پله‌به‌رزكردنه‌وه"تهڕفیع" مافێكی یاسایی فه‌رمانبه‌رانه
ئابوری 08:39 PM - 2021-06-18
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران مافێكی یاسایی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانه كه له‌چوارچێوه‌ی یاسا به‌ركاره‌كان و به‌تایبه‌ت تر یاسایی مووچه و میلاك و راژه‌ی گشتی فه‌رمانبه‌ران دیاری كراوه.
حكومه‌تی هه‌رێم كوردستان زیاتر له ٦ ساڵه ئه‌م مافه‌ی فه‌رمانبه‌رانی زه‌وت كرد‌و و هیچ ئاسۆیه‌كی ڕون نییه بۆ پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ستی ده‌ستی باباته‌كه ده‌كات و به‌بیانوی ڕێكخستنه‌وه‌ی میلاكات له‌كاتێكدا پله به‌رزكردنه‌وه فه‌رمانبه‌ران له‌چوارچێوه‌ی یاسا دانراوه و بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نییه ده‌ستكاری بكات۰
ڕاگرتنی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ ئه‌و ماوه زۆره دژی هه‌موو یاسا و ڕێنمایهكانه پێویسته داواكاری گشتی و فه‌رمانبه‌ران به‌جدی بێنه سه‌رخه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ئه‌م مافه‌یان لێ زه‌وت نه‌كرێت، چونكه داهاتی حكومه‌ت ته‌واو زیادی كردووه و زۆر به‌ئاسانی ده‌توانرێت.
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌كان بۆ فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نی بكات، وه ئه‌م كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات كابینه‌ی چاكسازی و پاكسازییه پێویسته ئه‌م كاره یه‌كێك بێت له‌چاكسازی و پاكسازیهكانیان.
پله به‌رزكردنه‌وه له‌یاسایی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت و كه‌رتی گشتی ژماره (٢٢)ی ساڵی ٢٠٠٨ی هه‌مواركراو له‌مادده‌ی ٦ بڕگه‌ی یه‌كه‌م به‌م جۆره هاتووه.
پله به‌رزكردنه‌وه:-بریتییه له‌گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ر له‌و وه‌زیفه‌ی كه به‌ڕێوه‌یده‌بات بۆ وه‌زیفه‌یه‌كی دیكه كه ده‌كه‌وێته پله‌ی سه‌روتر له‌و پله‌ی كه به‌دوای پله‌كه‌ی خۆیدا دێت له‌چوارچێوه‌ی پله‌به‌ندی وه‌زیفی، له‌هه‌مان مادده‌ی ٦ بڕگه‌ی دووه‌م بۆ پله به‌رزكردنه‌وه چه‌ند مه‌رجێكی داناوه به‌م شێوه‌ی خواره‌وه.
ا/بونی وه‌زیفه‌ی چۆڵ له‌پله‌ی سه‌روتری پله‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كه له‌چوارچێوه‌ی میلاكی وه‌زیفی فه‌رمانگه‌كه‌دا
ب/ته‌واو كردنی ماوه‌ی بڕیار لێدراوكهلهخشتهی مووچه ده‌قی له‌سه‌ر هاتوه
ج/ده‌بێت فه‌رمانبه‌ر سه‌رجه‌م مه‌رج و لێوه‌شاوه‌یی داواكاریه‌كانی تێدابێیت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زیفه‌ی بۆی پاڵێوراوه تا بۆی به‌رز بكرێته‌وه
د/سه‌لماندنی توانا و لێهاتووی فه‌رمانبه‌ر له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و وه‌زیفه‌ی كه بۆی به‌رزده‌كرێته‌وه به راسپارده‌ی سه‌رۆكه راسته‌وخۆكه‌ی و په‌سه‌ندكردنی سه‌رۆكه باڵاكه‌ی.
له پله ١٠ تا پله ٦ به‌هه‌ر چوار ساڵ جارێك به‌پێی یاسا پێویسته پله‌كه‌ی به‌رز بكرێته‌وه.
له پله ٥ تا پله ٢ به‌هه‌ر پێنج ساڵ جارێك پێویسته پله‌كه‌ی به‌رز بكرێته‌وه.
به به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی وه‌زیفی فه‌رمانبه‌ر گۆڕانكاری به‌سه‌ر ناونیشانی وه‌زیفی و مووچه‌كه‌یدا دێت
سزادانی كارگێری و پابه‌ند نه‌بوون به‌ده‌وام ، هۆكارن بۆ دواخستنی پله‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ری مه‌ده‌نی به‌ڵام بۆ ماوه‌یه‌كی كورت
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌بڕیاری ژماره ٥٦ له‌به‌رواری ٢١/١٢/٢٠١٥ بریاری راگرتنی پله به‌رزكردنی فه‌رمانبه‌رانی ده‌ركرد و وه‌زاره‌تی دارایی به ڕێنمایی ١٠ له‌به‌رواری ٢٦/١/٢٠١٦ جێ به‌جێ ی كرد
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پاڵپشت به یاسایی ژماره ٢٤ ی ساڵی ١٩٦٠ی هه‌مواركراو مادده‌ی نۆزده‌هه‌م بڕگه‌ی ۱ خاڵی( ا) ئه‌م بریاره‌ی داوه كه ئه‌مه‌ش كارێكی نایاسهیه چونكه نه ئه‌م بڕگه‌یه و نهكۆی بڕگه و مادده‌كان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نادات به ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن بۆ ئه‌و ماوه دور و درێژه پله به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی شارستانی ڕابگرێیت.
ده‌قی یاسای خاڵی( ٱ) له بڕگه‌ی (١) مادده‌ی (١٩) یاسای ژماره ٢٤ یا ساڵی ١٩٦٠ هه‌مواركرا به‌م جۆره هاتووه
مادده‌ی نۆزده‌هه‌م
١-ڕێگه پێدراوه كهفهرمانبهر به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ بكرێت بۆ ئه‌و پله‌ی كه به‌دوای پله‌كه‌ی خۆیدا دێت به‌مه‌رجێ :
ٲ-هه‌بونی وه‌زیفه‌ی كههاتوتا یان به‌رزتر له‌و وه‌زیفه بێیت كه مه‌به‌سته بۆی به‌رزبكرێته‌وه
به‌پێی سه‌رجه‌م یاساكانی یاسای ١٠٣ی ساڵی ٢٠١٢ یاسایی یه‌كه‌می هه‌مواركراوی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و یاسای ژماره ٢٤ یا ساڵی ١٩٦٠ هه‌مواركرا و له‌یاسایی ژماره (٢٢)ی ساڵی ٢٠٠٨ی هه‌مواركراوی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت وكه‌رتی گشتی و یاسای ژماره (٢)ی ساڵی ٢٠٢٠، یاسای چاكسازی له مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان و خانه‌نشینی له هه‌رێمی كوردستان-عێراق، ئه‌مه‌ی ئێستا ده‌رهه‌ق به‌فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌كرێت ته‌واو كارێكی نا یاسایییه.
بۆیه یاسا دانه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی گشتی یان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ده‌سه‌ڵاتی به‌هیج كه‌سێك نه‌داوه بۆ پله به‌رزنه‌كردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ر به‌پێی ده‌قی یاساكه ده‌كرێ فه‌رمانبه‌رێك له‌فه‌رمانگه‌یه‌ك ماوه‌یه‌ك پله به‌رزكردنه‌وه‌كه‌ی ڕابگیرێت كه پله‌ی وه‌زیفی چۆڵ نه‌بوو له‌سه‌رو پله‌كه‌ی خۆی به‌ڵام ئه‌م ڕاگرتنه‌ش ماوه‌یه‌كی كورتخایه‌ن و كاتییه بۆیه ئه‌وه‌ی ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌وی ده‌كات له‌مه‌ڕ پله به‌رزنه‌كردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی شارستانی كارێكی ته‌واو نایاسایه.
مافپه‌روه‌ر /كامۆ خدر
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23