riklam

كوشتتنی قاسم سلێمانی لە ناوەندێكی میدیای باوەڕپێنەكراودا

ریپۆرتاژ‌ 01:19 AM - 2021-05-10
.

.

ماوەیەكە كۆمەڵێك میدیای ناوخۆی هەرێمی كوردستان بابەتێكی یاهو نیوزیان گەورە كردووە و خەڵكێكی زۆریان بە خۆیانەوە مەشغوڵ كردووە. ئەمە یەكەم جار نیە بابەتی كەم بایەخی لەم شێوازە گەورە دەكرێت و فوو بە نووسەرەكەیدا دەكرێت، بۆیە ویستم لەسەر ئەم بابەتە كەمێك بوەستین و ورد و دروستی یٔەم ڕاپۆرتە ئاشكرا بكەین.

نوسەری سەرەكی بابەتەكە كەسێكە نە ناوی جاك مۆرفی لەگەڵ كەسێكی نەناسراوی تر بە ناوی زاك دۆرفمان. جاك گەنجێكی ئەمریكیەو تەنها شەهادەی بەكالۆرێۆسی هەیە و لە ٢٠١٩ وە خۆی بە ڕۆژنامەوان ناساندوەو بەهیچ شێوەیەك لە هیچ دەزگایەكی ڕەگەیاندنی باوەڕپێكراودا بابەتی بڵاونەكردوەتەوە. جال دۆرفی پێشتر لەسوپای ئەمریكادا وەكو سەربازێكی ئاسای كاری كردوەو تەنها لە سوپادا وەكو قەناس بەدەست ئیشی كردوەو  لە ساڵی ٢٠١٠ وە لە سوپادا نەماوە و لە هیچ شوێنێكی دیكەش بەرپرسیاریەتی نەبووە. لە ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٩ خۆی وەكو ڕۆماننوس و چیرۆكنووس ناساندوە لە كاتێكدا هیچ ڕۆمانێكی بڵاونەكردوەتەوە.

زۆرجار ئەو كەسانەی كە لە سوپای ئەمریكا كاردەكەن تووشی چەندین نەخۆشی دەروونی دەبنەوە و دوای ئەوەش كە دەسبەرداری كاری سەربازی ئەبن ڕێژەیەكی زۆریان بێكار ئەبن و ئەبن بە هۆملێس واتە ئەوانەی كەلەسەر كوچەو كۆڵانەكان دەمێننەوە، هەر لەبەر ئەمەش ڕێژەیەكی زۆریان تووشی ڕووداوی خۆكوشتن ئەبن. لە ساڵی ٢٠١٩ دا لە كۆی ٦٣٠.٠٠٠ هۆملێسدا ٦٧،٠٠٠ ی ئەو ڕێژەیە ئەو سەربازانە بوون كە لە ڕیزی سوپای ئەمریكادا خزمەتیان كردبوو، وە لەهەر ڕۆژێكدا لە ئەمریكا ١٧ سەربازی پێشوو خۆیان دەكوژن كە دەكاتە نزیكەی ٦٢٠٠ كەس لە ساڵێكدا.

جال مۆرفی پێشتر لە سوپای ئەمریكا لە عێراق و ئەفغانستان كاری كردوەو دواتر كە دەستبەرداری سوپای ئەمریكا بووە وەكو هەر سەربازێكی تری ئاسای تووشی هەمان ئەو كێشانە بەووەتەوە. بۆیە زۆرجار بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانیان بابەتی فیكشن (ناڕاستی یان چیرۆكی دروستكراو) بۆ دەزگاكان دەنێرن لەبەرامبەر بڕە پارەیەكدا تاوەكو خوێنەری ئەو دەزگایانە زیاد بكات وە دووریش نیە لایەنێكی دیاریكراو وە بۆ مەبەستی دیاریكراو كەسانێكی لەو جۆرە بەكرێبگرێت بۆ دروستكردنی چیرۆكێك كەخزمەتی بەرژەوەندی لایەنێكی دیاریكراو بكات بە شێواندن و هەڵگەڕاندنەوەی ڕاستیەكان.

سەبارەت بە ڕاپۆرتەكە نوسەرەكە  بە مەبەست یان بە نەزانی كۆمەڵێك هەڵەی ئەنجامداوە لە گرنگترینیان كاتێك باسی دژە تیرۆری هەرێمی كوردستانی كردووە لینكی كردووە بەباتێكی ترەوە كە پۆڵاد تاڵەبانی بە سەرۆكی دەزگای دژە تیرۆری هەرێمی كوردستان ناساندوە، لە كاتێكدا سەرۆكی دەزگای دژە تیرۆری هەرێمی كوردستان لای پارتی دیموكراتی كوردستانە و نوسەر بە هەڵە یان بە مەبەست ئەو كارەی كردوە.

سەبارەت بە شێوازی كوشتن قاسم سلێمانی و ئەو لایەنانەی بەشداری هەڵمەتەكە بوون شتێكی شاراوە نیە و لە چەندین شوێن و میدیای باوەڕپێكراوی تردا ووردەكاریەكان بڵاوكراوەتەوە بەڵام هەرگیز ناوی هیچ لایەنێكی هەرێمی كوردستان نەهاتووە. ئەوەی ئاشكرایە كە چەندین هێزی تایبەتی ئەمریكا لەم كوشتنەدا بەشدار بوون بە هاوكاری لەگەڵ باڵێوزخانەی ئەمریكا لە بەغداد كە چەندین مانگ پێشوەختە پلانی بۆ داڕێژراوە، هەموو ووردەكارییەكان و بەڵگەكان لە نیویۆرك تایمز و واشنتنپۆست دا باس كراوە و بەهیچ شێوەیەك باس لە دژەتیرۆری یەكێتی نەكراوە ، وە ئاشكراوە لای پسپۆرە ئەمریكەكان كە ئەم دوو ناوەندە میدیاییە بابەت و بلاوكراوەكانیان جێگەی بایەخ و برواپێكردنە ، بەپێچەوانەی یاهوو نیوز و نوسەری ناوبراو كە زۆرجار لە بەرامبەر برێك پارەدا ئامادەی هەموو جۆرە نوسینێكی نازانستی و بێبەڵگەن.

ئەو نوسەرانەی كە لەبواری تیرۆر و دژە تیرۆر (تیرۆریزم و كاونتەر-تیرۆریزم) ئەنوسن و لێكۆڵینەوە ئەكەن لە یٔەمریكادا بە گشتی كەسانی دیارن و نوسین و توێژینەوەكانیان جێگای بایەخی دەزگاو میدیا جیهانیەكانن بەڵام بە هیچ شیوەیەك كەسانی وەكو جاك مۆرفی هەرگیز نە لە ئەمریكا و نە لە دەرەی ئەمریكاش بەو پسپۆڕیەوە نەناسراون؛ چونكە لە ئێستادا بواری تیرۆریزم و كاونتەر-تیرۆریزم بوارێكی تایبەتە و لەزانكۆ و ناوەندە ئەكادیمیە ئەمریكیەكاندا دەخوێنرێت. هەروەكو چۆن من لە زانكۆی جۆرجیا و لە سكوڵی سام نوون بۆ پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان بابەتی تیرۆریزمم بە یٔەكادیمی خوێندوە و لە ژێر دەستی كەسانی پسپۆڕی ئەو بوارەدا. بۆیە گرنگترین شت لە هەر بڵاوكراوەیەكدا ئەوەیە ئایا نوسەرەكەی تا چ ڕادەیەك نوسەرێكی باوەڕپێكراوە و وە تا چ ڕادەیەك جێگای بایەخی ناوەندە زانستیەكانە.

ئەو دەزگایەی كە جاك مۆرفی ئەو نوسینەی تێدا بڵاوكردوەتەوە یاهو نیوزە، كە بە هیچ شیوەیەك دەزگایەكی میدیای باوەڕپێكراو نیەو ئەو نوسینانەی كە لەو دەزگایەدا بڵاو دەكرێتەوە بە هیچ شێوەیەك نە جێگای باوەڕ و نەجێگای بایەخی ناوەند و  لایەنە ئەكادیمی و زانستیەكانە. یاهو زیاتر ئەو بابەتانە بڵاو دەكاتەوە كە ئەبێتە جێگای تێڕامان و سەرنج و هۆشی خەڵك بۆ لای خۆی ڕادەكێشیت و خوێنەری زیاد دەكات، ئەو بابەتەش كە بڵاوكراوەتەوە لە یاهو بەسەرسوڕمانیەوە لە كوردستان بایەخێكی زۆری پێدرا و گەورە كرا سەرنجی خەڵكانێكی زۆری بە لای خۆیدا ڕاكێشیا لە كاتێكدا كە ئەبوایە پشتگوێ بخرێت و شتی لەو شێوازە گەورە نەكرێت، بەڵام بە داخەوە یاهو لەم بابەتەدا سەركەوتوو بوو لەوەی كە سەرنجی خەڵكانێكی زۆری بە لای خۆیدا ڕاكێشا. ئەمە وایكرد تەنانەت دەزگای دژە تیرۆری یەكێتیش ڕاگەیاندراوی ڕەسمی بڵاوبكاتەوە وەڵامی ئەو بابەتە بداتەوە كە بە بۆچوونی من پێویستی بە ڕوونكردنەوە نەبوو، چونكە نە نوسەرەكە و نە ئەو دەزگایەیەشی كە نوسینەكەی تێدا بڵاو بوەتەوە شایانی وەلامدانەوە نەبوون. یاهو لە ئەمریكا بەوە ناسراوە كە ئەو نوسینانەی تێدا بڵاو ئەكرێتەوە لایەنگیریانەیە وە ئەو بابەتانەی كە تێیدا بڵاو دەكرێتەوە لەسەر بنەمای فاكت یاخود بەڵگە نیە و بەڵكو ڕاو بۆچوونی نوسەرە هەربۆیە لە هیچ دەزگا و ناوەندێكی ئەكادیمی ئەو بابەتانە جێگای بایەخ نیە كە لە یاهودا بڵاو دەكرێنەوە.

هەربۆیە دەتوانین بڵێین راپۆرتەكەی یاهوو نیوز و جاك مۆرفی بە تەواوی دوورە لە راستییە و پێچەوانەی ئەو بەڵگانەیە كە لە نیویۆرك تایمز و واشنتنپۆستدا هاتووە و ئەمەش مانای ئەوە دەگەیەنێ كە نوسەر و سایتی ناوبراو بە بەرامبەر ئەم راپۆرتەیان نوسیووە.

 

PUKmediaدكتۆر هۆگر عمر

شارەزای ئاسایشی نێودەوڵەتی و لێكۆڵەری بواری تیرۆریزم لە ئەمریكا

 

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket