گه‌له‌كه‌مان چاویان له‌هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتییه
بیروڕا 08:44 PM - 2021-05-30
1-6،له‌و پێشمه‌رگه‌و تێكۆشه‌رانه پیرۆزبێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌سكه‌وتی خۆیان مل بۆ كه‌س كه‌چ ناكه‌ن.
له خاوه‌ن شه‌هیدانی (ی.ن.ك) پیرۆزبێت نه‌فره‌ت له‌وانه‌ی كه هه‌میشه كورد به‌ره و ئاشبه‌تاڵ ده‌به‌ن.
سه‌دان ساڵه كورد لێره‌و له‌وێ له شۆڕش و به‌رگریدایه بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی مافه‌كانی له دوژمن و داگیركه‌ران مه‌خابن هه‌موو ڕه‌نجی دوور‌و درێژ و قوربانی دانی زۆری ئه‌م گه‌له به‌هۆی نه‌زانی و نامه‌سئولی سه‌ركرده‌كانه‌وه به‌فیرۆ چووه. ئۆباڵه‌كه‌شی خراوه‌ته ئه‌ستۆی ئه‌م حكومه‌ت و ئه‌و حكومه‌ت یعنی خراوه‌ته ئه‌ستۆی داگیركه‌ر! سه‌یری ئه‌م لۆجیكه بكه‌ن ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا ئه‌و په‌ڕی نه‌زانینه.
له‌دوای كۆچی سه‌رۆك مام جه‌لال ئه‌م هه‌رێمی كوردستانه به‌ره‌و دواوه و قڵببونه‌وه ده‌چێت جاران داگیركه‌ران و دوژمنان نه‌ك لێی ده‌ترسان به‌ڵكو حسابی گه‌وره‌یان بۆ ده‌كرد ئێستا ئه‌وه‌ی حسابی بۆ ناكرێ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه به‌ده‌ر له‌وانه‌ی بۆ مه‌رامی خۆیان به‌كاری دێنن، ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی عێراق له‌به‌رژه‌وه‌ندی داگیركه‌ران و دوژمنانی كورد نیه، ده‌بێ ئه‌وان بفه‌رموون كورد له‌گه‌ڵ ووڵاته‌كه‌ی خۆی (عێراق) ڕێكبكه‌ون دیاره قه‌ت نافه‌رموون.
ئه‌مه بۆته بیانوو گاڵته كردن به‌ژیان و گوزه‌رانی چه‌ند ملیونێ خه‌ڵكی دانیشتوی هه‌رێمی كوردستان هه‌رچی ده‌كه‌ن نازانن چۆن ئه‌م خه‌ڵكه چه‌واشه بكه‌ن و وه‌ك میزی حوشتر بۆ دواوه‌ی به‌رن، دڵنیام تا ئه‌م هێزه سه‌قه‌ته له‌سه‌ر حوكم بێت چاره‌نوسی ئه‌م هه‌رێمه خراپتر ده‌بێت كورد به‌ره و ئاشبه‌تاڵێكی تر ده‌بات.
له‌یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی باشترین دیاری بۆ گیانی مامی گه‌وره بۆ شه‌هیدان و تێكۆشه‌رانی بیروباز و ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵوێستی یه‌ك لایی كه‌ره‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ر جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا گرتووه و باكی له گه‌له‌كه‌ی نیه.
ده‌كرێ له‌یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی یه‌ك لا كه‌ره‌وه بێت كه ئه‌م قۆناغه تێ په‌ڕێنێ ئه‌گه‌رنا ڕۆژ به‌ڕۆژ قۆرغ كاری به‌هێز ده‌بێت ئه‌وه‌ی هه‌شمانه له‌ده‌ستی ده‌ده‌ین، دیاره له‌چاره‌ی كورد نوسراوه دوای هه‌ر قۆناغێك ئاشبه‌تاڵێك.
دكتۆر ئه‌حمه‌د سید محه‌مه‌د به‌رزنجی
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27