riklam

کۆتاییهێنان بەلێبڕینی مووچە و گرەنتی بەردەوامبوونی.

بیروڕا 01:14 PM - 2021-07-26
.

.

کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کە بنەماو داینەمۆی کارو چالاکییەکانمانن، ئەو تواناو وزەیەن کەدەبنە سەرچاوە بۆ هەوڵ و تەقەلاکانمان لەبەدیهێنانی ئامانجە دوورو نزیکەکانمان، بەجۆرێک کە مام وتەنی ی.ن.ک و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان وەکو ماسی و ئاو وەهان بەبێ یەکتر ناتوانین برەو بەتواناکانمان بدەین، بەهەمان شێوە ئەو وتەیەی مام بۆ ئێمەی خوێندکاری خوێندنگەکەی مام کە ی.ن.ک ە راستە، بۆیە پێویستە هەموو تواناکان بخەینەکار تا شایستەترین مافەکانیان بۆ دەستەبەربکەین، کە سەرەتایترینیان مووچەیە....

بەداخەوە لەچەند ساڵی رابردوودا بەهۆی چەند هۆکارێکەوە کە گرنگترینیان ناسەقامگیریی دۆخی ئابووریی بوو، مووچە کرا بەفاکتەرێک لەململانێکاندا دەستی بۆبرا... بەوەش زیانی زۆر بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەگشتی و توێژی مووچەخۆران بەتایبەتی گەیشت...

خوشبەختانە  ٢٥ تەمووز ٢٠٢١ کۆتاییپێهات، کە لەداهاتوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچە بەبێ لێبڕین بەسەر مووچەخۆراندا دابەش دەکات، بێگومان ئەوەش فاکتەرێکی سەرەکییە بۆ گەڕانەوەی متمانە بەحکومەت، دەستخۆشیم بۆ هەموو خەمخۆران و  چارەسەرکردنی ئەو پرسە ژیارییە، داواکارم و خوازیارم هەنگاوەکان بەئاراستەی باشکردنی گوزەرانی مووچەخۆران و سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگەکەمان بەردەوام بێت... 

 بەدەستهێنانی دەستکەوتی کۆتاییهێنان بەلێبڕینی مووچە جگەلەوەی دڵخۆشیی و مژدەیەک بوو بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، هاوکات ئاشکرایە بەرهەمی دەیان سەردانی تیمی حکومەتی هەرێم بوو بۆ بەغداو، کۆبوونەوەی بوو لەگەڵ لێپرسراوانی باڵا لەحکومەتی ناوەندیی، کە ئاشکرایە تیمی دانوستانکاری حکومەت بە رابەرایەتی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رۆڵی بەرچاوی بینی لەکردنەوەی گرێ کوێرەکان و لابردنی کۆسپ و ئاستەنگەکاندا، تاگەیشتن بەم قۆناغەی ئێستا کە راستە مافێکی سەرەتای مووچەخۆرانە، بەڵام مژدەیەکی ئێجگار دڵخۆشکەر بوو بۆیان کە بەهیوان ئەو هەنگاوە بەردەوام بێت تاکو بتوانن لەسەر ئەو بنەمایە، پاشەڕۆژێکی باشترو شایستەتر بۆ خۆیان منداڵ و داهاتووییان دەستەبەر بکەن....

هەروەها ئەزموونێکی سەخت و دژواریش بوو بۆ تیمی دانووستانکاری حکومەت کە لەگەڵ کاربەدەستانی حکومەتی ناوەندا بەسەرکەوتوویی تێیانپەڕاند، سەرباری بوونی دەمارگیریی مەزهەبیی و نەتەوەی لەلایەن بەشێکی زۆری بەرپرسانی باڵای حکومەت لەبەغدا، سەرەنجام بەئەزموونی تێکڕای ئەندامانی تیمەکە، بەتایبەتی رۆڵ و فشاری(ی.ن.ک)، توانرا پرسەکە بگەیەننە کەناری ئارامیی.

بێگومان یەکهەڵوێستی و یەکدەنگی خۆشمان لەناوخۆ، کاریگەری میحوەریی هەبووە لەبەدەستهێنانی ئەو دەستکەوتەدا، بەئەزموون سەلمێنراوە لەهەر قۆناغ و سەردەمێکدا لایەنە سیاسیەکوردستانیەکان کۆک و تەبابوون، بەدەستهێنانی هیچ ماف و دەستکەوتێک چەندە سەختیش بووبێت کەچی مووستەحیل نەبووە....

نابێ لێرەشدا رۆڵی جەنابی مام رابەری روحی لەبیربکەین کەبێگومان کاریگەریی بەرچاوی هەبووە لەئاراستەکردنی سیاسەتکردنی یەکێتی و تیمەکانی یەکێتی لەبەغدا، کە خاوەن پاشخانێکی زۆرو زەوەندی دەوڵەمەندبوون بۆ تێپەڕاندنی کۆسپ و لابردنی ئاستەنگەکان کە سەرچاوەی ئەو پاشخانە دەوڵەمەندە بۆ حیکمەت و مەزنی هەنگاوەکانی مام جەلال"روحی شاد بێت"دەگەڕێتەوە بۆ دەربازبوون  لەتەنگژەو سەختی و دژوارییەکاندا، هەرئەو رێنمایی کردین لەهەڵەنگوتن و کۆسپەکاندا ورە بەرنەدەین و بەگەشبینییەوە لەئاسۆی ئەرخەوانیی  بڕوانین....

هیوادارین بەگەشبینیەوە لەو هەنگاوانە بروانین کە دەستپێکێکی جوان و مەزن بێت بەئاراستەی بەدیهێنانی چەندین ماف و دەستکەوتی مەزنی تر کە سەرەتایترین مافی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانن و بەداخەوە تائێستا دەرفەتی هاتنەدییان نەبووە، 

ئێمەش بەڵێن دوپاتدەکەینەوە لەئایندەدا ببینە رێبواری سەرسەختی داکۆکیکردن لەمافە رەواکانی کۆمەڵای خەڵکی کوردستان و بێپەروا شەو و رۆژ بخەینەسەر یەک بۆ بەدیهێنانی خواست و ئامانجەکانیان کە ئەوەش تەنیا بە پاراستنی یەکێتی ریزەکانی حزب و لایەنە سیاسییەکان بەتایبەتی یەکێتی نێوان یەکێتی و گۆران و یەکێتی نێوان کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دێنەدی. هەروەها کاربکەین بۆ بەردەوامیدان بە دابینکردنی مووچەو بودجەو خزمەتگوزاریەکانی تری هاوڵاتیان. 


PUKmedia  رزگار محمد کەریم

کاندیدی ژمارە ٢٨، بازنەی پێنج

لەلیستی هاوپەیمانی کوردستانیی

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket