هه‌واڵێك له ژیان گرنگتر!
بیروڕا 04:07 PM - 2021-05-18
عه‌تا كه‌ریم
په‌ناخوازێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان خۆی سووتاند.
بۆ ئه‌م هه‌واڵه، كۆمه‌ڵێك په‌یامنێر (كه به‌داخه‌وه)، گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌یان له گیانی مرۆڤێك له‌لای بایه‌خدارتر بوو.
له ئاكاری كاری رۆژنامه‌نوسیدا، نابێت هیچ رۆژنامه‌نوسێك گیانی خۆی بۆ هه‌واڵێك بخاته مه‌ترسیه‌وه، به‌و واتایه‌ی ژیان له هه‌واڵه‌كه گرنگتره.
ئه‌م په‌نابه‌ره بانزین ده‌كات به‌جه‌سته‌یدا، دواتر چه‌رخ له‌گیرفانی ده‌رده‌هێنێت، ئه‌مه‌ش له‌به‌رده‌م كامێرا و لایڤی سۆشیال‌میدیا! خۆی سووتاند، ئه‌وانیش بۆ گواستنه‌وه و هه‌واڵێك، فریای ئه‌وه نه‌كه‌وتن ژیانی مرۆڤێك بخه‌نه پێش هه‌واڵێك.
له‌كاتێكدا ده‌كرا، رزگاركردنی ژیان و گیانی ئه‌و په‌نابه‌ره، بكرێته هه‌واڵ و بابه‌تێكی گرنگ له چوارچێوه‌ی ئاكاری پیشه‌یی رۆژنامه‌نوسی! دواتریش چه‌ندین گۆشه‌ی كاركردن بدۆزنه‌وه و میدیا بكه‌نه فشار بۆ گه‌یاندنی داواكه‌ی بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان.
كاری میدیاكار و رۆژنامه‌نوس به‌بێ ئاكاری پیشه‌كه، لاسه‌نگه، پیشه‌یه‌كه به‌ر له هه‌ر شتێك له خزمه‌تی مرۆڤایه‌تیدایه.
جیاوازی چی‌بوو له‌نێوان فه‌رامۆشكردنی كه‌یسی ئه‌و په‌نابه‌ره له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و ئه‌و فه‌رامۆشی و نه‌زانیه‌ی كۆمه‌ڵێك میدیاكار له‌به‌رده‌م خۆسوتاندنی مرۆڤێكدا كردیان.
له‌وه‌ش نه‌شیاوتر، بڵاوكردنه‌وه‌ی دیمه‌نی خۆسووتاندنهكهبوو، له‌هه‌ندێك په‌یج و ئه‌كاونتی ئه‌و سایت و پێگانه و به‌لۆگۆی كه‌ناڵه‌كانیانه‌وه!! ، ئه‌م بڵاوكردنهوهیهش یه‌كسانه به بایهخداركردنی لایك و ڤی‌و له ئاست به‌های ژیان و مرۆڤایه‌تی!.
ئه‌گه‌ر تێروانینی میدیاكار ئه‌وه‌بێت هه‌واڵێك له ژیانی مرڤێك به به‌هاتره، ئه‌وا شایانی ئه‌وه نییه هه‌ڵگری نازناوی رۆژنامه‌نوس و میدیاكار بێت، چجای له كه‌ناڵێك كاری رۆژنامه‌نوسی بكات.
ئه‌م روداوه و زۆری تریش پێمان ده‌ڵێت: ئه‌م پیشه‌یه به‌بێ ئاكاری رۆژنامه‌نوسی و یاساكانی په‌یوه‌ستدار مه‌ترسین بۆسه‌ر به‌های مرڤایه‌تی و كۆمه‌ڵگه.
روداوی خۆسوتاندنی ئه‌مڕۆ 18-5-2021، ی په‌نابه‌رێك له هه‌ولێر و له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، به‌ر له‌وه‌ی هه‌واڵ بێت، ئه‌وا وانه‌یه‌ی ناجۆره له‌كاری میدیایی كوردیدا.
هەواڵی زیاتر
-
وته‌بێژی كۆمسیۆن: بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ نه‌خۆش وزیندانیان ده‌كه‌ینه‌وه
01:36 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24