فراوانتر لە چەکوشی دادگا و نزیکتر لە ترپەی دڵی دادپەروەری
بیروڕا 10:44 PM - 2021-05-09
ئنجا قوربان گوتەزایەکی کایەی عەسکەری ھەیە دەڵێ شەڕ زۆر لەوە ھەستیار ترە بیدەیتە دەست جەنەڕاڵەکان . مانای ئەم گوتەیە وایە ھەڵسەنگاندن بۆ کردنی شەڕ یان نەکردنی ھەر ئەوە نییە جەنەڕاڵ نرخاندن بۆ بەڵانسی ھێز و توانای مەیدانی جەنگین بکات و ئینجا ناوی خوای لێ بێنێ و دەست بە پەلەپێتکەی تفەنگەکەدا بنێ. بەڵکو کە زانی تێچووی شەڕەکە لە دوور مەودادا زیاترە دەبێ سەڵەواتێکی لێ بدا و دەست لەم بژاردەی وێرانییە ھەڵبگرێ. لە پێش و لەپەنای جەنەڕالەوە پیاو ماقولی تر ھەن کە ئازایەتی بە دانایی دەگۆڕنەوە.
بەداخەوە پێنج خشتەکی بەس لەشییعرا رەواجی ھەیە نەک لە وتاری سیاسییدا ، دەنا دەھێنێ ئەم وتەزایە لە کایەی تریشدا ھەوێنی پێنج خشتەکی بێت. وا چەند کایەیەک باس دەکەم :
—بۆ نموونە دادگا و دادوەری زۆر لەوە ھەستیارترن بدرێتە دەست فەرمانبەری مەسلەکی دەق و بڕگەی بێ رۆح و گیانی یاساوە، چونکە ئەسڵ لە یاسا ودادگا رۆحی دادگەری و مافەکانە، نەک زەممە و کەسرەی نووسراوەکان.
رۆح و نیەتی عەدالەت ژیان و گیان لە دۆزەخی بیروکراسی دادگا و دەزگاکان دەپارێزێ.
ماف و دادوەری ھی ئەوە نییە بکرێتە قوربانی فەزایەکی سیاسیی بێ رەحمانە کە جەوھەری ماف و دادپەروەری لە مانا و دەربەستە گشتییەکانی کۆمەڵگەی ئینسانی بەتاڵ دەکاتەوە.
ژیریی و دانایی زمامدارانی مەملکەت لەوەوە دەردەکەوێت کە لەتەنگژەی وادا بە فەرھەنگی بەرزی سیاسیی و ھەڵسەنگاندنی وردی مەسڵەحەتی وڵات و دەوڵەتداریی پەراوێزی جولەی خۆیان فراوانتر بکەن و وزە و خەزینی خۆیان لە چارەسەردا بخەنەگەڕ ، نەک لێگەرێن دامەزراوە بیروکراسییە ژێر ھەژموونەکان دۆو دۆشاو تێکەڵ بکەن
وەک ئێستا لە کەیسی بە بنبەست گەیشتنی کەیسی حوکمدراوەکانی بادیناندا دەبینرێت.
- نموونەی تر لەسەر جولەی کاری پەرلەمانی و کورتکردنەوەی دیموکراسی و فراوانکردنی بەشداری سیاسیی کۆمەڵە لە تەنھا پرۆسەی ھەڵبژاردندا ، دیموکراسیی زۆر لەوە ھەستیار ترە بکرێتە بارمتەی زۆرینە و کەمینەی ئەنجومەنەکان بێ ئەوەی توانای تەجرەبەی سیاسیی کۆمەڵگەکان ببرێتە سەرەوە تا ھوشیاری گشتی دینگەیەکی وا پتەوی ھەبێت کە بەرگەی لافاوی عەوام فریوی بگرێت و بتوانێت جۆرێک لە ئۆقرەی سیاسیی مسۆگەر بکات. بێگومان ھەر دیموکراسیی و دیموکراسیی زیاتر چارەسەری قۆپاوییەکانی دیموکراسیی دەکات و ھەڵبژاردنیش وێستگەیەکی چۆنایەتی جولەی دیموکراسییە، بەڵام باش وخاسیشە ھەناسەی درێژی رەوتی دیموکراسیی ببینین و کۆی دیمەنەکە ھەڵبسەنگێنین، ئەگینا دیموکراسی موجەرەدی خواریزمیات بەدەردی کۆمەڵگە راگوزەرییەکان نایخوات. ئاخر لە خۆڕا نییە چیرۆکی جولانەوە سیاسییەکانی دونیای سێ بێ رۆح و بێ گیان دەبێت ئەگەر جورعەیەکی بەتینی «دیموکراسیی کۆمەڵایەتی» لەگەڵدا نەبێت کە لە بابی گوزەران و ژیانێکی شەرافەتمەندانەی خێزان و چین و توێژەکاندا جێی دەبێتەوە.
- دوا نموونە کە دەخوازم باسی بکەم پەیوەندی بە دونیا بچووکەکەی خۆمان، میدیاوە ھەیە کە لەبەر ھەورازنیشتنمان لە بورجی عاجی میدیادا خەریکە وەزیفەی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی پیشەکەمان لە بیر دەکەین . وەزیفەی قوڵی وا کە ھەقە پێش مەیلە کەشخەییەکەی رۆڵی چالاکی مەدەنی بداتەوە و لە بیرمان بێت میدیا وەک رەفیقە گوناحەکەی تری ، بەرێز دیموکراسی ، زۆر لەوە گوناحترە بارگاوی بکەین بە ئەرکی قورستتر لە ئەرکی خۆی کە فراوانکردنی فەزای گشتی بەشداری و بڕیاردانی دەستە جەمعییە لە کاروباری وڵات و کۆمەڵگەدا. ئەوەش رێک بە پێدانی زانیاری و گواستنەوەی ھەواڵ و رووداوەکان لە چەپکێکی دەوڵەمەندی وادا کە یارمەتی کۆمەڵ بە دەستەبژێر و گشتییەوە بدات بڕیار و بژاردەی دروست بدەن و ڕەچاو بکەن . میدیا بەردەبازی پەرینەوەی ئەو تایپە لە ئەفراد و ئەرباب نییە کە لەبەر ئەوەی ناونیشانی تر شک نابەن بوونەتە جەنگاوەری کورت خایەنی ئەم ئەرکە ھەستیارەی دەسەڵاتی چوارەم.
ئەوەندەم گوت ، ئێوەش ئەم پێنج خشتەکییە دەوڵەمەند بکەن.
ستران عەبدوڵلا
PUKmedia تایبهت
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی ههولێر گهنجێك دهكوژێت و بنهماڵهكهی داوای روونكردنهوه دهكهن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئهمریكا: ئازادی رۆژنامهنوسی و مافی مرۆڤ لهههرێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24