به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن
بیروڕا 08:30 PM - 2021-09-22
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن مێژوویه‌كی دوور و درێژی هه‌یه، شێوازه‌كانی له‌سه‌ر یه‌ك سیسته‌م و پێوانه نه‌بووه بگره جۆراوجۆر بووه، بۆ نمونه شارستانیه‌تی ئه‌غریقی كۆن هه‌ڵبژاردنیان كردووه، به‌ڵام ته‌نها بۆ كه‌سانێكی دیاریكراو و بژارده هه‌بووه ده‌نگ بده‌ن، له هه‌ندێك وڵات‌دا ههنوكهشی له‌گه‌ڵدابێت ته‌نها پیاوان ده‌نگ ده‌ده‌ن كه به‌پێی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی هه‌موو كه‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بڕیار له‌چاره‌نوسی خۆی بدات، واته ئازاده له‌رێگه‌ی رای خۆیه‌وه ئایندهی كه‌سی یان كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی دیاری بكات.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌سته له‌سه‌ری بدوێم، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه له وڵاته‌كه‌ی خۆمان، راستیه‌ك هه‌یه پێویسته به‌بیر هه‌موو لایه‌كی بهێنمه‌وه، له‌سه‌رده‌می مه‌له‌كیه‌ته‌وه هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كراوه، به‌ڵام به نوێنه‌رایه‌تی بووه، واته ده‌نگدانی راسته‌وخۆ نه‌بووه، به‌ڵكو ئاغا و سه‌رۆكی عه‌شیره‌ته‌كان به‌نوێنه‌رایه‌تی هۆز و گوند و ده‌ڤه‌ره‌كانیان ده‌نگیان بۆ دیاریكردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و دانایان داوه، له سه‌رده‌می كۆماریش به‌دیاریكراوی له‌كاتی حكومڕانی حزبی به‌عسدا هه‌ڵبژاردن كراوه، به‌ڵام بۆ یه‌ك لیست و یه‌ك كه‌سایه‌تی، هه‌موو جارێش رێژه‌كه‌ی 99.99% بووه، یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی به‌ڕاستی كه له عێراق ئه‌نجام درابێت، هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانی 29/5/1992بوو كه دواجار په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی لێكهوتهوه، له ته‌واوی عێراق دوای روخانی رژێمی دكتاتۆری، هه‌ڵبژاردنی گشتی له 2005 ئه‌نجامدراوه ئینجا له 2009 و پاشانیش له 2013 دواجاریش له 2018 به‌ڕێوه‌چو، له‌و چوار هه‌ڵبژاردنه‌دا هه‌موو لایه‌نه‌كان و حیزبه‌كان به‌شداربوون، كهمو زۆر بهركهوتیان هه‌بووه و پشكیان له داڕشتنی بنه‌ماكانی حكومداری تازه و بنیات نانه‌وه‌ی داموده‌زگا ئیداریه‌كان و ده‌ستور، به‌ڵام بێ داڕسانی گه‌وره نه‌بووه، باشترین به‌ڵگه تا ئه‌م ساته‌ی تیایدان عێراق ئارامی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، پێكهاته‌كان به‌ته‌واوی له‌مافه‌كانیان به‌هره‌مه‌ند نه‌بوون، تا ئه‌م ساته كاریگه‌ریه‌كانی رژێمی دكتاتۆری له‌سه‌ر هزر و بیری به‌شێك له‌سه‌ركرده‌كان ماوه، زۆر جاران ده‌كه‌ونه‌وه ژێر هه‌ژمونی ده‌مارگیری ئه‌تنی و په‌رگیری ئایینی و ئه‌و ته‌جروبه تاڵه‌ی عێراق پێیدا تێپه‌ڕی، وه‌ك گه‌واهیش بۆ ئه‌و راستیه، ده‌ستی ده‌ستكردنه به‌مادده‌ی 140ی ده‌ستوری عێراق و رێگری كردن له جێبه‌جێكردنی كه مافێكی سروشتی گه‌لی كوردستانه له گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو پێدراوه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌ی كه به‌زۆری زۆردار لێی زه‌وتكراوه، ئاشكراشه پێكهاتهكانیترییش به‌تایبه‌ت توێژه پهراوێزخراوهكانیان ناڕه‌زایی زۆریان له‌ته‌واوی ده‌زگا یاسایی و ئیداریه‌كانی هه‌بووه، بۆیه له 2018 ئۆقره‌یان نه‌ما و رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان، داوای ئه‌وه‌یان كرد، به سیسته‌مێكی تازه هه‌ڵبژاردن بكرێت و گۆڕانكاری له ده‌موچاوه سواوه‌كان و جه‌وهه‌ری حكومڕانی بێته ئاراوه، دیاره هه‌ڵچونه جه‌ماوه‌ریه‌كه ورده‌كاری زۆری تێدایه ئاسان نیه هه‌ڵویسته له‌سه‌ر هه‌موی بكرێت، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه تیشكی بخه‌مه سه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌یه كه بڕیار وایه له 10ی تشرینی یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌بچێت ، من پێموایه هه‌ڵبژاردنێكی باش و سه‌ره‌تایه‌ك ده‌بێت بۆ گۆڕانكاری ئه‌رێنی له‌ژیانی سیاسی و ئیداری و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتوری خه‌ڵكی عێراق، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بهگهرموگوڕیهوه به‌شداری بكه‌ن و بوار نههێڵێنهوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌میشه چاویان له‌وه‌یه ساخته‌كاری بكه‌ن، راسته گله‌یی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوو كه به‌ره‌نجامی دیار و به‌رچاوی بۆ خه‌ڵكی ره‌ش و روت لێنه‌كه‌وتۆته‌وه، راسته هه‌وڵ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هاو وڵاتیان له چون بۆ هه‌ڵبژارد سارد بكرێنه‌وه، له ژێر پاساوی كۆمه‌ڵێك ده‌سته‌واژه كه من دڵنیام لایه‌نێك هه‌یه ره‌واجی پێده‌دات، وه‌ك (( بچیت یان نه‌چیت بۆ ده‌نگدان هه‌ر ئه‌وانه ده‌رده‌چن))یان (( ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ر ئه‌وه‌یه)) یان (( هه‌ر ئه‌و ده‌م و چاوانه ده‌رده‌چنه‌وه و گۆڕانكاری دروست نابێت )) ئه‌مانه و ده‌یان وته و وتهزایتر كه هه‌موشی بۆ ئه‌وه‌یه خه‌ڵك نه‌چن بۆ ده‌نگدان ، ئه‌مه له‌كاتێكدا ته‌واوی جه‌ماوه‌ری خۆیان تێگه‌یاندووه كه ده‌بێت ده‌نگ بده‌ن، ره‌نگه بۆ ئه‌وه‌شیان بێت سود له‌و ده‌نگه زویرانهش به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بێت وه‌رگرن، من لێره‌وه داواكارم له‌هه‌موو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و بڕۆن ده‌نگ بده‌ن چونكه:
1- ئه‌وه مافێكی سروشتی خۆته و ده‌بێت پیاده بكرێت و نه‌هێڵرێت كه‌س به‌سه‌ر تۆدا باز بدات و مافه‌كه‌ت بخوات.
2- ده‌نگ نه‌دان واتای ئه‌وه ده‌گه‌یێنێ تۆ به‌و سیاسه‌ته‌ی هه‌یه رازیت و شێوهیهكیشه له ملكه‌چیت بۆ ئه‌مری واقیع.
3- نه‌چیت بۆ ده‌نگدان دوو جار زه‌ره‌ری لێده‌كه‌وێـته‌وه، جارێكیان ده‌نگه‌كه‌ی خۆتت له‌ده‌ست ده‌چێت، جارێكی‌تریش ده‌نگێك بۆ نه‌یاره‌كه‌ت زیاد ده‌بێت.
بۆیه ده‌بێـت كه‌س سڵ نه‌كاته‌وه له‌ده‌نگدان، ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره 10% باشه‌ی لێبكه‌وێته‌وه به‌چه‌ند جارێكی‌تر بنه‌ما و پرنسیپه‌كانی دیموكراسیه‌ت و به‌رجه‌سته‌بوونی مافه‌كان ده‌كه‌وێـته سه‌ر شاڕێگه‌ی خۆی، پێویسته ئه‌وه‌ش بزانین زۆربه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی دنیا به گۆبهندهوه به‌ڕێوه‌چوه، هه‌رگیزیش یه‌ك هه‌ڵبژاردن نه‌بۆته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی گله‌یی و خراپه هه‌یه به كۆتا بێت، ئه‌وه‌تا له وڵاته یه‌كگرتوكانی ئه‌مریكا 55 جار هه‌ڵبژاردن كراوه كه‌چی تا ئێستاش هه‌ر گله‌یی و گازانده هه‌یه، كه‌وایه نابێت كه‌س سارد ببێته‌وه، ده‌بێت هه‌مومان له‌سه‌ر مماره‌سه‌ی ئه‌و مافه‌ی خۆمان پێگیر بین، پرۆسه‌كه بكه‌ینه به‌رده‌باز بۆ به‌رقه‌رار كردنی بنه‌ما بونیادیهكانی ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و كلتوری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان.
عه‌بدولواحێد محه‌مه‌د
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24