردنی كرد. بۆیه ده‌سكه‌وت و ئاكامه‌كانی، ده‌نگ و كورسییه‌كانیشی پێكه‌وه هی یه‌كێتی و گۆرانن، چونكه ئه‌و ئه‌رك و ئامانجه هاوبه‌شه‌ی هه‌ردوولا له‌سه‌ری رێككه‌وتوون به‌رده‌وامه. یه‌كێتی پێی وایه ئامانجه‌كانی هاوپه‌یمانی و به‌رنامه‌كه‌ی ده‌توانێت چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی له‌مه‌ودواش بێت، بۆیه ئێستاش هه‌ر به‌یه‌كه‌وه به‌هێزترین. یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ره‌فیقی نیوه‌ی رێ نابێ و وێرای رێزگرتنی له بڕیار و هه‌ڵسه‌نگاندنی ناوخۆیی هاورێیانمان له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به ویستی هاوڕێیانه و ئه‌ركی هاوبه‌شه‌وه كورسییه‌كانی هاوپه‌یمانی و كاندیدانی سه‌ركه‌وتووش به نوێنه‌ری یه‌كێتی و گۆڕان داده‌نێت، هه‌ر به‌ركه‌وته‌یه‌كیش له‌حكومه‌تی داهاتووی عیراق بدرێته یه‌كێتی، پشكی هاوپه‌یمانی كوردستانه‌و له‌گه‌ڵ هاوڕێیانمان له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ین. چاویشمان له ئاینده‌ی پێكه‌وه‌یی و كاری هاوبه‌شی خه‌باتگێری نێوانمانه كه له‌سه‌ر یه‌ك وێستگه‌ی هه‌ڵبژاردن په‌كی ناخه‌ین. ئه‌مه‌ش هه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنی یه‌كێتییه له به‌رزترین ئاست، هاوسه‌رۆك و مه‌كته‌بی سیاسی وه‌ك له دوایین كۆبوونه‌وه له (11/10/2021) ته‌ئكیدی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه، هه‌میش سه‌ره‌نجام وه‌ك گیانی هه‌ڤاڵبه‌ندی و هاورێتی نێوانمان شۆر ده‌بێته‌وه بۆ ئۆرگانه‌كانی خواره‌وه.
گه‌له‌كه‌مان سه‌رفراز و سه‌ركه‌وتوو بێت.
PUKmedia كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28