كرۆنوڵوژیای ٤٦ ساڵه‌ی خه‌باتی یه‌كێتی نشتیمانی ڪوردستان،خه‌رمانه‌ی سه‌روه‌ری
بیروڕا 12:41 PM - 2021-05-30
ئازادی و به‌های ناسنامه‌ی ژیان له‌گه‌ڵ یهڪدا گرێ دراون، ههریهڪهو ئه‌وه‌ی دیڪهیان دابین دهګات، ژیان ڕێسایهڪی خۆشه به‌ڵام به‌بێ هه‌بوونی ڕیشه‌ی ئازادی هیچ مانا‌و بههایهڪی نیه، ئازادی ئهمرۆڪهش به‌رهه‌می خه‌باتی ڪۆڵنهدانی دوێنێیه. به‌رهه‌می خه‌باتی دورو درێژ و بێ مه‌ودای هه‌زاران خه‌ڵڪی تێڪۆشهرو ماندوونه‌ناسی ئه‌م گه‌له‌یه ، مێژووی گهلهڪهمان سه‌رتاپا به خوێنی گه‌شی شههیدهڪانمان نوسراوه‌ته‌وه. ڕۆژانی سه‌ختی خه‌باتی ڕاپه‌رینی شاخ و نشێوهڪان ڕۆژگاری ئهمڕۆڪهیان دروست ڪرد، ڕاسته له وه‌ته‌ی یهڪێتی نشتیمانی ڪوردستان دامه‌زراوه هه‌میشه چه‌ن بیر‌و ڕایهڪی جیاواز و له‌مپه‌ر ڕووبه‌ڕووی ئه‌و حیزبه بۆته‌وه هه‌میشه ویستویانه به ئاراسته‌ی جیا جیا بیبه‌رن ، به‌ڵام كه خاوه‌نی ئیراده‌ی ڪۆمهڵانی خه‌ڵڪی ڪوردستانه بۆیه هه‌میشه ئه‌م فیڪره جودا خوازانه داڵده‌یان به سه‌روه‌ری یهڪێتی نه‌داوه. یهڪێتی گه‌شت رو گه‌شاوه‌تر بووه.
له‌م هه‌موو هه‌ڵبه‌زو دابهزهش دا هه‌میشه یهڪێتی و خهرمانهڪهی له گه‌شه ڪردنه‌وه نه‌وه‌ستاوه‌ته‌وه، به‌م هه‌موو ئاسته جیاوازیه‌وه مودێلێڪی نوێ و قوناغه فیڪرێڪی نوێ و سیاسی و ڕێڪخراوهیی خوڵقاند له گۆره‌پانی سیاسی و ڪۆمهڵایهتی ڪوردستان دا ، چونڪه تا یهڪێتی دانه‌مه‌زرابوو له ڪوردستان و ناوچهڪهش دا ئه‌م شێوازه ڪارڪردنه دیموڪراتیه و شۆشیالیسته ده‌گمه‌ن بوو بیر‌ورا ئازادهڪان مایه پوچ دهڪران ، به‌ڵام یهڪێتی ههرمایهوهو گه‌شه‌ی ڪرد یان هه‌ندێك لایه‌ن كه‌وتبوونه ئه‌و پێناسهیهیی ڪه حیزبی یهڪێتی وه‌ڪو گڵۆڵه به‌فری به‌هار ده‌توێته‌وه توانای به‌ره‌نگار ئه‌م هه‌موو جیاڪاری فیڪری و ڪوتله بازیهی نه‌ماوه، خۆشبه‌ختانه‌ش جه‌ماوه‌ری ڕه‌نجده‌ر و دڵسۆزی یهڪێتیش هیچ به‌هایه‌ك بۆ هیچ ڪهسایهتیهك دانانێت ڪه بیه‌وێت داڵده له سه‌روه‌ری و خه‌رمانه‌ی تێڪۆشانی یهڪێتی بدات له ناو حیزب دا.
مێژووی دامه‌زاندنی سه‌روه‌ری خه‌باتی نه‌پساوه‌ی یهڪێتی بهڕێبهریهتی مام له داوی نسڪۆی ۱۹۷٥ پاش ساڵێڪ مام جه‌لال ده‌ستی ڪردبه ناردنه‌وه‌ی یه‌ڪه‌م مه‌فره‌زه سهرهتایهڪانی هێزی پێشمه‌رگه و یه‌ڪه‌مین چه‌خماخه‌ی شۆرشی نوێ به‌ڕێبه‌رایه‌تی ی ن ك هه‌ڵگیرسێندرا و ده‌ستی ڪرد به دووباره شه‌ری چهڪداری، ڪه ئه‌وڪات ڪوردستان له‌و په‌ری بێ ئیراده‌ی و بێ مۆڕاڵی ڪۆمهڵانی خه‌ڵڪی ڪوردستان ده‌ژیان ، دوای له سێداره‌دانی هه‌رسێ سهرڪردهی بوێر ( خاڵه شه‌هاب، جه‌عفه‌ر واحید و ئه‌نوه‌ر زۆراب) ئه‌م شه‌هاده‌ته گیانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه وتێڪۆشانی یهڪێتی و به‌رخودانی قوڵتر‌و به ورهتر ڪرده‌وه، چونڪه ئه‌م شه‌هیدانه دروشمی ( كه‌م بژی كه‌ڵ بژی) یان بهرزڪردوه وجارنامهی به‌رخودان ژیانه‌یان بهرزڪردهوه .
له ساڵی ۱۹۷۷ دا به یهڪجاری گه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌نابی مام بۆ ڪوردستان شۆڕشی یهڪێتی گور و تینێكی یه‌كجار مه‌زن و باوه‌ر به‌خۆ بوونی قازانج كرد ڪۆمه‌ڵێڪ ڪه سایه‌تی نشتیمان په‌روه‌ر ڪه له دوای شڪستی شۆرشی ئه‌یلول بێ مۆڕاڵ و توشی ده‌رونی ببون، په‌یوه‌ندیان به ڕێڪخستنهڪانی یهڪێتی نشتیمانی ڪوردستانهوه ڪرده‌وه و دوباره وره‌ی شۆرش گێریان به‌رز بوه‌وه به‌ڕێبه‌رایه‌تی جه‌نابی مام جه‌لال ڪه‌وتنه تێڪۆشان ڪردن له‌دژی حوڪمهتی به‌عس بۆ وه‌دی هێنانی مافی ڪۆمهڵانی خه‌ڵڪی ڪوردستان. بۆیه له ئه‌نجامی ئه‌م ته‌ڤگه‌ره شۆرش گێریه نوێیه ی یهڪێتیدا دا له ساڵی ۱۹٨۳ حوڪمهتی به‌عس به‌ناچاری و به‌ناوبژیوانی و ڕۆڵی كاریگه‌ری سه‌رڪرده دكتۆر ، عبدولرحمانی قاسملۆ ناچار بوو داوای دانوساند و دیالۆگ له سهرڪردایهتی ئه‌و ڪاته‌ی یهڪێتی نشتیمانی ڪوردستان بڪات له ده‌ڤه‌ری (خڕی ناوزه‌نگ) ڪه پایته‌ختی ئه‌وڪاته‌ی شۆرشی نوێ بوو.
لێردا وه له‌م سۆنگه‌ی خه‌باتی دامه‌زراندنی. ی ن ك . پێویسته ئه‌م جاره ڕاستگویانهوه دڵسۆزانه‌وه ژیرانه په‌نجه بخه‌ینه سه‌ر برینهڪانی ئێستا‌و داهاتوومان بۆ گه‌یشتن به‌ره‌و ئایندهیهڪی گه‌شترو ڕووناڪتر وهه‌موو ههوڵهڪان بۆ ڕێڪخستنهوهی نێو ماڵی یهڪێتی نشتیمانی ڪوردستان دروشمی دامه‌زراندنی سه‌روه‌ری یهڪێتیمان نوێ بوونه‌وه ئیراده‌مانه، یهڪێتی چاره‌نوسمانه، دروشمی شه‌ره‌فی ٤٦ ساڵه‌ی بێ وه‌ستان خه‌بات ڪردن به‌و په‌رێ شانازی و دڵسۆزیه‌وه به گورو تینێڪی مۆدێرن درێژه به‌ڕێبازی پیرۆزی مام بده‌ین ، سیاسه‌تی سهرڪردایهتی دوای ڪۆنگرهش وهاوسهرۆڪانی یهڪێتی به‌ڵێنی پارسنگ بونی یهڪێتیان داوه بۆ چارهسهرڪردنی ته‌نگه‌ژه‌و نهبهسیهڪانی به‌رده‌می به‌رامبه‌ر ئه‌و ته‌عه‌دایه‌ی ڪه دهڪرێته سه‌ر خه‌باتی یهڪێتی ، هه‌وڵی مه‌زن ڪردنهوهی یهڪێتی وه‌ڪو جاران ، لێره‌دا یادی شڪۆی دامه‌زراندنی حیزبی یهڪێتی نشتیمانی ڪوردستان له ڕابه‌ری ڕۆحی و فه‌لسه‌فی جه‌نابی مام و سه‌رجه‌م شه‌هیدان و ڪه‌س و ڪاریان پیرۆز ده‌ڪه‌م ، یهڪێتی ئه‌م جاره هیواو ئاواتی گه‌شی ڪۆمهڵانی خه‌ڵڪی ڪوردستان وه‌دی ده‌هێنیت.
ژیروان ده‌رگه‌ڵه‌یی
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17