پارتی به‌ قیست دێنه‌وه‌ كه‌ركوك

کوردستان 09:52 AM - 2021-09-20

كابرا چونكه‌ حزبه‌كه‌ی قه‌رزاری كه‌ركوك و كه‌ركوكییه‌كانه‌ لێی قه‌وماوه‌ و به‌قیست گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

ئه‌ڵێ ئه‌مرۆ نووسینگه‌كانی بانگه‌شه‌ی ھه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ینه‌وه‌ و له‌چه‌ند رۆژی داھاتووش باره‌گاكانمان وه‌رده‌گرینه‌وه‌.

چه‌ند ساڵه‌ خۆناچه‌مێنن و خۆڕاده‌پسكێنن و فشه‌فش نه‌ما نه‌یكه‌نه‌ تازه‌ به‌تازه‌ به‌چكه‌ چك و قیست و پاشكه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

مێشكی خه‌ڵكیان برد به‌ داستانی گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی و وا له‌تاو كورسی و ده‌سكه‌وت دوكانی سواڵی ده‌نگیان كردۆته‌وه‌ و گوایه‌ به‌ڵێنه‌ به‌ ئاڵای كوردستان و پێشمه‌رگه‌ی لقه‌وه‌ بێنه‌وه‌ كه‌چی پارتی پێشڕه‌و به‌ پاشكه‌وت و قیست دێته‌وه‌
په‌ینۆ په‌ینۆ په‌ینۆ 
ھاوین كه‌پرێ ده‌كه‌ینۆ
زستان تێكی ده‌ده‌ینه‌وه‌
كه‌ركوك به‌قه‌رز و قۆڵه‌ ده‌بینۆ

PUKmedia 

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket