په‌رله‌مانتارانی پارتی سوپاس!
بیروڕا 09:08 AM - 2021-06-29
ئه‌وه‌ی كه‌ئێوه ئه‌مڕۆ ده‌تانوت له‌سه‌ر حكومه‌ت ، مه‌له‌فی نه‌وت ، نادیاری داهاتی ، پرسی لێبڕینی موچه ئه‌گه‌ر بۆ موزایه‌ده‌یش بێت، یان ئه‌گه‌ر ئه‌جێندای سه‌ركردایه‌تی پارتی بێت و به‌قه‌ده‌ر تاڵه مویه‌ك ناتوانن خۆتانی لێ لابده‌ن و ده‌بێ جێبه‌جێی بكه‌ن ئه‌وا هه‌ر سوپاستان ده‌كه‌م
به‌ڵام ته‌نها پرسیارێكم هه‌یه، چه‌ندتان به‌ژماره له‌رێگه‌ی (باس نیوز ) و میدیا سێبه‌ره‌كه‌ی حیزبه‌كه‌تانه‌وه له‌ماوه‌ی مانگه‌كانی رابردوو هێرشتان ده‌كرده سه‌ر به‌نده و به‌تاقمی خۆفرۆشی16 ی ئۆكته‌به‌ر و رۆژێك به‌جاش سیغه ، رۆژێكی تر به دژی حكومه‌تی هه‌رێم و چی و چی بانگتان ده‌كردم؟!
ئێوه ئه‌زانن ژماره‌یه‌كی زۆر زۆرتان ، كه‌وێنه‌یه‌كی لێدوانه‌كانتانم ئه‌رشیفكردوه ، و تا ئێستایش وه‌ڵامی یه‌ك دانه‌تانم نه‌داوه‌ته‌وه. ئه‌م ژماره زۆره‌تان به‌رده‌وام په‌لاماری به‌نده‌تان ده‌دا ته‌نها هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر ئه‌و شتانه‌مان باس ده‌كرد كه‌ئێوه ئه‌مڕۆ له‌ناو په‌رله‌مان داواتانكرد؟
ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆتان به‌موزایه‌ده یان به‌مه‌به‌ستی تایبه‌تی حیزبه‌كه‌تان بوبێت ، ئه‌وه بۆخۆتان به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه‌و خه‌ڵكی به‌ویژدان گرنگه ئه‌وه‌یه كه دڵنیام رۆژگارێك دێته پێشه‌وه هه‌موو چه‌واشه‌كاریه‌كانتان وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ بۆخه‌ڵكی روون ده‌بێته‌وه، ئه‌ی ئه‌وه نیه له‌دێرین زه‌مانه‌وه گوتویانه په‌تی درۆ كورته
بۆیه سوپاس بۆئه‌وه‌ی كه‌راستی قسه‌كانی به‌نده پشت راست ده‌كه‌نه‌وه سه‌باره‌ت به شكستی دۆسیه‌ی نه‌وت و ئیداره‌دانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كه‌ماوه‌یه‌كی زۆره ئێمه ئه‌و زه‌نگی مه‌ترسیه‌مان لێداوه.
به‌ختیار شاوه‌یس
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27 -
خانمی یەکەمی عیراق چوار ئۆتۆمبیلی بەخشییە ماڵی بەساڵاچوان و خانەکانی منداڵانی سلێمانی
07:00 PM - 2024-03-26
زۆرترین خوێنراو
-
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
کوردستان 02:22 PM - 2024-03-27 -
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
کوردستان 01:06 PM - 2024-03-27 -
سودانی له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی لیژنه‌یه‌ك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوان پێكده‌هێنێت
کوردستان 11:35 AM - 2024-03-27