ئه‌فغانستان قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان
بیروڕا 01:04 PM - 2021-08-23
ئه‌فغانستان و گه‌لی ئه‌فغانستان ئه‌و وڵات و كۆمه‌ڵگایه‌ی كه نه‌فره‌تی په‌روه‌ردگاری لێكراوه له ئه‌زه‌ل و ده‌ستپێكی دروستبونیه‌وه،به‌هۆی فره پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و مه‌زهه‌بی و هه‌ڵكه‌وته جیۆسیاسی و ئابوری و تۆپۆگرافیی خاكه‌كه‌ی و دووره ده‌ستی و هه‌ژاری و دواكه‌وتوویی و خۆخۆری و عه‌شره‌تگه‌رایی و له‌هه‌مووشیان ماڵوێرانتر دواكه‌وته‌ی ئاینه‌كانه به‌توندیه‌كی ده‌مارگیری بێوێنه‌وه كه له‌ناوجه‌گه‌ری عه‌ره‌به‌كان خۆشیاندا هێنده ده‌مارگیرنین بۆ ئاینی ئیسلام.
هه‌ربۆیه ئه‌م وڵات و كۆمه‌ڵگایه به درێژایی 100ساڵی ڕابووردووی دوای داگیركردنی ئینگلیزه‌كان به‌به‌رده‌وامی له‌شه‌ڕ و ململانێی براكان و ئاین و مه‌زهه‌به جیاوازه‌كاندا بوه و نه‌یتوانیوه بپه‌رژێته سه‌ر بواری گه‌شه‌و پێشكه‌وتن و ئاوه‌داكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی،ئه‌مه‌ش هۆكاری زۆلای هه‌یه له‌وانه‌ش هه‌ڵوێستی وڵاته دراوسێكانی به‌تایبه‌تی پاكستانی سونه مه‌زهه‌ب كه هه‌میشه هه‌وڵیداوه پشێوی و ململانێ ناوخۆیه‌كانی ئه‌فغانیه‌كان توندتر و قوڵتر بكاته‌وه.به‌ناوی ئاین و مه‌زهه‌بی سونه‌ی زۆرینه‌وه و چه‌وساندنه‌وه‌ی كه‌مینه شیعه‌كانه‌وه.هه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه و ململانێیانه پاڵیان نا به یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جارانه‌وه له‌ساڵی 1979دا داگیریبكات به‌هاندانی ئه‌مریكا و ڕۆژئاوا و تێوه‌گلاندنی له گۆمی لیخنی ئه‌فغانستان و له‌بیربردنه‌وه‌ی پیلان و خه‌ونه دێرینه‌كه‌ی بۆ گه‌یشتن به ئاوه گه‌رمه‌كانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی كه سه‌رچاوه‌ی زۆرینه‌ی وزه‌ی دونیان.وئه‌نجامیش به زه‌ره‌روزیان و شكستخواردوویه‌كی گه‌وره‌وه پاشه‌كشه‌ی كرد.
ئه‌فغانستان به‌هۆی پێگه و هه‌ڵكه‌وته جیۆپۆله‌تیكیه گرنگ و ناوازه‌كه‌ی له نێوان سۆڤیه‌ت بۆ كه‌نداوی عه‌ره‌بی و له‌سه‌ر سنوره‌كان و دراوسێیه‌تی له‌گه‌ڵ كۆماره‌كانی جارانی سۆڤیه‌ت كه به نه‌ته‌وه و ئاین و مه‌زهه‌ب له‌گه‌ڵیاندا نزیكه و له‌لای سێهه‌میشه‌وه وه‌ك خه‌نجه‌رێك وابوه له پشت و كه‌مه‌ری ئێرانه‌وه به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می كۆماری ئیسلامی ئێرانی شیعه مه‌زهه‌بدا.كه دوژمنی سه‌رسه‌ختی ئه‌مریكا و ڕۆژئاوایه گه‌رچی به ڕووكه‌شیش بێت.
ئه‌فغانستان له‌ساڵی 1979وه ده‌رگای جه‌هه‌نه‌می به‌سه‌ردا كراوه‌ته‌وه و تاكو ئێستاش به‌كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه و پێناچێت به‌م زووانه‌ش دابخرێته‌وه چونكه سه‌ری فیتنه و ئاشوبه‌كان ئه‌فغانیه‌كان خۆیانن كه ته‌نها دوای به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی دراوسێ و ده‌ره‌كی ده‌كه‌ون و ئاینده و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له‌بیرنه‌ماوه.له‌وكاته‌وه كه ڕێكخراوه ئیسلامیه توندڕه‌وه عه‌ره‌به‌كان به فیت و هاندان و سه‌روه‌ت و سامانی زۆر وزه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌كان شه‌ڕی دژی سۆڤێتیان هه‌ڵگیرساند و دواتریش دوای ڕزگاركردنی له‌ساڵی 1989دا و ده‌ستدانه چه‌ك به‌رامبه‌ر برا و خه‌باتكاره‌كانی دوێنێی خۆیان ودروستبوونی ڕێكخراوی قاعیده‌ی ئوسامه بنلادنیش ئیدی ئه‌فغانستان بوه گۆمی خوێن و به‌به‌رده‌وامی داوای خوێن و خۆراكی لاشه‌ی ئه‌فغانیه‌كانی ده‌كرد و هه‌موو دونیاش سه‌یری ده‌كردن.تا ئه‌وكاته‌ی سه‌ركێشیه گه‌وره‌كه‌یان ئه‌نجامدا له 11ی سێپته‌مبه‌ری 2001 و به گژ قوله‌ی قافدا چوون له نێویۆرك و واشتنۆنی ئه‌مریكادا.ئیدی وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌ستیان كردبێته ناو كونی زه‌رده‌واڵه‌وه و ئه‌مریكا و هه‌موو ڕۆژئاواین كرده دوژمنی خۆیان و لێیان وروژان كه ماوه‌ی زیاتر له 10ساڵ پشتیوانیان له ئه‌فغانیه‌كان ده‌كرد دژی سۆڤێتیه‌كان له‌سه‌رده‌می جه‌نگی سارددا.
له ساڵی 1996دا له‌ناكاو و بێ ئاماده‌سازی پێشوه‌خته یان ئاماده‌كراوبوه و له قووتوی كه‌پسدا هه‌ڵگیرابوون و بزوتنه‌وه‌ی سه‌له‌فی توندڕه‌وی تاڵیبان سه‌ریهه‌ڵداو له‌ماوه‌یه‌كی كه‌موكورتی وه‌كو ئێستادا بۆ یه‌كه‌م جار توانی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستبێنێت به‌سه‌ر هه‌موو هێزه به‌ناو موجاهیده‌كانی دژی سۆڤیه‌تی جاران و خۆیكرده حاكمی ڕه‌های ئه‌فغانستان و ئیماره‌تێكی ئیسلامی توندڕه‌وی دامه‌زراند و له زۆر وڵات و جێگه‌ی دونیاش لایه‌نگر و سه‌رمه‌ستانی بزوتنه‌وه‌كه دروستبوون به كوردستانی خۆشمانه‌وه و گه‌ره‌كیان بوو ئیمپراتۆریه‌تێكی ئیسلامی و خه‌لافه‌تێكی پانوپۆڕ له‌ناوچه‌كه و دونیادا دامه‌زرێنن.به‌ڵام ته‌مه‌نیان ته‌نها 5 ساڵ بوو كه‌وتنه به گورزی تۆڵه‌ی ئه‌مریكاوه و سه‌ره‌ونگونی كردن به‌ڵام نه‌یكوشتن و له‌ناوینه‌بردن و له‌جێگه‌یاندا حكومه‌تێكی به‌ناو دیموكراسی و ئازادی و كراوه و پێشكه‌وتوخوازی دامه‌زراند و ماوه‌ی 20 ساڵیش به‌خوێن و سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌مریكیه‌كان پاڵپشتی كردن به‌ڵام ئه‌نجام له‌ماوه‌ی كه‌متر له 1 مانگدا جارێكی تر بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان توانی شكست به‌و حكومه‌ته له‌رزۆك و گه‌نده‌ڵ و بێبنه‌مایه بهێنێت و بێ ته‌قه و كوشتاری زۆر جارێكی تر خۆی كرده‌وه به حوكمڕانی ڕه‌های ئه‌فغانستان و گه‌لی ئه‌فغانستان و ته‌واوی ناوچه‌كه و جیهانی تووشی شۆك و سه‌رسوڕمان كرد.
پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه بۆچی ئه‌فغانستان ئاوهای به‌سه‌رداهات؟بۆچی حكومه‌تێكی 20 ساڵه به‌رگه‌ی 20ڕۆژی نه‌گرت؟كوا هێز و توانا و مقاوه‌مه‌تی هێزه ئازادیخوازه‌كانی ئه‌فغانستان؟ ئه‌ی بۆچی ئه‌مریكا له ناكاو و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی دا له‌و وڵاته؟ئایا ئه‌مه سروشتی ئه‌مریكایه و ده‌كرێت پێشبینی بكرێت له‌ناوچه‌كانی تری ململانێكاندا هێزه‌كانی بكشێنێته‌وه ؟ و ده‌یان پرسیاری تریش..
به‌كورتی و كرمانجی ،ئه‌فغانستان بوه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسی و ئابوری و ئه‌منیه‌كانی وڵاتانی ناوچه‌كه و زلهێزه‌كان و هه‌موانیان ڕێكه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌و سیناریۆیه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵیبان دوای دوو مانگ دانوسانی چڕ‌وپڕ له‌نێوان تاڵیبان و ئه‌مریكا له‌ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر. چونكه حكومه‌تی ئه‌فغانستانی دروستكراو نه‌یتوانی له‌ماوه‌ی 20ساڵدا حوكمڕانیه‌كی ڕاست و دروست و شه‌فاف و پته‌و دابمه‌زرێنێت و دیارده‌كانی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داڵه‌تی و مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌ت و ناوچه‌گه‌رێتی و مه‌زهه‌بچێتی و عه‌شره‌تچێتی وایكرد كه بنه‌مایه‌كی تۆكه‌مه و به‌هێزی نه‌بێت و گه‌نده‌ڵی شۆڕببوه بۆ ناو ته‌واوی جومگه و ءئۆرگانه‌كانی ده‌سه‌ڵات و زۆرینه‌ی خه‌ڵكیش هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تبوون و سوپا و هێزه‌چه‌كداره‌كانیش بێ مووچه و بێ خواردن بوون،دیموكراسیه‌ت و ئازادیه‌كانیش هه‌ر به‌ناوبوون.بۆیه ئه‌مریكیه‌كان چیدی توانای پاڵپشتی و ده‌ستپێوه‌گرتنی ئاوها حكومه‌تێكیان نه‌ما كه سوودی نه بۆ ئه‌وان و نه‌بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیشیان نه‌بوو له ناوچه‌كه‌دا دژی ڕوسیا و ئێران و ...هتد.
هه‌ربۆیه گه‌ره‌كی بوو كه گۆڕانكاری بكات و تاڵیبان به‌مه‌رج و شێوه و سیمایه‌كی نوێه‌وه بهێنێته‌وه سه‌ر شانۆ دوای ئه‌وه‌ی كه ((كردیه ته‌یرێكی مه‌عقول)) و به‌رژه‌وه‌ندی و ئامانجه دوورمه‌وداكانی خۆی بێنێته دی له‌لایه‌ك دژی خه‌ونه‌كانی سۆڤیه‌ت و هاتنه پێشی بۆ ناوچه‌ی كه‌نداوی عه‌ره‌بی و له‌لایه‌كی تریشه‌وه بۆ فشار خستنه سه‌ر ئێرانی دوژنی ئه‌مریكیه‌كان و ته‌نانه‌ت وه‌ك ڕێگریه‌كیش له‌به‌رده‌م خه‌ون و فراوانخوازیه‌كانی چینیشدا بۆ ئاسیا و و خوارووتر.
هه‌ربۆیه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریكا له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له ئه‌فغانستان دوورنیه له‌ناوچه‌كانی وه‌كو عێراق و سوریا و لوبنان و یه‌مه‌ن و ..هتد. بكشێنیته‌وه و گه‌لانی ئه‌و ناوچانه‌ش ڕووبه‌ڕووی قه‌ده‌ری نادیاری خۆیان بكاته‌وه،چونكه ئه‌مریكا به‌رژه‌وه‌ندی له كوێ و تاكوێ بڕبكات هه‌ر ئه‌وه‌نده پشتیوانه و هیچ كات كوڕی خۆی ناكاته قوربانی كچی كه‌سی تر.
به‌ڵام ئایا تاڵیبان ده‌توانێت ئه‌و مه‌رجانه‌ی ئه‌مریكیه‌كان بهێنێته‌دی و شه‌ڕی له‌جیاتی به‌رپا بكات؟
نه‌خێر ناتوانێت تاسه‌ر ئه‌و كاره بكات،چونكه له‌لایه‌ك ململانێ ناوخۆییه‌كانی ئه‌فغانستان لێناگه‌ڕێن حوكمڕانیه‌كی ڕه‌ها بكه‌ن و هه‌ر له ئێستاوه له‌لایه‌ن هێز و نه‌وه‌ی دوای تاڵیبانی 2001 وه ناڕازین له تاڵیبان و خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و له ناوچه‌ی پێنجشێریش به‌سه‌رۆكایه‌تی كوڕی ئه‌حمه‌د شامه‌سعود له گردبونه‌وه‌دان بۆ دژایه‌تی تاڵیبان،هه‌ربۆیه زۆر نزیكه شانۆگه‌ریه خوێناویه‌كه‌ی هه‌شتاكان و نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی بیست دووباره ببێته‌وه چونكه نه تاڵیبان ده‌ستهه‌ڵده‌گرێت له‌توندڕه‌ویه‌كه‌ی خۆی كه پێی ناسراوه و له‌سه‌ری دامه‌زراوه گه‌رچی له ئێستادا جۆرێك له‌نه‌رمی ده‌نوێنێت تا ته‌واو ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌چه‌سپێنێت و نه‌هێزه‌كانی دژی تاڵیبانیش گه‌ره‌كیانه ئه‌فغانستان تاسه‌ر پێشكه‌ش به تاڵیبان بكه‌ن.
هه‌ربۆیه ئاینده‌ی ئه‌فغانستان و ئه‌فغانیه‌كان به‌نادیاری ده‌مێنێته‌وه و له بازنه‌یه‌كی بۆشی خوێناویدا خول ده‌خوات و تاهه‌تاهه‌تایه ئاشتی و ئارامی به‌خۆیانه‌وه نابینن چونكه سروشت و هه‌ڵكه‌وته و بیر و تێڕاونینی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه هه‌ر به‌داخراوی و ململانێی و دواكه‌وتوویی و هه‌ژاری ڕاهاتوون و ناتوانن تاسه‌ر به‌رگ و بیر و گوتار و كرداریان به‌جۆر و مۆدێلێكی سه‌رده‌میان بگۆڕنه‌وه.
نه‌وزادی موهه‌ندیس
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18 -
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18 -
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
کوردستان 10:01 AM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 -
سبەینێ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
کوردستان 09:42 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
کوردستان 08:53 PM - 2024-04-17 -
وەفدێکی یەکێتی بەشداری جەژنی سەری ساڵی ئیزدییەکان دەکات
ی ن ک 08:17 PM - 2024-04-17 -
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
کوردستان 06:03 PM - 2024-04-17 -
هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی لەگەڵ مەڵبەندی هەولێر کۆدەبنەوە
ی ن ک 05:02 PM - 2024-04-17