riklam

موڵكدارێتی یەكێتی

بیروڕا 09:02 PM - 2021-08-24

یەكێتی بەتەنیا موڵكی هیچ كەس و بەرپرسێك نییە، موڵكی هەموو ئەوانەیە كەیەكێتین و لەڕێگەی یەكێتییەوە خزمەتی خەڵك دەكەن، ئینجا زیالەوەش ئەتوانین بڵێین:

لەبنچینەدا یەكێتی بەتەنیا موڵكی یەكێتییەكانیش نییە، یەكێتی موڵكی ئەوانەشە كەیەكێتی نین، چونكە خزمەتكردن خەڵك لەڕێگەی یەكێتییەوە بۆ هەموو خەڵكە.

هەموو تاكێكی ئەم میللەتە ناڕاستەوخۆ خاوەنی یەكێتییە و هەموو یەكێتییەكیش راستەوخۆ خاوەنی یەكێتییە
سەرخستنی  لیستی یەكێتی و هاوپەیمانەكەی(گۆڕان) ئەركی هەموو كەسێكە
نەك ناكۆكی ناوخۆیی، بەڵكو هیچ پاساوێك لەدنیادا نییە بكرێتە بیانوو بۆ رێگری كردن لە سەرخستنی یەكێتی.
یەكێتی سەرەتاكانی و سروشتەكەی و قەدەرەكەی هەروابووە، بەردەوام كێبڕكێی ناوخۆی تائاستی تەنگژەو پێكدادانی لەخۆ گرتووە، ئیتر پیلانی پێلانگڕانی ناوخۆیی و هەرێمایەتی بابوەستی، بەڵام هەموو ناكۆكییەكان و گشت پیلانەكان نەیانتوانی بەسەر ئیرادە و باوەڕی یەكێتی و دڵسۆزیی لایەنگرەكانیدا زاڵ ببێ!
مێژووی پڕتێكۆشانی ئەم هێزە، لەئێستادا كردویەتی بەپێویستییەكی حەتمی بۆخەڵكی كوردستان، ئەگەر ئەم پێویستیە حەتمییە بەلای خەڵكەوە لەبەرچاو نەگیرایە ڕەنگە لەقۆناغێك لەقۆناغەكاندا كێشەكانی هێندە گەورە بوبن  بەسەركردە و كادرەكانی حەل نەكرایە، ئەوە پێویستی خەڵكە بەیەكێتی كە هەرگیز كێشەكانی یەكێتی نەگەشتبێتە ئەو ئاستەی پێی ئەڵێن مریشكەڕەشە!
ئەم هێزە بەخەباتە كەم وێنكەی، بەبیروباوەڕ و فیكری چەسپاوی، بەپراكتیزەكردنی دیموكراسییەت، خۆی لەدڵی هەمواندا هێشتۆتەوە، ئاخر ئەوە زانستییە هێزێك دیموكراسی دروشمی بێت ئیتر كام هێزو ناڕەزایەتی و پیلانگێڕی هەیە پاشەكشەی پێ بكات؟
بەڕەچاوكرتن و لەبەرچاوگرتنی قۆناغەكان، كێشەی ئەمڕۆی یەكێتی گەورەترنین لەكێشەكانی ڕابردووی، كەواتە كامەیە ئەو كێشانەی لەڕابردوودا یەكێتی پەكخستبێ؟
لەناوخۆی یەكێتی و لەناو كادرەكانیداو لەناو لایەنگرو لەناو خەڵكەكەشدا هێندە سەركردەو كادرو خەڵكی دڵسۆزو چاوكراوە هەن كە:
هیچ هێزێك نەتوانێ یەكێتی ئاڕاستە بكات
هیچ كەسێك دوودڵ نەبێ لەیەكێتی و ئایندەكەی
هیچ كەس و سەكردەیەكی ناوخۆی و دەرەكی، لەسەرووی بەرژەوەندییەكانی خەڵك و یەكێتییەوە بێت
كەواتە:
یەكێتی هەم بێباكە و هەمیش كەسی لێ زیادنییە
تاكە ڕێگەی هەموان تەنیا پاراستنی  یەكێتی وبەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستانە
نووسینی.. هاوكار محەمەد
PUKmedia تایبەت


زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket