riklam

هاوپه‌یمانی كوردستان هه‌نگاوێكی گرنگی یه‌كڕیزییه‌ له‌هه‌رێم

بیروڕا 07:01 PM - 2021-09-18

ڕێبوار ستار
ئه‌م هه‌نگاوه‌گرنگه‌ی ئێستای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وبزوتنه‌وه‌ی گۆڕان چه‌ند گرنگیه‌كی هه‌یه‌ بۆداهاتوی میله‌ته‌كه‌مان  ئه‌وه‌ی  ئێستاله‌هه‌رێمی كوردستاندا كه‌بۆته‌ جێگه‌ی هیواوئومێدی  كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان كه‌ زۆربه‌ی لایه‌نه‌ كوردیه‌كان به‌یه‌ك  هه‌ڵوێستی ده‌چێته‌ به‌غداد و له‌وێ به‌هێزیكی گه‌وره‌تره‌ وه‌و به‌سه‌نگ وپێگه‌یه‌كی به‌هێزترو به‌یه‌ك  گووتاری به‌بێ منه‌تانه‌  و زۆر به‌ڕاشكاوانه‌ وبه‌ده‌نگێكی بڵنده‌وه‌ داوای ئه‌ومافانه‌ده‌كات كه‌مافی ڕه‌وای كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه‌ كه‌تائێستا نه‌هاتۆته‌دی ئه‌گه‌ر چی میلله‌كه‌مان  ساڵه‌های ساڵه‌ خه‌باتی بۆده‌كات وله‌پێایدا ده‌ریایه‌ك خوێنی ڕۆڵه‌كانی بۆبه‌خشیوه‌ ، بۆیه‌ئه‌م یه‌ك ڕیزیه‌ی ئێستا له‌ئارادایه‌ له‌نێوان هه‌ندێ له‌لایه‌نه‌كانی كوردستان هه‌نگاوێكی گرنگ وپڕبه‌هایه‌  هه‌روه‌ها به‌م یه‌كڕیزیه‌ی ئێستا هه‌مانه‌ ده‌توانین جارێكی تر كوردبونی كه‌ركوك ناوچه‌  جێناكۆكه‌كان  بسه‌لمێنین كه‌خاكی پیرۆزی كوردانه‌و ڕژێم به‌زۆری زۆرداری به‌تعریب وترحیل ئه‌یویست ئه‌م شارانه‌ له‌كوردبون بسڕێته‌ ئه‌مه‌له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ 
گرنگیه‌كی تری ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه‌ی نێوان (یه‌كێتی وگۆڕان ) و ئه‌جۆره‌ لێكتێگه‌یشتنه‌ی نێوان یه‌كێتی ولایه‌نه‌ئیسلامیه‌كان یه‌كڕیزی و یه‌ك هه‌ڵوێستی و لێك نزیك بونه‌وانه‌ زه‌نگێی گه‌وره‌شه‌ بۆ ئه‌وتاك ڕه‌وی و قۆرخكاریه‌ی كه‌ ساڵانێكی زۆره‌ لایه‌نێك به‌زۆر خۆی سه‌پاندوه‌ به‌سه‌ر میلله‌ته‌كه‌ماندا هه‌موجومگه‌سه‌ره‌كیه‌كانی حكومه‌تی بۆخۆی داگیركردوه‌و خۆیكردۆته‌ ده‌م ڕاستی ئه‌م هه‌رێمه‌ . خۆی چۆنی ویستبێت وابوه‌ بۆیه‌   به‌هێزی ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌ له‌وه‌دایه‌ جگه‌له‌وه‌ی كه‌بۆ حكومه‌تی داهاتوی عێراق گرنگه‌و كاریگه‌ری گه‌وره‌ی ده‌بێت. ئێستا له‌هه‌رێمیش بۆته‌جێگه‌ی  دڵه‌ڕاوێكێ وترسی ئه‌وه‌یان لێنیشتوه‌  هه‌ندێك لایه‌ن كه‌ ئه‌م هاوپه‌یمانی كوردستانه‌ ببێته‌ یه‌كه‌م له‌كوردستندا بۆیه‌ له‌ئێسته‌وه‌ كه‌وتۆته‌ جۆره‌هاپروپاگه‌ نده‌ ی نابه‌رپرسارانه‌  چونكه‌ ده‌زانن ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه‌  ڕێگه‌خۆشكه‌رده‌ بێت بۆهه‌ڵبژاردنی داهاتوی په‌ڕله‌مانی كوردستان ئه‌وكاتیش گۆڕانكاری گه‌وره‌ بهێنێته‌ ئاراوه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان  كۆتای به‌حوكم وده‌سه‌ڵاتی قۆرخكاری خۆسه‌پاندن وده‌سه‌ڵاتی تاك ڕه‌وی بهێنێت ،دواتر كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ئاهێكی پیابێت وخۆشگوزارانی  دادپه‌روه‌ری به‌یه‌كجاری بگه‌ڕێته‌وه‌هه‌رێم كۆتایش قورخكاری وجیاكاری و كێشه‌ی مووچه‌ی هه‌رجاره‌ی به‌جۆرێك بهێنێت  بۆیه‌ پێیوسته‌ هه‌مومان هه‌رچی گله‌ی وگازنده‌یه‌كیشمان  هه‌یه‌ وه‌لای بنێین  وهه‌سته‌نیشتمانی ونه‌ته‌وایه‌تیه‌كه‌مان  بخه‌ینه‌ سه‌روو هه‌مووشته‌كانی تر. به‌وهیوایه‌ی هاوپه‌مانی كوردستان  ئه‌م جاره‌ش بكه‌ینه‌وه‌ جێگه‌ی ئومێد وهیوای داهاتومان  خوازیاریشین هاوپه‌یمانی كوردستان جێگه‌ی متمانه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بێت  وبیسه‌لمێنێ كه‌ داكۆكیكارێی سه‌رسه‌ختی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه‌بۆیه‌ باڕۆژی هه‌ڵبژاردن بكه‌ینه‌ كه‌رنه‌ڤاڵێكی گه‌وره‌ی كوردانه‌ و ویژدانمان و ڕۆحی مامی هه‌مووا ن وكاك نه‌وه‌ وشه‌هیده‌كانمان ئاسوده‌بكه‌ین وده‌نگه‌ كانمان بۆكاندیده‌كانی هاوپه‌یمانی كوردستان بێت

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket