تای هه‌ڵبژاردن
بیروڕا 02:43 PM - 2021-05-16
كاروان سامان
بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بیر و بۆچوونی خه‌ڵك داگیر ده‌كات و به شێوه‌ی هێزێكی نهینی له كۆمه‌ڵگه‌دا وا ده‌كات كه هه‌ندی كه‌س ناودار و هه‌ندێكی دیكه‌ش لاواز ده‌ربكه‌ون.
ئه‌بێته هۆی سه‌ركه‌وتن یان دابه‌زینی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ری و شكان و ڕووخانی لایه‌نه سیاسییه‌كان،له جیهاندا به‌ڕێگایه‌كی ئاشتیانه سه‌یرده‌كرێت بۆ گرتنه ده‌ستی هێزی یاسایی و سیاسی.
به‌ڵام زۆرجار له بانگه‌شه‌دا شتی نامۆ و نه‌خوازراو دێته ئاراوه، ناوزڕاندن ....تۆمه‌تباركردن....هێرشی ناڕه‌وا و ئه‌خلاقی بۆ ژیانی تایبه‌تیی یه‌كتر،هه‌نێك جار ئاسایشی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، ئه‌مه سه‌رباری دانانی سزای سه‌رپێچی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران یان كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی هه‌ر وڵاتێك،كه هه‌ڵبژاردنی تێدا ئه‌نجام ئه‌درێت.
هه‌ندێك به‌ڵێنی گه‌وره و هه‌ندێكیتر جوڵه‌ی سه‌یر و سه‌مه‌ره ئه‌نجام ئه‌دات ، هه‌ریه‌كه و به‌شێوازێك خه‌ڵكی لا خۆشه‌ویست ئه‌بێت ئه‌یه‌وێ سه‌رنج و متمانه‌ی زۆرینه بۆ خۆی و قه‌واره‌كه‌ی رابكێشێت، به‌هه‌رشێواز و جۆرێك بێت.
''هاووڵاتیان به‌هۆی كۆرۆنا و كرده‌وه‌كانی توندوتیژییه‌وه ده‌مرن و سیاسییه‌كانیشیان له ژیان و گوزه‌رانی ئه‌وان بێده‌ربه‌ستن"
ئه‌مه دروشمی كارلۆس مایۆرگا كاندیدێكی په‌رله‌مانی بووه له پارتێكی ویلایه‌تی شیواوا له مه‌كسیك له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵدا به تابوتێكی ڕه‌نگ ئاڵتونییه‌وه له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردندا له پردێكی سنوورییه‌وه خۆی گه‌یانده ویلایه‌تی ته‌كساسی ئه‌مریكا، هه‌وادارانیشی تابوته‌كه‌یان به‌رزكرده‌وه و به‌ده‌م هوتافكێشانی دژ به ده‌سه‌ڵاتداران كه به بێده‌ربه‌ستن له ژیانی هاوڵاتیان له ژێری لێشاوی بێره‌حمی ڤایرۆسی كۆرۆنا دا.
به‌كارهێنانی سارووخ له‌بانگه‌شه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو ئه‌و هه‌موو كاندیده‌دا له بیر نه‌چێته‌وه!
دكتۆر محه‌مه‌د جونێدی كه كاندیدی پارتی میللی جمهوری میسر ، له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢٠ دا وێنه‌ی ساروخێكی به‌كارهێنا وه‌كو هێمای هه‌ڵبژاردنی خۆی، ئه‌وه‌ش به ئامانجی وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی خۆی له هزری خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی له سه‌ر سندوقی ده‌نگدان.
هه‌رله‌میسر و له‌هه‌مان هه‌ڵبژاردندا (حه‌ماده غه‌لاب) خۆی به كاندیدێكی سه‌ربه‌خۆ ناساندبو به جلوبه‌رگی غه‌واسه‌وه له‌ژێر ئاودا هه‌ڵمه‌تێكی ئه‌نجامدا و وێنه و ژماره‌ی خۆی نیشاندا،
له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عیراق و له ئایاری ساڵی ٢٠١٨له شاری ناسریه ده‌سه‌ڵاتداران كاندیدێكیان ده‌ستگیركرد كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌كرد، گوایه ئه‌و له‌لایه‌ن خوداوه فه‌رمانی پێكراوه خۆی كاندید بكات و بگاته په‌رله‌مانی عیراق.
(یاسر ناسر حوسه‌ین) خۆی به دامه‌زرێنه‌ری حزبوڵڵا ناساند، گوایه له ساڵی ٢٠٠٠ دا پارته‌كه‌ی دامه‌زراندووه و رژێمی پێشووی عیراق فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركردووه،ئه‌م بابه‌ته له تۆره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه و چالاكوانانی عیراقیش به (ده‌رووننه‌خۆش) وه‌سفیان كرد.
''سوێند ده‌خۆم كه فاتیمه‌ی زه‌هرا ره‌زای خوای لێبێت داوای لێكردووم خۆم كاندید بكه‌م"
ئه‌مه درووشمی ئه‌بو ره‌حاب مه‌نسوری بوو كاندیدێكی تری عێراقی له شاری به‌سره، له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی عیراقدا له ساڵی ٢٠١٨ كه له سه‌ر پۆسته‌ر و ڕیكلامه‌كانی بڵاوی ئه‌كرده‌وه.
هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ر نییه له بانگه‌شه‌ی سه‌یر و سه‌مه‌ره، له دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عسه‌وه چه‌ندین هه‌ڵبژاردنی گرنگ و چاره‌نووسساز به‌ڕێوه‌چوون، تێیدا ڕێگای جۆراو جۆر به‌كارهێنراون بۆ به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی خه‌ڵك.
هه‌مووان ئه‌بنه سیاسی بۆ ناشرین پیشاندانی كانیدید و قه‌واره‌كان،تۆمه‌تباركردنی یه‌كتر، تائاستی تێكچوونی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به خزم و هاوڕێ و ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی خێزانێك به‌هۆی بیر و ڕای جیاواز
ئه‌مه یارییه‌كی نێو گۆڕه‌پانی سیاسییه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی قه‌واره‌كان و ته‌واو ئه‌بێت، دوای كۆتایی هاتنی تای هه‌ڵبژاردن، هه‌مووشت ئاسایی ئه‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ی به نائاسایی ئه‌مێنێته‌وه په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه.
له‌بری هه‌ڵگرتنی درووشمی یه‌كڕیزی و ده‌سته‌به‌ركردنی پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی له په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی گفتوگۆ و دیبه‌یت و دیالۆگی گونجاوی دوور له توند و تیژی، بووه به‌كلتوور كه به تۆمه‌تباركردنی یه‌كتر و پیشاندانی ڕویی ناشرینی یه‌كتر بانگه‌شه ده‌ستپێبكه‌ن.
تێكدانی سیمای شارله‌لایه‌ن لایه‌نه‌كانه‌وه به پرۆشه‌ر و ڕیكلامی قه‌واره‌وكاندیده‌كان، یه‌كێكیتره له شێوازه‌كانی بانگه‌شه له هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مه جگه له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن پڕ پڕ ئه‌بن له ڕیكلامی قه‌واره‌و كاندید، به‌ئه‌سته‌م كه‌ناڵێك ئه‌دۆزیته‌وه دوورت بخاته‌وه له جه‌نجاڵی و شته دووباره‌كانی ڕۆژ.
كێبڕكێ و شه‌ڕی بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵ له‌سه‌ر ڕووپه‌ڕی مۆبایله‌كان داگیر ئه‌كات و خه‌ڵك سه‌ری له‌به‌ر ده‌رناكات كێ له‌سه‌ر حه‌قه‌و مافه‌كانی ده‌سته‌به‌ر ئه‌كات!
زۆری نه‌ماوه!
هه‌رێمی كوردستانیش له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنێكی چاره‌نوووسسازه بۆ دیاری كردنی كاندیدی لایه‌نه‌كان بۆ په‌رله‌مانی عێراق، بانگه‌شه‌كی چڕ و قورس به‌ڕێوه‌یه بۆ ڕازی كردنی دڵی خه‌ڵكی تۆراو له پرۆسه‌ی ده‌نگدان، بزانین ئه‌مساڵ له‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن چی ئه‌بینین.
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19