هه‌ڵبژاردن و خراپی بایكۆت و ده‌نگنه‌دان
بیروڕا 02:40 PM - 2021-10-05
لێره و له‌وێ باس له بایكۆتكردنی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن ده‌كرێ، گروپ و كه‌مپه‌ینی بۆ پێكده‌هێنرێ و زۆر به گرنگییه‌وه باسی ده‌كه‌ن وه‌كو رێگای چاره‌سه‌ر ده‌یخه‌نه‌ڕوو كه له واقیعدا ئه‌وه هه‌ڵه‌یه و ئاسه‌واری خراپی له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ده‌بێت، به‌تایبه‌ت له‌و كۆمه‌ڵگانه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن بوونیان هه‌یه و گۆڕانكاری و چاكسازی و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات پێویسته.
ئه‌گه‌ر به‌شێك له هۆكاره‌كانی بایكۆتكردن ئه‌وه‌بێت گه‌نده‌ڵی هه‌یه و ده‌سه‌ڵات نادادپه‌روه‌ره، ئه‌وا خۆ بایكۆتكردن و ده‌نگنه‌دان له به‌رژه‌وه‌ندی هێزی ده‌سه‌ڵاتداره و ئۆپۆزسیۆن له بایكۆتكردن زیانی پێ ده‌گات، هه‌روه‌ها كه‌می ئاستی به‌شداریكردنیش نیشانه‌ی پرسیار له بوونی دیموكراسی و ئازادی دروستده‌كات و له كۆتاییشدا پرۆسه‌كه دروست و باش نابێت.
بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و بۆ هه‌رێمی كوردستان بایكۆتكردن له ئه‌نجامی كورسییه‌كانی كورد له‌ناو هه‌رێم كه‌مناكاته‌وه، چونكه ژماره‌ی كورسییه‌كان جێگیرن و به‌پێی بازنه‌كان كورد خاوه‌ن كورسیی دیاریكراوی خۆیه‌تی، به‌ڵام بۆ ناوچه‌كانی كێشه له‌سه‌ر، ئه‌وا زیانی زۆری بۆ كورد ده‌بێت و ژماره‌ی كورسییه‌كانی كورد به‌نده به رێژه‌ی به‌شداریكردنی خه‌ڵكه‌وه بۆ نموونه له شارێكی وه‌كو كه‌ركوك كه شه‌ڕ له‌سه‌ر ناسنامه و خاكه‌كه‌ی به‌رده‌وامه.
بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان دوو زیانی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه: یه‌كه‌میان هاوڵاتی مافێكی راسته‌قینه و كاریگه‌ری خۆی پێشێل ده‌كات، رۆڵی خۆی هه‌ڵده‌په‌سێرێت له‌ناو پرۆسه‌ی دیموكراسی و سیاسی. دووه‌میان ئه‌وه‌یه ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌وه ده‌خاته روو بۆ هێزی ده‌سه‌ڵاتدار كه ده‌نگده‌ری نه‌گۆڕی خۆی هه‌یه و به‌پێی ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی كورسی ده‌هێنێت، ویستی هێزی یه‌كه‌م هه‌میشه ئه‌وه‌یه به‌شداری سیاسی و ده‌نگنه‌دان و بایكۆت بوونی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند بۆی ده‌كرێت ساخته‌كاری تیادا بكات و له لووتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا ده‌نگدان و به‌شداریكردنی سیاسی دوو سوودی زۆر گرنگیشی هه‌یه كه بریتین له یه‌كه‌میان هاووڵاتی مافی به‌شداریی سیاسی خۆی ده‌كاته كردار و رێگه نادات خه‌ڵكانی تر ده‌نگه‌كه‌ی ساخته بكه‌ن و خۆی ده‌بێته خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی مافه‌كانی خۆی.
دووه‌میشیان ئه‌وه‌یه ده‌یسله‌مێنێت خاوه‌ن هۆشیارییه‌كی راسته‌قینه‌یه و ده‌یه‌وێت ده‌نگی راستی زیاتر به‌رزببێته‌وه یان ئه‌و لایه‌نه‌ی كه سۆز و ئینتیمای بۆی هه‌یه و ده‌یه‌وێت سه‌ركه‌وتوو بێت.
بۆیه به‌ڕای من ئه‌و كه‌س و گروپ و كه‌مپه‌ینانه‌ی داوای بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن له دڵسۆزییه‌وه نییه، به‌ڵكو ده‌ربڕینێكی نادروسته و ده‌یانه‌وێت تۆڵه له لایه‌نی به‌رامبه‌ر بكه‌نه‌وه، به‌ڵام هه‌ست به‌وه ناكه‌ن به‌و كاره‌یان خزمه‌ت به ده‌سه‌ڵاتی ئێستای عیراق ده‌كه‌ن و ده‌رفه‌تی ساخته‌كاریان بۆ دروستده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش ئاسه‌واری خراپی له‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌ی سیاسی ده‌بێت و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ئاسه‌واره خراپه‌كانی بایكۆتكردن تا هه‌ڵبژاردنی دواتر ده‌مێنێته‌وه و خه‌ڵكیش باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن و تواناشیان نییه چاره‌سه‌ری بكه‌ن.
سۆزان حه‌مه‌تاته
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24