جه‌نگی داهاتوو هێشتنه‌وه‌ی نه‌وته نه‌ك ده‌رهێنانی
ئابوری 11:31 AM - 2021-05-20
وڵاتانی ڕۆژئاوا به‌تایبه‌ت به‌ریتانیاو ئه‌مریكا له‌وه‌ته‌ی نه‌وت بۆته داینه‌مۆی وزه‌ی جیهانی و هه‌ڵسوڕێنه‌ری ماشێنه‌كانی پیشه‌سازی و هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه ، هه‌مووكایه‌كانی ئابوری كه‌وتۆته ژێرهه‌ژموونی نه‌وته‌وه و یه‌ده‌گی نه‌وتیش له‌ه‌ره‌وه‌ی هه‌ژموونی وڵاتانی ڕۆژئاوایه ،چ له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چ لای ڕووسیاو وڵاتانی تر.
ئه‌م دۆخه هه‌میشه‌جێگه‌ی دڵه‌ڕاوكێ و نائارامی ڕۆژئاوایه و له‌جه‌نگی عه‌ره‌ب ـ ئیسرائیلی سه‌ده‌ی ڕابردوو ئه‌م ترسه بوه ڕاستی و هه‌موو ئه‌و وڵاته ڕۆژاوایانه‌ی كه‌یارمه‌تی ئیسرائیل یان دا كه‌وتنه ژێرگه‌مارۆی نه‌وتی وڵاته عه‌ره‌بیه‌كانه‌وه و ئاسایشی ئابوری ڕۆژئاوایه‌كانیان خسته مه‌ترسی یه‌وه.
ئه‌م كارتی نه‌وته وای له‌وڵاتانی ڕۆژئاواكرد پلان بۆ ئاینده‌ی وزه‌دابنێن.
مه‌ترسیه سیاسی وئابوریه‌كانی نه‌وت و گه‌رم بوونی به‌رگه‌هه‌وای زه‌وه‌ی پاڵی به‌ڕۆژئاواوه‌نا كه هه‌م ڕێكه‌وتن نامه‌ی پاریس بۆپاراستنی ژینگه‌و هه‌م مه‌ترسیه‌كانی ئاسایشی ئابوریان وای لێ‌كردن بیر له به‌دیلی نه‌وت بكه‌نه‌وه و سود له‌وزه‌ی نوێ وه‌رگرن كه له‌خۆرو باوه‌یه‌وه و له‌ڕێگای كاره‌باوه ماشێنه‌كانی پیشه‌سازی و هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه بخه‌نه‌گه‌ڕ.
ئامانجه‌كانی ئه‌م پلانه چی یه ؟
یه‌كه‌م ـ به‌رده‌وامی هه‌ژموونی ڕۆژئاوا به‌سه‌رجیهان دا و كۆنترۆڵ كردنی وزه‌ی جیهان .
دووه‌م ـ هه‌ره‌س پێهێنانی ئابوری وڵاتانی به‌رهه‌م هێنی نه‌وت و ڕزگاربوون له‌مه‌ترسی یه‌كانی هه‌ژموونی ئه‌و وڵاتانه به‌تایبه‌ت عه‌ره‌ب و ڕووسیا.
سێ یه‌م ـ پاراستنی سه‌رمایه‌ی نیشتمانیان و نه‌هێشتنی له‌وه‌ی كه به هاورده‌كردنی وزه له‌ده‌ستیان بچێت ئه‌وكاته هه‌م وزه هی خۆیانه هه‌م سه‌رچاوه‌كانی پیشه‌سازی و هه‌م به‌نرخی هه‌رزان وزه به‌رهه‌م ده‌هێنن.
چواره‌م ـ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییان پارێزراوده‌بێت و پێویستیان به‌كه‌س نابێت.
پێنجه‌م ـ ژینگه‌ی جیهان ده‌پارێزن.
ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه به‌شێكن له‌وگۆڕانكاریانه‌ی له‌ئاینده ڕووده‌ده‌ن: -
ـ پشكی ئۆپێك له 37%وه ده‌بێته 52% به‌هۆی ئه‌وه‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپێك نه‌وت ده‌رناهێنن.
ـ ولیام هیغ یه‌ك له‌سه‌ركرده‌كانی پێشوو پارێزگارانی به‌ریتانیا پێشنیاری كردوه كه به‌ریتانیا هێزی سه‌ربازی خۆی له‌جیهاندا بڵاوبكاته‌وه بۆ پاراستنی ژینگه و به‌هه‌مووهێزی سه‌ربازی و دیپلوماسی خۆی ڕێگری بكات له‌ده‌رهێنانی نه‌وت.
ـ تاساڵی 2050 خواست له‌سه‌رنه‌وت داده‌به‌زێت بۆ 75% واته له‌بری خواست له‌سه‌ر نه‌وت له‌سه‌د ملیۆن به‌رمیلی ڕۆژانه‌وه داده‌به‌زێت بۆ 25ملیۆن به‌رمیل.
ـ به‌پێی ئه‌ونه‌خشه‌ڕێگای دانراوه ده‌بێت له‌ساڵی 2035 حكومه‌ته‌كان هاوڵاتیه‌كانیان ناچاربكه‌ن كه ئۆتۆمۆبێلی كاره‌بایی بكڕن و دوركه‌ونه‌وه له ئۆتۆمۆبێلی بانزین.
ـ حكومه‌تی هه‌رێم تاكه‌سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی بۆداهات نه‌وته ده‌بێت زۆربه‌وردی خۆی ئاماده‌بكات بۆ ئه‌م جه‌نگانه چونكه ڕۆژێك دێت یه‌خه‌مان ده‌گرێت و ناتوانین پێچه‌وانه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌مه‌ریكاو ئه‌وروپا سیاسه‌ت بكه‌ین و ده‌بێت پێش هه‌موو لایه‌كی تر پابه‌ندبین. ئه‌وكات ده‌كه‌وینه به‌رده‌م قه‌یرانی گه‌وره‌گه‌وره‌ی ئابوری هه‌ره‌س ده‌هێنین.
هه‌رێم له‌ئێستادا به‌هۆی نه‌وت و پێگه‌جوگرافی یه‌كه‌یه‌وه جێگه‌ی گرنگی ڕۆژئاوایه‌و ده‌مان پارێزن له‌گه‌ڵ هاتنه‌دی ئه‌م ئامانجه نه پێویستیان به‌نه‌وته‌كه‌مانه و نه پێویستیان به پێگه‌جوگرافیه‌كه‌مانه ،چونكه ئاماده‌ی ڕۆژئاوا له‌م ناوچه بۆ ( ده‌ست به‌سه‌راگرتنی هه‌ژموونی نه‌وت ، بڕیاری سیاسی ، پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیله)ئه‌وكاته هه‌موو ئه‌مانه له‌ده‌ست ده‌ده‌ین و ئه‌گه‌ر سیاسه‌ته‌كه‌یان جێ به‌جێ نه‌كه‌ین ئه‌وا به‌ڕۆژی نیوه‌ڕۆ ده‌بینه تیكه‌ی ئه‌و ئه‌ژده‌هاكانه‌ی كه خۆیان بۆ ڕۆژێكی وا ئاماده‌كردوه.
پێویسته هه‌رله‌ئێستاوه كورد خۆی ئاماده‌بكات بۆ ئه‌وڕۆژه‌و پلانی پێش وه‌ختی هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕه‌وڕه‌وه‌ی گۆڕانكاریه‌كانی جیهان دا بڕۆین وخۆمان بگونجێنین. به‌پێچه‌وانه‌وه ئاینده‌یه‌كی مه‌ترسیدار چاوه‌ڕێمان ده‌كات.
PUKmedia نوسینی / مافناس.. ڕێبوار محه‌مه‌د
ماسته‌ر له‌گرێبه‌ستی نه‌وت وگاز
سه‌رچاوه:ئۆیڵ پرایس نیوز
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18