ئایا ئه‌فغانستان له عیراق ده‌چێت؟
بیروڕا 01:47 PM - 2021-08-17
دوای نزیكه‌ی 20 ساڵ له دووركه‌وتنه‌وه، یان دوورخستنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌حكومرانی كردنی ئه‌فغانستان، جارێكی‌تر و به‌خێراییه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو له‌پاش پاشه‌كشه‌كردنی ئه‌مریكا له‌و وڵاته، تاڵیبان گه‌ڕایه‌وه سه‌ر كورسیی ده‌سه‌ڵات، خێرا هاتنی چه‌كدارانی تاڵیبان بۆ نێوكۆشكی سه‌رۆكایه‌تی له‌كابوڵی پایته‌خت و خێرا هه‌ڵهاتنی سه‌رۆك ئه‌شره‌ف غانی له‌كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی و له‌ئانوسات داڕمانی سوپای ئه‌فغانستان، دوو كرده‌ی شۆك بوون بۆ زۆرێك له‌چاودێران و وڵاتانی جیهان به‌خودی ئه‌مریكا و ئیداره‌كه‌ی بایدن، قورسه بڕوا به‌وه بكرێت كه سه‌رۆكی ئه‌فغانستان ئیدیعای بۆ ده‌كات گوایه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌فغانستان به سیاسیی و سه‌ربازییه‌كانه‌وه له پێناو پاراستنی خوێن و سه‌روماڵی هاوڵاتیان ده‌ستبه‌رداری كورسییه‌كانیان بوون و به‌رگریان نه‌كرد.
له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌گه‌ر بڕواش به‌وه بكرێت كه ئه‌وه‌ی ڕوویداوه ده‌رئه‌نجامی رێكه‌وتنێكی ژێربه‌ژێری لایه‌نه هه‌رێمایه‌تیی و گه‌وره‌وڵاتانه بۆ پاڵپشتیكردنی گه‌لی ئه‌فغانستان بۆ گۆڕانكاریی و له‌ناوبردنی سلوكیاتی مه‌شهه‌دی سیاسیی سه‌ركرده‌كانی ئێستای ئه‌فغانستان و گۆڕینه‌وه‌یان به تاڵیبان ، ئه‌وه‌ش هه‌ر زۆر دووره له واقیعه‌وه چونكه تاڵیبان هێنده خاوه‌نی سومعه و رابردوویه‌كی سیاسیی پاك نییه كه به‌دیلی پێبكرێت ! به‌ڵكو هۆكاری سه‌ره‌كی له‌هه‌ره‌سهێنانی كیان و ژێرخان و سه‌رخانی ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان ده‌گه‌رێته بۆ گه‌نده‌ڵیی و ناته‌بایی نێوخۆیی و فره جه‌مسه‌ریی و زاڵبوونی عه‌قڵی سیاسه‌تی رادیكاڵیی خێڵه‌كیی و ئومه‌رای حه‌رب و سایكۆلۆژییه‌تی فكریی هۆزه‌چه‌كداره‌كان له وه‌لائییكردنی پێكهاته‌ی سوپا بۆ هۆز و سه‌رۆك خیڵ و كه‌نارگیركردنی عه‌قڵی مۆدێرنه و دانانی پایه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای یاره‌یی و خزمێنه‌ی نێوان كۆمه‌ڵێك خونه‌ریتی له‌یه‌ك جودای نێو گه‌لی ئه‌و وڵاته له‌پشتونیی و تاجیكیی و هزاره‌یی و بلوجیی و ئۆزبه‌كی، جۆره ده‌وڵه‌تێكی لێحاسڵ ده‌بێ له‌به‌رامبه‌ر بچووكترین پیلانگێڕیی نێوخۆیی یان ده‌ره‌كیی، خۆی نه‌گرێت و ئه‌و وه‌زعه‌ی لێبه‌سه‌ر دێت كه ئێستای ئه‌فغانستانی تیاده‌گوزه‌رێ.
ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر كاغه‌زدا ناوی زیاتر له 300 هه‌زار سه‌ربازی مه‌شقپێكراو، هه‌زاران گه‌وره ئه‌فسه‌ر و شاره‌زای سه‌ربازیی له تاكتیكی جه‌نگ له وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆدا تۆماركراون، به‌ڵام له‌حه‌قیقه‌تدا زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ناوه‌كان وه‌همیی و بندیوار بوون و ئه‌وانه‌شی له گۆڕه‌پانه‌كه‌دابوون، ئاماده‌نه‌بوون خۆیان بۆ حكومه‌تێكی فشۆڵ و گه‌نده‌ڵی له‌جۆره به‌كوشت بده‌ن و به‌ره‌نگاریی په‌لاماره‌كه‌ی تاڵیبان بده‌ن. مه‌به‌ستیشمه وه‌زعی عیراق له دوای ساڵی 2003ی حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌دام به وه‌زعی ئه‌فغانستانی دوای ساڵی 2001ی حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان بشوبهێنم كه هه‌ردوو وڵاته‌كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌هاوكاری ئه‌مریكا، ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌دام و تاڵیبان له‌ناوبران، شوبهاندنه‌كه‌ش له‌وه‌دایه ئایا عیراق ده‌بێـته ئه‌فغانستان ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بكشێته‌وه؟ كه له‌كاتێكدا پێكهاته‌ی ئه‌فغانستان زۆر له عیراق ده‌چێت له رووی بووونی نه‌ته‌وه‌ی جیاواز و خو نه‌ریت و مه‌زهه‌بی جیاواز له‌نێو یه‌ك وه‌ڵاتدا، ئاشكرایه ئه‌مریكا زۆر به‌ئاسانیی و سڵه‌مینه‌وه پشتگیریی هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌كات و زۆر به ئاسانیی و سڵه‌مینه‌وه‌ش پشت له‌هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌كات، ئه‌و كرده‌یه له كه‌ركوك و عه‌فرین و كاراباخ و هه‌روه‌ك له عیراقی دوای 2003 و له ئه‌فغانستان ولوبنان و وڵات و شوێنی دیكه روویاندا.
بۆیه دوور نییه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له ئه‌فغانستان روویدا، سبه‌ی له عیراقیش رووبداته‌وه چونكه پێشتر عیراق وه‌زعی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌چاوی خۆی بینیه‌وه و مارانگاست بووه. كه‌واته پێویسته گره‌و له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی درێژمه‌ودای ئه‌مریكا له‌عیراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه نه‌كرێت و وانه له ئه‌فغانستان وه‌ربگیرێت له بوونی گه‌نده‌ڵیی و فره‌كوێخایی و وه‌لائیی نه‌بوونی سوپا بۆ نیشتمان , چونكه ئه‌گه‌ری زۆر پرشكی ئاگری له‌جۆره سنوره‌كان ببه‌زێنێت و بڵاوترببێته‌وه.
مه‌ریوان عه‌لی محه‌مه‌د
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27