riklam

ئەگەر من لەوێ بومایە ..

بیروڕا 10:37 PM - 2021-05-18
.

.

هەرگیز رێگەم بەخۆم نەدەدا كەسێك لە بەرچاوم ئاگر لە جەستەی خۆی بەربدات و وەك مریشكی سەر بڕاو لەبەردەمما سەما بكات
ئەگەر من لەوێ بومایە ...
هەزاران هەواڵم دەكردە قوربانی گیانی گەنجێكی بێ چارەی خێر لەخۆ نەدیوی نیشتمانەكەم
ئەگەر من لەوێ بومایە ...
لەبچوكترین هەڵوێستدا مایكەكەم وەلا دەنا و هەرچیم لە دەست بهاتایە بۆ رزگاركردنی گیانی ئەو گەنجە  بە دڵنیاییەوە دەمكرد  
ئەگەر من لەوێ بومایە ...
هەرگیز بەوە قایل نەدەبووم جەستەو ناخی گەرمی گەنجێكی پەنگ  خواردوی  دڵ پڕ لە ژان , ئاگر لە جەستەی ماندووی بەربدات
ئەگەر من لەوێ بومایە ...
تكام لێ دەكرد و تێمدەگەیاند ئەو كارە نەكات چونكە ئەوە هیچ لە بارودۆخەكە ناگۆڕێت  تەنیا دۆزەخێك بۆ جەستەی خۆت گەرم ئەكەیت
ئەگەر من لەوێ بومایە ...
تێم ئەگەیاند هەڵەیت ئەگەر پێت وابێت  بەم كارەت  بتەوێت كەسانێك بە ئاگا بهێنیت كە سەردەمانێكە نوستون
ئەگەر من لەوێ بومایە ...
  پێم دەوت دڵنیابە هەڵەیت ئەگەر بتەوێت كار لە هەست و هەڵوێستی ئەوانە بكەیت كە نایانەوێت چیرۆك و دەنگی نوساوت  ببیستن.
ئەگەر من لەوێ بومایە ...
پێم دەوت خۆت مەكە بەقوربانی رۆژگارێك كە تۆ هیچ دەست و رۆڵێكت تێیدا نیە .
ئەگەر من لەوێ بومایە ...
پێم دەوت ئەم كەلاوەیە بە سوتانی تۆ ئاوەدان نابێت
ئەگەر من لەوێ بومایە ...
 پێم دەوت سەری خۆت كز بكە و بڕۆ بەلای ژیانی سادەو پڕ لە دەردە سەریت ئەوەت باشترە لەوەی خۆت بكەیت بە خەڵوز بۆ رۆژگارێك كە خۆی لە پارچەیەك تارمایی زیاتر نیە.

نووسینی.. مەریوان عەبدوڵڵا

PUKmedia تایبەت

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket