riklam

کشانەوەی ئەمریکا و فرۆکەخانەی هەریر!

بیروڕا 02:23 PM - 2021-08-26

دوای کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان ئەگەری کشانەوەشی لە عێراق و هەرێمی کوردستان مشتومڕێکی گەورەی دروستکردوە، کە بەش بە حالی خۆم ئەوە بەدوور نازانم و ڕەنگە سەرسوڕهێنەرتر لە ڕۆژئاوا و ئەفغانستان بکشێتەوە.

بێگومان، هەلومەرجەکانی هەرێمی کوردستان و ئەفغانستان بە هەردوو لایەنی پۆزەتیڤ و نە گەتیڤ جیان، بەڵام ناکرێ هەرێم بۆ خراپترین پێشهات خۆی ئامادە نەکا و بەرپرسەکانیشی هەر بالۆرەی خۆراگری و بەرەنگاری لێ بدەنەوە.

دیارە ئەمریکا سیناریۆی جۆراو جۆری لەبەر دەستدان و ئەنجامیش ئەو سیناریۆیە جێبەجێ دەکا کە زیاتر لە بەرژەوەندیی خۆیەتی. ڕەنگە یەکێک لەو سیناریۆیانە پێدانی ڕۆڵێکی زیاتر بێ بە تورکیا لە هەرێم و عێراق، بە تایبەت کە تورکیا ئەندامی ناتۆ و هاوپەیمانی سەربازیەتی.

من دەپرسم ئەگەر هاتوو بەو پاساوەی سەرەوە فڕۆکەخانەی سەربازیی هەریری بە تورکیا سپارد، ئایا چی دەقەومێ و هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم هەڵوێستیان چی و چۆن دەبێ؟

ئارێز عەبدوڵلا

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket