ژماره‌كان (افسد و فاسد) دیاری ده‌كه‌ن

کوردستان 11:33 AM - 2021-09-03

له‌نوێترین ئاماری وه‌زاره‌تی پلاندانی فیدراڵی عیراق، سه‌باره‌ت به‌ڕێژه‌ی هه‌ژاری له‌عیراق و هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌و ئاماره‌كان، پێمان ده‌ڵێن كێ ئه‌فسه‌ده‌و كێ فاسیده‌، نه‌وه‌كو قسه‌ی هه‌وه‌نته‌و میزاجی ناو باره‌گا فاسیده‌كان.

✪ ڕێژه‌ی هه‌ژاری له‌دهۆكی بن باڵی گومرگی ئیراهیم خه‌لیل 9-8 %

✪ڕێژه‌ی هه‌ژاری له‌هه‌ولێری باڵه‌خانه‌ به‌رزه‌كان و شه‌قامه‌ نوێیه‌كان 7-6 %

له‌سلێمانی به‌ناو فاسیدو بێ حاكمیش، نزمترین پله‌ی هه‌ژاری هه‌یه‌، كه‌ له‌ 6-4 % .

ئینجا ئه‌وكاته‌ی گوایه‌، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئه‌فسه‌د بووه‌ بۆیه‌ حه‌ره‌سی جمهوری به‌عس له‌هه‌ولێر ده‌ریكردووه‌، ئه‌وكات له‌سه‌رده‌می كابینه‌كه‌ی كاك كۆسره‌ت، له‌ساڵی 1995دا، به‌داهاتی گومرگی قاچاخ له‌سه‌داسه‌دی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی زیادكرد، ئه‌گه‌ر ئه‌م حكومه‌ته‌ فاسید بووایه‌، فاسیده‌كانی حرس جمهوری، به‌قسه‌ی ئه‌فسه‌ده‌كانی ئێستای هه‌ولێر هێرشیان نه‌ده‌كرده‌ سه‌ر هه‌ولێر و ته‌لاری حكومه‌ت و په‌رله‌مانه‌كه‌ی.

PUKmedia هه‌ژار سدیق

زۆرترین خوێنراو