riklam

باهه‌مووان پشتیوانی له‌سه‌رخستنی هاوپه‌یمانی كوردستان بكه‌ین

بیروڕا 04:23 PM - 2021-09-05

وه‌ك ئاشكرایه‌ لای هه‌مووان بئیاره‌ له‌ رۆژی (10) ده‌ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌م ساڵ هه‌ڵبژاردنی ه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بكرێت .كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر قه‌واره‌ و لایه‌نی سیاسی له‌ ته‌واوی عیراق به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ به‌شداری له‌م پرۆسه‌یه‌دا بكه‌ن. كێبڕكێ ده‌كه‌ن  له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین كورسی بۆ نوێنه‌ره‌كانیان. یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش یه‌كێكه‌ له‌و لایه‌نانه‌ به‌ڵام ئه‌مجاره‌ به‌جیاوازتر به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی نێوانیان  له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆراندا هاوپه‌یمانێتیان پێكهێناوه‌ و سه‌رۆكی قه‌واره‌كه‌                      هه‌ڤاڵ (قوباد تاڵه‌بانی)ه‌ ئه‌مجاره‌ به‌ قه‌واره‌یه‌كی جیاواز به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی نوێننه‌رانی عێراق ده‌كه‌ن له‌ژێر ناوی (هاوپه‌یمانی كوردستان) ه‌ كه‌ هه‌ردوولا رێككه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ كادر و كه‌سانی پسپۆر و كه‌سایه‌تی دیارو ناسراو  وه‌ك نوێنه‌ری ئه‌م قه‌واره‌ سیاسیه‌ دیاری بكه‌ن له‌هه‌موو شارو شارۆچكه‌كان.
به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی لیستی (هاوپه‌یمانی كوردستان )دایناوه‌ بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ڵمه‌تێكی چڕوپڕو به‌به‌رنامه‌ دائێژراو به‌پێی بنه‌ماكانی یاسای هه‌ڵبژادنه‌كان ، تابتوانێت ژماره‌یه‌كی  باش له‌كاندیده‌كانیان سه‌ربخه‌ن بۆ نوێنه‌رایه‌تی  له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و تاله‌وێوه‌ ببنه‌ داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌ختی مافه‌ئه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان هه‌روه‌ها بۆ به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی  ئه‌ومافانه‌ی هه‌تا ئێستا نه‌هاتۆته‌دی . تادواجارپێكه‌وه‌ باشترین خزمه‌ت به‌ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بكه‌ین بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موومان كات له‌ده‌ست نه‌ده‌ین و به‌وپه‌ئی دڵسۆزی و هه‌ستكردن به‌رپرساریه‌تیه‌وه‌ كاربكه‌ین بۆ سه‌رخستنی ئه‌م  هاوپه‌یانیه‌تیه‌ یه‌كه‌م وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتیمانی و نه‌ته‌وایه‌تی دووه‌میش وه‌ك ئه‌ركێكی ئۆرگانی كه‌ له‌سه‌ر شانی هه‌موومانه‌  به‌گرنگیه‌وه‌ له‌م هاوپه‌یمانێتیه‌ی نێوان (یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆئان) بڕوانین و بیكه‌ینه‌ ده‌ستكه‌وتێك بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی كوردستان و تادواجار پێكه‌وه‌ خزمه‌تێكی باش و شایسته‌ به‌ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین بۆیه‌ پێویسته‌ به‌جۆش و خرۆشێكی هه‌ڤاڵانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ندام ودۆست ولایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا ببینه‌ هانده‌ر بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و ته‌واوی ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان . وه‌ك تیمێك پێكه‌وه‌ له‌ده‌رگای تاك به‌تاكی ماڵه‌كانیان بده‌ین و داوای پشتیوانیان لێ بكه‌ین كه‌لیستی (هاوپه‌یمانی كوردستان) لیستی هه‌مووخه‌ڵكی كوردستانه‌ و سه‌رۆكی قه‌واره‌كه‌ش هه‌ڤاڵ  (قوباد تاڵه‌بانیه‌) كوڕی سه‌رۆك مام جه‌لال و هێرۆخانی هه‌مووانه‌ وه‌ك  ئامانه‌تێكی   (سه‌رۆك مام جه‌لال  ) ه‌ بۆهه‌مووان باپشتیوانی له‌م قه‌واره‌ سیاسیه‌ بكه‌ین چونكه‌ ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه‌ هه‌وێنی ئێككه‌وتنامه‌ی ده‌باشانه‌ كه‌ له‌سه‌رده‌ستی سه‌رۆك مام جه‌لال وكاك نه‌وشیروانه‌ بۆیه‌ له‌رۆژی ده‌نگداندا به‌وپه‌ڕی ئه‌ركی نه‌ته‌وایه‌تیه‌وه‌ بچینه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و هه‌مووپێكه‌وه‌ وده‌نگه‌كانمان بده‌ین به‌ كاندیده‌كانی (هاوپه‌یمانی كوردستان ).چونكه‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ هه‌ڵبژاردنی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌بێت بۆ كورد تاكو كوردبوونی كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان به‌ده‌نگه‌كانمان به‌یه‌كجاری  بگێڕینه‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان تا خه‌ڵك به‌شداری ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ چاره‌نووس سازه‌ بكه‌ن و هه‌موومان پێكه‌وه‌نگه‌كانمان بده‌ین به‌(هاوپه‌یمانی كوردستان)چونكه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ به‌هێزترین.

نوسینی / رێبوار ستار 

PUKmedia تایبه‌ت

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket