riklam

دەست کەوتەکانی هەرێم لەسایەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتدا

بیروڕا 07:49 PM - 2021-06-16
.

.

ساڵێک پێش ئێستا هەرێمی کوردستان کەوتبووە دۆخی کەناری هەرەس و کەووتنەوە بەهۆی ئەو هەموو قەیرانە ئابوری ،کۆمەڵایەتی ،سیاسی، تەندروستی یەی ڕووبەڕووی بوە لەهەموولایەک و دەستی لەبیناقاقای هەرێم ناو بەتەواوی پەکی خست لەوانە پەتای کۆرۆنا ڤایرۆس ،جەنگی نرخی نەوت،گەمارۆکانی بەغداد لەنەناردنی بەشەبوودجەی هەرێم ،ململانێی ناوخۆیی.هەمووئەمانە هەرێمیان بەتەوای پەکخست و هەرێمیش هیچ پلانێکی نەبوو بۆخۆڕزگارکردن.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت  وەک فریاد ڕەسێک هات بەهانای هەرێمی کوردستانەوە قۆناغ بەقۆناغ هەرێمی لە هەرەس ڕزگارکرد.

هۆکارەکان چی بوون؟

یەکەم :ڕێکەوتنی ئۆپێک پڵەس لەمانگی نیسانی ساڵی ڕابردوو وایکرد نرخی نەوت قۆناغ بەقۆناغ لە  16.18 دۆلارە وە بگەیەنێتە 74.50دۆلار ئەمڕۆ.

دووەم :پێکوتەی دژەڤایرۆسی کۆرۆنا وایکرد کەجیهان زاڵبێت بەسەر پەتاکەداو قۆناغ بەقۆناغ ئابوری جیهان بوژایەوە هەرلەهێڵەکانی گواستنەوەی ئاسمانی و زەوی،کارگەکانی پیشەسازی،بازاڕی ئابوری بەگشتی.

سێ یەم :پلانی حکومەتی ئەمەریکا بۆ کۆتایهاتن بەوە بەرهێنان و بەکارهێنانی نەوت وەک وزەو ڕووکردنە وزەی سەوز لەخۆروباوە کەدەبێت تاساڵی 2050 کۆتایی بەبەکارهێنانی 75% نەوت بهێنرێت.

چوارەم :بڕیارەکەی ئاژانسی وزەی جیهانی کەدەڵێت پێویستە لەمەودوا وەبەرهێنانی نوێ لەبواری نەوت نەکرێت.

ئەمەش کۆمپانیا زەبەلاحەکانی بواری نەوتی ترساندو توشی شۆکی کردن و هەڵوەستەیان کرد و بیریان لەوەکردەوە کەڕووبکەنە وزەی سەوزو غاز.

پێنجەم : دابەزینی ئاستی کۆگاکانی نەوتی ئەمریکا بە ڕێژەی 8.5ملیۆن بەرمیل ئەمەش هۆکارێکی تر بوو بۆبەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەجیهان.

لەئێستادا تادێت نرخی نەوت بەرزدەبێتەوەو پێشبینی دەکرێت ئەم هاوینەبگاتە 80دۆلارو لەئایندە بەرەو سەد دۆلارو دووسەد دۆلار بڕوات.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت چی گۆڕانکاریەکی بەسەر قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان هێنا.

یەکەم :لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان

هەرێمی کوردستان بەتەواوی بانکەکانی خاڵی بوون لە دراوو حکومەت توانای مووچەدانی نەما بەڵام  لەئێستادا  هەرێم مانگانە نزیکەی چواردە ملیۆن بەرمیل نەوت دەفرۆشێت کەدەکاتە کە دەکاتە نزیکەی نۆسەد ملیۆن دۆلارو و لەو داهاتە نزیکەی پێنج سەد ملین دۆلاری بۆهەرێمە دوای دەرکردنی مافی کۆمپانیاکان .
لەئێستادا داهاتی نەوت و نانەوتی،ئەو دووسەد ملیارەی بەغداد داهاتێکی زۆرەو هەرێمی دەست کراوەکردوە بۆ پێدانی موچەو قۆناغ بەقۆناغ دەست پێکردنەوەی پرۆژەکان.

دووەم :لەسەرئاستی بەغداد

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت باڵانسی نێوان هەرێم و بەغدای گۆڕی و پێش بەرزبوونەوەی نرخی نەوت حکومەت و بەتایبەت پەرلەمانی عێراق ڕۆژ بەڕۆژ سەقفی داواکاریەکانی بەرزدەکرووەوە لە هەرێمی کوردستان وڕێک نەدەکەوتن و هەرێم لەدۆخێکی ناهاوسەنگی لاوازبوو بەڵام بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هەموو  هاوکێشەکان گۆڕا بەقازانجی هەرێمی کوردستان کەئەمانەبوون

ـ ڕێکەوتنی هەردوولاو پەسەندکردنی بودجەی عێراقی ساڵی 2021.

ـ بەدەستوری ویاسایی ناساندنی بەڕێوەبردنی نەوت لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە.

ـ سڕکردنی هەمووسکاڵاو ململانێکانی نێوان بەغداو هەولێر لەسەر دۆسیەی نەوت.

ـ ڕازی بوونی بەغداد بەناردنی دووسەدملیار دینار. بۆ هەرێمی کوردستان.

لەکۆتایدا دەمێنێتەوە ئەوە بەحکومەتی هەرێمی کوردستان بڵێین  ئەم گۆڕانکاریەگەورەی ئابوری هەرێم بەرهەمی پلانی پێشوەختەو تۆکمەی حکومەت نی یە بەڵکو  کاریگەری گۆڕانکاریەکانی ئابوری جیهان لەڕێکەوتنی ئۆپێک پڵەس و ڤاکسینی دژی کۆرۆنا ئەم کاریگەریە ئەرێنی یەی بۆهەرێم هێنا.

دەبێت حکومەت لەوەتێ بگات هەمووکاتێک ئەم گۆڕانکاریانە گورزی گورچک بڕ لەهەرێم دەدەن وحکومەتیش دەستەوەستانە.دەبێت حکومەتی بەدیلی تری ناۆخۆیی هەبێت بۆ ڕووبەڕووبونەوەی قەیرانەئابوری وداراییەکانی جیهان ئەویش بە ڕووکردنە هەر سیانزە کەرتەکەی تری ئابوری لەهەرێم بۆئەوەی هاوسەنگیەک لەنێوان داهاتی نەوت و داهەتەکانی تر دروست بکرێت  قەیرانی دابەزینی نرخی نەوتی لەناکاو جارێکی تر حکومەت نەخاتە کەناری هەرەسەوە.

بەوهیوایەی  گوێمان لێبگرن و  هەنگاوی کردارەکی بنێن چونکە ئابوری هەرێم پایەیەکی لەرزۆکی هەیەو کۆنترۆڵی لەدەرەوەی ئیرادەی هەرێمە ئەگەر بەم حاڵەوەبەردەوام بێت و لەگەڵیدا قەیرانی وشکەساڵێش مەتریی یەکی ترەو دەبێت بەهەند بگیرێت.

مافناس :ڕێبوار محمد ئەمین.. ماستەرلەگرێبەستی نەوت وگاز.

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket