ژنانی هاوپەیمانی
بیروڕا 01:19 PM - 2021-10-05
لە رەوتی گەشەی كۆمەڵی كوردستان و عیراقدا، لە چەندین قۆناغی پێشكەوتنی كۆمەڵایەتیدا ژنان بوونەتە خاوەن هەندێك ماف و دەسكەوت، بەڵام جاری واش هەبووە پاشەكشێ قەوماوە.
دوای پەسەندكردنی دەستوور لە 2005، لە هێلی سەرەكیدا ژنان لەم وڵاتەدا بوونەتە خاوەن كۆمەڵێك مافی دەستووری و شایستەیی سیاسیی، بەڵام ئەم دەسكەوتانە لەپاڵ پاشەكشێی بزووتنەوەی دیموكراسیی و بەهۆی هێزە رێكخراو و تۆكمە تاریكەكان و هەڕەشەی بەردەوامی تیرۆریستانەوە كە لە قاعیدە و داعش و تا هیتریش دەگرێتەوە، هەڕەشەی جددیان لەسەرە.
بەداخەوە ئێستاش ئەو هێز و لایەنانە كەم نین، كە دەخوازن دەست بۆ دەسكەوتەكانی ژنان و كچان بەرن و لێی كەم بكەنەوە. تەنانەت هەوڵی بەتاڵكردنەوەی جەوهەری رێژەی ژنان و كۆتا دیموكراتییەكەیان دەدەن لە ناوەرۆكی دیموكراتییانەی خۆی. كارێك دەكەن بە قەرەباڵەغی چالاكوانانی ژنان كە لە بنچینەدا ئازادیخوازا نین چالاكی ژنان پەك بخەن.
لەم ململانێی نێوان پرەنسیبە دەستورییەكان و هێزە پاشەكشێ خوازەكان تەنها و تەنها هاوپەیمانی كوردستان پاڵپشتێكی بەهێز دەبێت بۆ ژنان لە كوردستان و تەواوی عیراقیش بۆ ئەوەی داكۆكی لە دەسكەوتەكانیان بكەن و پەرەی پێ بدەن.
بەرنامەی هاوپەیمانی پرۆژە و ستراتیژی روونی هەیە بۆ یەكسانی و مافی زیاتر بۆ ژنان لە كایەی كۆمەڵایەتی و باری كەسێتی و پێگەی ژنان لەناو كۆمەڵگە و لەناو خێزانیشدا. بەرنامەی هەیە بۆ فراوانكردنی بەشداری ژنان لەكایەی سیاسیی و كایەی گشتی كۆمەڵدا. ژنان و كچان دەنگ دەدەن بە هاوپەیمانی كوردستان بۆ پارێزگاری لە مافەكانیان و پەرەپێدانی دەسكەوتەكانیان. چونكە هاوپەیمانییەكی بەهێز دەتوانێت گردبوونەوەیەكی سیاسی بەهێز بێت بۆ ژنان و مافەكانیان.
نووسینی.. ستران عەبدوڵڵا
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكهی نێودهوڵهتی لهسهر خراپی ئازادی لهههرێم بڵاودهكرێتهوه
10:33 AM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
راپۆرتێكی دیكهی نێودهوڵهتی لهسهر خراپی ئازادی لهههرێم بڵاودهكرێتهوه
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی حزبى شیوعى و پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمانی دەکات
ی ن ک 09:23 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی ههولێر گهنجێك دهكوژێت و بنهماڵهكهی داوای روونكردنهوه دهكهن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24