نوێبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و یه‌كێتی نوێ
بیروڕا 12:13 PM - 2021-08-15
له‌دوای چواره‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه، دروشمی نوێبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی به‌رزكرایه‌وه، ئێمه وه‌كو كه‌وادیر هه‌روه‌ها دۆست و هه‌وادارانیش زۆر به لامانه‌وه مه‌قبوڵ بوو له ژێر رۆشنایی ئه‌و راستیه‌ی نوێبوونه‌وه پرۆسه‌یه‌كی حه‌تمیه ده‌بێت بكرێتن، هه‌موو لایه‌كیش به شه‌وقه‌وه‌بوون بۆ جێبه‌جێكردنی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی راستی بێت له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع هه‌نگاوێكی هه‌ستپێكراو و جوڵه‌یه‌كی ئاراسته‌كراو نه‌بینرا كه دواجار ئه‌وه‌ی دڵخوازی یه‌كێتیه راسته‌قینه‌كان بوو به‌رجه‌سته‌بێت، جگه له سه‌ركردایه‌تیه‌كی بێ‌شومار و چه‌ندین رێز ئۆتۆمۆبیلی گران به‌هاو بێشك ژماره‌یه‌كی زۆریش حه‌ره‌س و حه‌شه‌م و خه‌ده‌م، موچه‌كانیش هه‌رچه‌نده زانیاری ته‌واوم له‌سه‌ر تێكڕایان نیه، وه‌كو بیستومه زۆر و زه‌وه‌ندن و سه‌رباری نه‌سریه‌و خه‌رجیاتی سه‌رپێییش،دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ساڵ و نیوێك، ئێستا دروشمێكیتر هێنراوه‌ته پێشه‌وه، ئه‌ویش یه‌كێتی نوێیه، من بڕوام وایه ئه‌و دروشمه‌ش هه‌ر درێژكراوه‌ی دروشمه‌كه‌ی پێشوه، ته‌نها شوێنی وشه‌كان گۆڕدراون، چونكه ئه‌وه‌ی پێش‌و و ئه‌مه‌ی ئێستاكه‌ش هه‌ر دروشمه:
1- تا ئه‌و كاته‌ی بایه‌خی ته‌واو به ئۆرگانه سه‌ره‌تاییه‌كانی رێكخستن و رێكخراوه‌كان ده‌درێت، چونكه ئه‌وانه ته‌ماسی راسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا هه‌یه، هه‌ر ئه‌وانیش ئه‌ڵقه‌ی لێكبه‌ستنه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی و بنكه و بنه‌وانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته تا ئه‌م ساته ئه‌وه‌ی پێویسته نه‌كراوه، جۆرێك له پاشاگه‌ردانی هه‌یه و زۆربه‌یان له ئه‌ڵقه‌یه‌كی به تاڵ ده‌خولێنه‌وه په‌یامێك و حه‌ره‌كه‌تێكی مونه‌زه‌میان نیه، هه‌ر بارگاوین به په‌یكه‌ر و ئه‌حداس و بینه و به‌رده‌ی پێش كۆنگره .
2- تا مامی گه‌وره و خوالێخۆشبوومان وته‌نی نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ خانوه قوڕه‌كان، ئه‌و خانوانه‌ی په‌ناگه و جێگه‌ی حه‌وانه‌ی رۆژانی سه‌ختی خه‌بات بوون، هه‌میشه‌ش باوه‌شی گه‌رمی جوتیار و كاسبكاره ده‌ست شه‌قار شه‌قاره‌كان و كابانه پڕ له میهر و دڵسۆزه‌كان تیاندا بۆتان كراوه‌بوو، ئێستاش بڕۆن له لایه‌ن دانیشن و چه‌ند به تاسه‌وه یاد و یاده‌وه‌ری ئه‌و رۆژانه‌تان بۆ ده‌گێڕنه‌وه ، چۆن له نیوه‌شه‌ودا به ده‌م خشپه‌ی پێیه‌كانتانه‌وه واگا هاتون و كه‌وتونه‌ته پرتان پرتان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و لوقمه‌یه‌ی بۆ خۆیان و منداڵه‌كانیان ده‌ستیان پێوه گرتبوو، ئاماده‌ی بكه‌ن و بیده‌نه ئێوه و یان له نێو هه‌گبه‌كانتان بۆ كاتی ته‌نگانه بیئاخنن، ئه‌وه‌شت پێده‌ڵێن زۆریش ئاسوده‌بوون به‌و كاره و لێشی په‌شیمان نه‌بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام زۆریش ئه‌سه‌فی پێوه‌ده‌خۆن.
3- تا ماڵ به ماڵ نه‌گه‌ڕێن و خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌كان به‌سه‌رنه‌كه‌نه‌وه، چونكه هه‌قی خۆیانه، له روح گه‌وره‌تر چی هه‌یه ئه‌وانه روحیان په‌خشیوه، ده‌چیه لای هه‌ر یه‌كێكیان كۆمه‌ڵێك گازانده و هه‌گبه‌یه‌ك ئازاریان هه‌یه، هی وا هه‌یه تا ئه‌و چركه‌یه‌ش وێڕای ئه‌وه‌ی لای وایه جه‌سته‌ی شه‌هیده‌كانیان خوێنی لێچۆڕێت ده‌رونیشیان زامی قوڵی تێدایه و سه‌دان چیرۆكی پڕ له تراجیدیایان پێیه، ئه‌و حیزبه خۆی له‌سه‌ر لاشه‌ی پیرۆز و په‌یكه‌ری شه‌هیدان هه‌ڵچنراوه، چۆن ده‌بێت له كاتی پێویستدا پێیاندا هه‌ڵبگوترێت ، كاتێكیش سحری پێویستیان به تاڵ بۆوه له بیر بكرێن و به چه‌ندین پرسگه نه‌تانبیننه‌وه .
4- تا كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر و زندانیه سیاسیه راسته‌قینه‌كان به‌رز و پیرۆز نه‌كرێن و ژیان و گوزه‌رانیان مسۆگه‌ر نه‌كرێت و له هه‌موو بۆنه‌كاندا به بیر هه‌موو لایه‌نه‌كان نه‌هێنرێنه‌وه، ئاخر ئه‌وانه شه‌هیدی زیندوون، جیاوازی ئه‌وانه و ئه‌وانه‌ی شه‌هید بوون تاڵه موه‌ك بووه،مخابن ئه‌وانه‌ش ڤایرۆسی ئه‌و واقیعه‌ی ئیداره‌ی كوردستان تێیكه‌وتوه لێیداون، سه‌دان و هه‌زاران خه‌ڵكیان به ناحه‌ق بۆ زیاد كراوه، خه‌ریكه هه‌موو هه‌وڵ و خه‌باتیان ببێته قوربانی كاسه‌لێس و فورسه‌ت ته‌له‌به‌كان.
5- تا نه‌گه‌ڕێنه‌وه ناو پرۆسه‌یه‌كی پان و پۆڕ و بونیادی كه ته‌واوی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بگرێته‌وه،ئه‌مه‌ش به بایه‌خدان به په‌روه‌رده‌یه‌كی باش و له خه‌مڕخساندی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانه‌وه ده‌بێت، به خۆڕایی وڵاته‌كه‌ی نیڵسۆن ماندێللا له‌سه‌ر دیواری زانكۆكان نه‌یانوسیوه (( گه‌ر ده‌ته‌وێ وڵات كاولبكه‌ی پێویستیت به بۆمب و رۆكێت نیه، په‌روه‌رده‌كه خراپ بكه، ئیتر ئه‌ندازیار رێگاوبان خراپ ده‌كات پزیشك ئه‌ركه ئینسانیه‌كان وه‌كو پێویسته جێبه‌جێ ناكات، وه هه‌روه‌ها ، به‌مشێوه‌یه هه‌موو شتێك له گرێژنه ده‌رده‌چێت و وڵات كاول ده‌بێت)) وه‌رن سه‌یری جیهان بكه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌ی خواپێداون به چیه‌وه پێشكه‌تون؟ به په‌روه‌رده و فێركردن و مامۆستا، یان به كوته‌ك و ڤیه‌للا و سه‌رگرد و مه‌زره‌عه‌ی گه‌وره و چه‌ندین رێز پاسه‌وان و ده‌ست به چه‌ك و شه‌وانی سوری بێخه‌می؟ دوا سه‌رنجیشم هه‌ر ئه‌وه‌یه بۆتان، هه‌ر ئه‌وه‌شتان به كه‌ڵك دێت، وه‌رنه خوارێ له گرده‌كان، پرسه‌گه زۆر و بچم ناشرینه‌كانتان لاده‌ن، كورسی و مێزه فه‌خمه‌كانتان فڕێده‌ن، نان و پاته چه‌وه‌ره‌كانتان وه‌لا نێن، شۆڕبنه‌وه ناو جه‌ماوه‌ر و وه‌رنه‌وه سه‌ر رایه‌خه كۆنه‌كان، جاریێكیتر له‌گه‌ڵ جوتیاران و كاسبكاران ئه‌و لوقمه‌یه بخۆن كه پێشتر نمه‌كانتان كردووه، ئه‌و ده‌م نوێبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و یه‌كێتی نوێ ده‌كه‌وێته سه‌ر شاڕێگه‌ی خۆی و به‌ركه‌ماڵ ده‌بێت.
عه‌بدولواحێد محه‌مه‌د
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18