riklam

ئایین بێ رەوشت یان رەوشت بێ ئاین

بیروڕا 12:21 PM - 2021-06-03
.

.

عەلا ئەسوانیی

وەرگێڕانی سەردار هەركی 

چەند ساڵێك بوو لە دەستەیەكی گەورەی حكومی كارم دەكرد كە هەزاران كەس تێیدا كاریان دەركرد، لە رۆژی یەكەمدا كاتێك نەخوشێكم چارەسەر دەكرد، دەرگای عیادەم كرایەوەو یەكێك هاتە ژورەوەو وتی من دكتور حوسێنم، داوای لێكردم بەشداریی نوێژی جماعەت بكەم. داوای لێبوردنم لێكرد تا نەخۆشەكە چارەسەر دەكەم ئینجا نوێژەكەم دەكەم، بەڵام د.حوسێن داوای كرد نەخوشەكە جێ بهێڵم دواتر چارەسەری بكەم ! منیش سوور بووم لەسەر تەواوكردنی ئەو كارە،َ ئەم هەڵوێستەم روبەڕووی گفتوگۆیەكی زۆر توندی كردم خەریك بۆ ببێتە شەڕمان.

 

دواتر زانیم ئەم جۆرە بیركردنەوە لەنێو كارمەندانی ئەم دەستەیە زۆر بڵاوە. زۆربەیان دینداریی توندڕەو بوون و ژنەكانیش هەموویان سەرپۆشبوون. بەر لەكاتی نوێژ بە نیو سەعات، هەموویان بەتەواوی دەستیان لەكار هەڵدەگرت، بە دەستنوێژ هەڵگرتن و راخستنی بەرماڵ لەسەر هەموو رێگاكان بۆ ئامادەكاری نویژی جماعەت، هەروەها حەج و عەمرە دەكەن كە ئەو دەستەیە ساڵانە رێكی دەخات.

لەسەر ئەم شتانە هیچ لاریم نەبوو، چەندە پیرۆزە مرۆڤ ئیماندار بێت، بەڵام هەر زوو بۆم دەركەوت كە لەگەڵ ئەو ئیماندارییە توندڕەوە زۆربەیان پێشلكاری گەورە دەكەن، لە درۆو و دوو ڕوویی و مامەڵەی توند لەگەڵ هاووڵاتیان، هەروەها ستەمێكی زۆر لە فەرمانبەرانیان ژێر دەستیان دەكەن و تەنانەت بەرتیلیش وەردەگرن و تاڵانی دارایی گشتیش دەكەن! تەنانەت ئەو دكتۆر حوسێنەی كە سوور بوو لەسەر ئەوەی لەگەڵ ئەوانی دیكە نوێژی جەماعەت بكەم دەركەوت پیاوێكی گەندەڵ بوەو دەستكاری وەسڵی كڕین و فرۆشتنی دەكرد و دەرمانی دەستە بۆخۆی دەفرۆشت، ئەوەی لەم دەستەیەدا رویدەدا ئەمڕۆ لەهەموو جیهانی بەردەوام ڕودەدات.

دیاردەی دووڕووی ئاینی لەهەموو شوێنێك بەرێژەیەكی بەرچاو بڵاوە،  پەیمانگای گالوبی ئەمەریكی لە توێژینەوەیەكی نوێیدا جیهانی عەرەبی بەگەورەترین میللەتانی ئیماندار لەسەر زەوی هەژمار كرد، لەهەمانكاتدا لە ریزی هەرە پێشەوەی پلەبەندی بەرتیل وەرگرتن و فیڵكرد و دەستبڕین و گێچەڵی سێكسی .

لێرەدا پرسیارەك دێتە پێش؛ چۆن دەكرێت ئیماندارترین و گومڕاترین بین لەهەمانكاتدا؟

لەساڵی 1664 نوسەری گەورەی فەرنسی (مولێر) شانۆیەكی بەناوی (تارتارۆف)ی نوسی، باس لە كەسایەتیەكی ئاینیی گەندەڵی بەناوی (تارتارۆف) دەكرد، كە هەمیشە هەوڵدەدات لە ژێر عەبای ئایین حەزو ئارەزووە پڕوپوچەكانی خۆی دابمركێنێ! ئەوكاتە كڵێسای كاسۆلیك زۆر بەتوندی دژی ئەم شانۆیە وەستان. بۆ ماوەی پێنج ساڵ قەدەغەیان كرد، بەڵام ئەم شانۆیە بووە یەكێك لە بەناوبانگترین شانۆكان. ئیدی وایلێهات وشەی (تارتارۆف) هەم لە زمانی ئینگلیزی و هەم لە فەرەنسیش وەك ئاماژە بۆ پیاوی ئاینیی دووڕوو  بەكاردەهات،.

پرسیارەكە ئەوەیە؛ ئایا ملیۆنەها مروڤ وەكو نمونەی تارتارۆفیان لێهاتوە ؟

پێموایە گرفتەكە زۆر لەمە قوڵترە.. ئێمە بەباوەڕێكی راستگۆ ئاییندارین، بەڵام زۆربەمان بەلاڕێدا دەڕۆین بێ ئەوەی ویژدانمان ئازارمان بدات.. هیچ گومانی تێدانییە كە هەموو كەس وانییەو چونكە بەشی زۆری خەڵك راستگۆن و لەكارەكانیاندا بە ویژدانەوە مامەڵە دەكەن .

بەڵام ئەوەش لەبیر نەكەین كە سەدەها لەو گەنجانەی لەمانگی رەمەزان بەڕۆژووبوون و نوێژكەر بوون لە رۆژی یەكەمی جەژن دەست درێژی بۆ ژنان دەبەن،. ئەفسەرەكانی پۆلیس لایان ئاسایە بێ تاوانەكان ئەشكەنجە بدەن، دكتۆر و پەرستارەكان لە خەستەخانە گشتییەكان بەخراپی مامەڵەی نەخۆش دەكەن، فەرمانبەران ساختەكاریی لە هەڵبژاردنەكان دەكەن، خوێندكارەكان قۆپیە بە بەكۆمەڵ دەكەن، كەچی ئەوانە زوربەیان ئیماندارن و نوێژ و خواپەرستیی خویان جێبەجێ دەكەن.

كومەڵگایەكانیش وەكو مروڤ نەخوش دەكەون، كومەڵگایەكەمان لە دەست لێكترازان عقیدە لە هەڵسوكەت دەناڵێنێت، لێك ترازانی ئایین لە رەوەشت،ئەم نەخۆشیەش زۆر هۆی هەیە:

یەكەم :- رێژێمە ستەمكارەكان كە دەبنە هۆی بڵاوبونەوەی دڕو و دووڕووی و فێرت وفێڵ و ساختەكاری .

دووەم:زاڵبونی بیرۆكەی كە ئایین رێكارە نەك هەڵسوكەوت، واتە ئایین نەبویتە ئاوێنەی رەوەشت، بەڵكو ئایین كورت دەكرێتەوە لە كۆمەڵێك رێكار، ئەگەر جێبەجێی بكەی واتە تۆ مرۆڤێكی ئاینداریت، لەوانەیە هەندێك كەس بڵێن وەكو رەوەشت عبادەتیش  روكنی گرنگن لە ئایین.... راستیەكەی هەموو ئاینەكان بۆ داكۆكیكردن لە بەهاكانی مرۆڤایەتی هاتونەتە كایەوە .. ماف و دادپەروەری و ئازادی، هەمو شتەكانیتریش دوور لەمە بایەخیان زۆر كەمترە.

 ئەوەی مایەی نیگەرانیە كە كلتوری ئیسلامی زۆربەی جار دوپاتی ئەوە دەكاتەوە كە رەوەشت گرنكترین بنەمایەكانی ئاینە .. ئێمە لەمە تێناگەین یان نامانەوێت تێبگەین .

لەم میانە پێغەمبەرمان محەمەد ( ص) چیرۆكێكی بەناوبانگ هەیە،  لە مزگەوت پیاوێك دەبینێت كە هیچ كار ناكات و شەو و رۆژ لە مزگەوت تەنها خواپەڕستی دەكات ، پێغەمبەر(ص) لێی دەپرسی :- 

- كێ بەخێوت دەكات ؟

- گوتی براكەم كار دەكات و پارەم لێ سەرف دەكات

- ئینجا پێغەمبەر(ص)  پێی گوت ( براكەت زۆر لەتۆ ئیماندارترە) 

ئەم چیروكە پڕ مانایە واتە ئەوەی كار دەكات و ماڵ و مناڵی خۆی بە خێو دەكات لای خوا لەو كەسە كە خۆی لە مزگەت حەشار داوە بۆ تاعەت خۆشەویسترە.

بە درێژایی بیست ساڵی رابردو تێگەیشتنی هەڵە بۆ ئایین یەكێك لە هۆیە سەرەكیەكانی تێگچونی بارودۆخی وڵاتی میسر بوو، شەقام و مزگەوتەكانی میسر پڕە لە پۆستەری داوای سەرپۆشی لە ژنان دەكەن، لەتەك ئەو داوایانە ئەگەر داوای ڕِووبەڕووبونەوی ستەمكاری و داكۆكیكردن لە زیندانیان و رێگرتن لە ساختەكاری هەڵبژاردنەكان بكرابا ئەو كات مافە زەوتكراوەكانیشمان وەردەگرتەوەو دیموكراتیەتیش بەڕێرەوی خۆیدا دەڕۆیشت..

گەیشتن بە كۆمەڵگای بەرز و تەندروست تەنها بە دوو رێگا بە دەست دێت كە سێیەمیان نیە، ئایندارەیەكی راستەقینە كە ئاوێنەی تەواوی رەوشت بێت، یان تەنها لەڕێگای رەوەشت ئەگەر بنمایەكەی ئاینیش نەبێت .

بۆ نمونە ساڵی 2007 و بەمەبەستی جوانكردنی رژێمی قەزافی لە جیهان خەڵاتی ئەدەبی جیهانی ساڵانە بە ناوی ( خەڵاتی قەزافی بۆ مافی مرۆڤ) بە بەهای یەك ملیۆن دۆلار رێكخراو لیژنەیەكی پسپۆڕ لەڕۆشنبیرانی عەرەبی بۆ دەستنیشانكردنی براوە پێكهێنرا، لە ساڵی یەكەم 

نوسەری ئیسپانی خوان جویتیسولو تەمن 78 ساڵ هەڵبژێردرا .

شتە سەیر و سەمەرەكە لێرەدا ڕویدا، جویتیسولو خەڵاتەكەی رەتكردەوەو گوتارێكی دوورو درێژی بۆ لیژنەكەی نارد، تێیدا سوپاسی كردن بۆ هەڵبژاردنی، بەڵام لەهەمان كاتدا لەڕوی ئەخلاقیەوە ناتوانێت خەڵاتی مافی مرۆڤ  لە رژێمی قەزافی وەرگرێت كە بە كودەتای سەربازی هاتوەتە سەر حوكم و هەزاران لە نەیارەكانی زیندان كردوەو ئەشكەنجەیان داوە .

نوسەرەكەی ئیسپانی خەڵاتی یەك ملیۆن دۆلاری رەتكردەوە چونكە ئەم خەڵاتە لەگەڵ زەمیری قەزافی ناگونجێت.. لێرەدا دەپرسم چەند رەۆشنبیرو زانای ئاینی جیهانی عەربی خەڵاتی یەك ملیۆن دۆلاری رەت دەكەنەوە؟ كامەیان لە خوای گەورە نزیكترن ؟!

ئەم نوسەرە شەرەفمەندە كە ئەم هەڵوێستە ئازایانەی وەرگرت دڵنیام نە ئاینی ئیسلامی و نە هیچ ئاینێك نەهاتە خەیاڵی كاتی ئەم هەڵوێستەی وەرگرت. بەهەمان شێوە دەیان ئایندار خۆیان دەخەنە خزمەتی رژێمە ستەمكارەكان، وهەمو تاوانە دژی مللەتەكانیان پشتگوێ دەخەن .

ئایینی راسەقینە ئەو ئایینەیە كە لەگەڵ رەوەشت دەگونجێت، ئەگینا رەوشتی بێ ئایین زۆر باشترە لە ئایینی بێ رەوەشت، چونكە یەكەمیان زیانی بۆ كەس نیە، بەڵام دوەمیان زیانی بۆ خوا و پێغەمبەر و هەمو موسڵمانان هەیە.

 

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket