riklam

بۆچی هاوپه‌یمانی له‌ نێوان یه‌كێتی و گۆڕاندا گرنگه‌

ی.ن.ک‌‌ 10:29 PM - 2021-07-03
.

.

ڕێبوارستار
ئێستا سه‌رده‌م سه‌رده‌می خه‌باتی  مه‌ده‌نیانه‌و خه‌باتی په‌ڕله‌مانی وهه‌ڵبژاردنه‌ هه‌ربۆیه‌  ته‌واوی لایه‌نه‌سیاسیه‌كان چ له‌كوردستان و چ له‌عێراقدا  له‌ململانێدان بۆده‌ستهێنانی زۆرترین كورسی بۆ په‌رله‌مانه‌كانی كوردستان وعێراق هه‌ریه‌كه‌یان به‌پێی ئه‌وبه‌رنامه‌ی كاره‌ی كاری له‌سه‌رده‌كات له‌هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له‌سه‌ر ئه‌وڕێبازو ئایدیایه‌ی بڕوای پێیه‌تی .هه‌مووشمان ئه‌وه‌باش ده‌زانین هه‌رچوارساڵێك جارێك چ له‌كوردستان وچ له‌عێراقیش هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ران بۆهه‌ردوو په‌ڕله‌مانی كوردستان وعێراق وئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان. وابڕیاره‌ مانگی ده‌ی ئه‌م ساڵ هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكرێت وهه‌رلایه‌نه‌ له‌ئێستاوه‌ سه‌رقاڵی خۆئاماده‌كردنه‌ بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ .ئه‌وه‌ی لێره‌باسی ده‌كه‌ین گرنگی ئه‌م  هاوپه‌یمانێتیه‌ی نێوان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وبزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌ كه‌ هه‌ردوولابه‌لیستێك به‌شداری له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی داهاتوداده‌كه‌ن كه‌ ناوی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانیه‌و به‌ڕێز لاهورشێخ جه‌نگی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه‌ ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌ بۆ ئێستای هه‌رێمی كوردستان وناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان  گرنگیه‌كی زۆری ده‌بێت وده‌توانێت ڕێژه‌یه‌كی باش كورسی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنێت به‌تایبه‌تی  هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستادا كه‌له‌بغداد ڕۆڵ وپێگه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌بوه‌وهه‌یه‌  چ له‌ڕابردا كه‌سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عێراق بوو چ ئێستاش . بۆیه‌  كاریگه‌رگه‌وره‌ی ده‌بێ  له‌داهاتوی عێراقداوه‌ ده‌توانێت ببێته‌  پارێزه‌رێكی به‌هێز بۆ داكۆكیكردن له‌ ته‌واوی ئه‌ومافانه‌ی كه‌تائێستا میلله‌ته‌كه‌مان به‌ده‌ستی نه‌هێناوه‌  هه‌روه‌ها گێڕانه‌وه‌ی ناوچه‌ دابڕێنراه‌كانی كه‌ئێستا له‌ململانێدان  به‌كه‌ركه‌وك وشه‌نگال وخانه‌قین ودوزو وته‌واوی ناوچه‌كانی تریشه‌وه‌چونكه‌ ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌ له‌پێناوخزمه‌تكردن وداككیكردنی هه‌مووكۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه‌ به‌بێ جیاوازی . به‌جۆرێكی تر ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌ ئه‌گه‌ر متمانه‌یه‌كی باش ده‌ستبێنێت وبتوانێ ڕێژه‌یه‌كی باش كورسی په‌رله‌مانی مسۆگه‌ربكات ئه‌وكات ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌   یه‌كڕیزی وپێكه‌وه‌بونه‌  به‌هێزی كوردده‌رده‌خات له‌عێراقدا .چونكه‌تا كورد له‌بغداد یه‌ك ده‌نگو یه‌ك ڕه‌نگ بێت زیاتر ده‌بێته‌جێگه‌ی متمانه‌ی لایه‌نه‌عێراقیه‌كان .
ئه‌وكات لایه‌نه‌عێراقیه‌كان به‌په‌رۆشه‌وه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌ نوێیه‌دا بكه‌ن  بۆپێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوی عێراق .ده‌توانێت پشكێكی باشتر مسۆگه‌ربكات له‌ پۆسته‌سیادی وباڵاكاندا كه‌له‌داهاتودا كاریگه‌ری ئه‌رێنی ده‌بێت له‌په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێم وبه‌غداد ڕه‌نگه‌ ببێته‌ هۆكاری بنبڕكردنی ئه‌م كێشه‌وگرفتانه‌ی كه‌ئێستا له‌نێوان هه‌ردولاداهه‌یه‌ ئه‌ویش به‌شێكی ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆنایه‌ك ڕیزی وبێ هێزی كورد له‌به‌غداد . به‌دیوێكی تردا ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ئه‌م  هاوپه‌یمانیه‌ له‌كوردستانیش كاریگه‌ری وڕۆڵی گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌داهاتودا  ئه‌توانێ ببێته‌به‌ره‌یه‌كی به‌هێز تاڕێگریبكات چیتر نه‌هێڵێ له‌ده‌سه‌ڵات وحكومڕانیدا  قۆرخكاری وتاكڕه‌وی حكومڕانی له‌كوردستاندابكرێت ئه‌وكات ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌ ده‌توانێت ببێته‌ ده‌نگ وڕه‌نگی ته‌واوی خه‌ڵك چ له‌په‌رله‌مان وچ له‌حومه‌تیشدا چونكه‌ ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه‌ ده‌بێته‌ بناغه‌یه‌كی به‌هێز بۆداهاتوش بۆهه‌ڵبژاردنه‌كان  ئه‌وكات ده‌توانین زۆرترین كورسی به‌ده‌ستبهێنن ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی پاك وبێگه‌رد بكرێت وڕێگری بكرێت له‌و   ساخته‌كاریانه‌ی له‌ڕابردودا له‌هه‌ندێ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كرا وه‌كوئه‌ژماركردنی ده‌نگی مردوه‌كان وده‌نگی به‌شێك له‌دانیشتوانی ووڵاتی دراوسێ  .ئه‌گه‌ر به‌شوه‌یه‌كی دیموكراسیانه‌وه‌ودادپه‌روه‌رانه‌هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڕێوه‌ بچێت گومان له‌وه‌دانیه‌ كه‌ هاوسه‌نگی هێز له‌كوردستاندا ده‌گۆڕێت وحكومه‌تی تاكڕه‌وی وقۆرخكاری ده‌سه‌ڵات ناهێڵێت داهاتی نه‌وت له‌زیندان ڕزگاری ده‌بێت وئاهێك به‌ژیان وگوزه‌رانی خه‌ڵكدادێته‌وه‌ خۆشگوزه‌رانی وئارامی وبه‌جۆرێك ڕووده‌كاته‌وه‌هه‌رێمه‌كه‌مان كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له‌ومۆته‌كه‌یه‌ ڕزگاریان ده‌بێت كه‌ئێستا به‌رۆكی گرتون بۆیه‌ هاوپه‌یمانی كوردستان گرنگه‌ وئه‌توانی ڕۆڵی گرنگ له‌كوردستان وله‌عێراقیش ببینێ

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket