خوێندنه‌وه‌یه‌كی جیهانی بۆ فێركردن .......!!
بیروڕا 07:29 PM - 2021-05-08
ن: عه‌بدولواحێد محه‌مه‌د
یانه‌ی ئابووری جیهانی داڤوس، له رێگای نیشانده‌ره‌كانی كوالێتی فێركردنه‌وه، هه‌ڵسه‌نگاندنێكی زانستیانه‌یان بۆ پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن بۆ 140 ده‌وڵه‌ت كردووه، له‌و ههڵسهنگاندهدا كه به‌پێی چه‌ند پێوه‌رێك ئه‌نجامیانداوه، پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردنیان به‌مشێوه‌یه پۆلین كردووه، سه‌نگافۆره له پله‌ی یه‌كه‌م و دوای ئه‌و سویسرا ئینجا فنله‌ندا، له پله‌ی چواره‌میش ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر، له پله‌ی ههژدهمیش وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و سوێد، ئه‌ڵمانیاش له پله‌ی بیسته‌م و فه‌ره‌نسا له پله‌ی بیست و دوو و یابانیش له پله‌ی 31 هاوشانی ئوسترالیا، 47همین پله‌ش به‌ر ئیسانیا كه‌وتوه، كۆماری توركیاش له پله‌ی 95دا دێت، له وڵاتانی عه‌ره‌بیش، بێجگه له قه‌ته‌ر كه ئاماژه‌مان پێدا، میرنیشنی عه‌ره‌بی یه‌كگرتو له پله‌ی ده‌یه‌م دێت و لوبنانیش له پله‌ی 25 دایه، شانیشنی به‌حره‌ینیش له پله‌ی 33 و شانشینی ئوردنیش له پله‌ی 45 و شانشینی عه‌ره‌بی سعودیش پله‌ی 54 به‌ركه‌وتوه و كۆماری مسریش له‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌دا پله‌ی 139 گرتوه كه ده‌كاته پێش كۆتایی، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی هه‌ڵوێسته‌كردنه لیبیا و سودان و عێراق و یه‌مه‌ن و سوریا و سۆماڵ له‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌دا له دوور‌و نزیك ئاماژه‌یان پێنه‌دراوه، واته له ده‌ره‌وه‌ی پۆلین كردنهكهدان كه بێگومان له‌به‌ر خراپیانه له پلهبهندیهكهدا نین، بهواتایهكیتر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ نیشانده‌ره‌كانی باشی و كوالێتی بوونیان تێدانیه بۆیه خراونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه، شیاوی باسه ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه دوای چه‌ند ساڵێك توێژینه‌وه‌ی ورد كراوه و پشتی به چه‌ند بنه‌مایه‌ك به‌ستوه كه له چه‌ندین كۆنگره و كۆنفراسی جیهانی هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به‌رنامه‌رێژی بۆ كراوه كه بریتیتن له‌مانه، پێكهاته‌ی ده‌زگاو دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كان، ئاستی داهێنان، شێوازی ژینگه، ئابوری كار بژێوی ژیان، چالاكی بازاڕ و نرخی دراو، به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیا، قه‌باره‌ی بازاڕ و هه‌لی كار، په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وامی كاروباره‌كان، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌نگافوره به نمونه‌یی لێكدراوه‌ته‌وه كه به كه‌متر له 50 ساڵ له دورگه‌یه‌كی دابڕاوی هه‌ژار و دانیشتوانێكی زۆربه‌ی نه‌خوێنده‌وار گۆڕاوه بۆ ده‌وڵه‌تێكی پیشه‌سازی پێشكه‌وتو، هاوته‌ریبی ده‌وڵه‌ته پیشه‌سازیه گه‌وره‌كان له خوێندن و به‌رهه‌مهێنان و ژیانی هاوڵاتیان و باقی جومگهكانیتر، پێده‌چێت ئه‌و پرسیاره بكرێت، بۆ سه‌نگافۆره وا به خێرایی پێشكه‌وت؟ بۆ ئه‌وه ئاماژه به لێدوان و كرده‌یه‌كی گرنگی ( لی كوین) دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و وڵاته ده‌ده‌ین كه ده‌ڵێت ( فێركردن هۆكارێكی بنه‌ڕه‌تیه بۆ پێگه‌یاندنی ده‌ستی كاری كاراما و شاره‌زا)، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و دیاریكردنی سیاسیه‌تی په‌روه‌رده و فێركردن په‌یره‌وی ( خوێندنگه‌ی بیركردنه‌وه، نه‌ته‌وه فێر ده‌كات)مان راگه‌یاند،بۆ ئه‌وه‌ش چوار هه‌نگاومان هه‌ڵهێنا :
1- چاوخشاندنه‌وه به موچه و ژیان و گوزه‌رانی مامۆستایان.
2- ده‌ستی سه‌ركرده‌ی ناوه‌نده‌كانی خوێندنمان كراوه كرد و ئازادی زیاترمان بۆ ره‌خساندن .
3- سانسۆر و پشكنینمان نه‌هێشت و هانی كێبه‌ركێی زانستیمان به ته‌واوی له‌نێوان خوێندنگه‌كان ره‌خساند.
4- ناوه‌نده‌كانی خوێندنمان بۆ سه‌ر چه‌ند زۆنێك دابه‌شكرد، بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سانی شاره‌زا و داهێنه‌ره‌وه سه‌رپه‌رشتی بكرێن، تاوه‌كو له هه‌موو روێكه‌وه به‌تایبه‌ت له پرۆگرامه‌كان نوێكاری بكه‌ن.
ئه‌مانه وایكرد به‌رده‌وام هه‌وڵی په‌ره‌پێدان و نوێكردنه‌وه بده‌ن و بگه‌نه ئه‌و بڕوایه‌ی ( فێركردنی كه‌م، فێربوونێكی زۆر) پیاده‌بكه‌ن كه بونیاده‌كه‌ی له‌سه‌ر رێگه‌كانی وانه‌وتنه‌وه‌ی باش و كه‌مكردنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی پرۆگرامه‌كان و ره‌خساندنی هه‌لی بیركردنه‌وه‌ی زیاتر بۆخوێندكاران هه‌ڵده‌چنرێت، به‌م سێ بنه‌مایه وایكرد مامۆستا بهكارامییهوه هێڵه گشتیه‌كان دیاری بكات و خوێندكار بوروژێنی و هانیان بدات كه‌وا زیاتر بیربكه‌نه‌وه، ئه‌وه نهێنی سهركهوتنهكهكانیان بوو.
جێی خۆیه‌تی باسی قه‌ته‌ریش بكه‌ین و بپرسین، بۆ له‌ریزبه‌ندی چواره‌مدان ئه‌مه له كاتێكدا له‌چاو ئه‌وانه‌ی ناویان نه‌هاتوه له زه‌مه‌ن و دانیشتوان و خاك و ته‌نانه‌ت داهاتیش دهوڵهتهچۆكهن؟ راستیه‌كه‌ی ئه‌وان به دروستی رێككه‌وتنه جیهانیه‌كانی تایبه‌ت به پرۆسه‌ی په‌روه‌رده به به‌رنامه‌ی پۆست 2015ی نهتهوهیهكگرتوهكانیشیان وه‌كو خۆی جێبه‌جێكردووه، كه گرنگترینیان بریتیه له ته‌رخانكردنی بڕی پێویست له‌داهاتی نه‌وت و سامانه سروشتیه‌كان بۆ پرۆسه‌ی په‌روه‌رده هه‌روه‌ها ره‌خساندنی توانای مرۆیی ته‌واو بۆ خوێندنی زانكۆیی و هه‌روه‌ها پێش زانكۆش، هاوكات بایه‌خێكی زۆریش به پرۆگرامی خوێندن و ژیان و گوزه‌رانی مامۆستایان ده‌ده‌ن، ساڵانه 3.2% داهاتی نه‌ته‌وه‌یی و 12% بودجه‌ی ساڵانه بۆ پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن ته‌رخان ده‌كه‌ن كه ده‌كاته نزیكه‌ی 6 ملیار دۆلار، وایان نه‌خشه كێشاوه تا پێنج ساڵی‌تر 41 ملیار دۆلار ته‌رخان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو پێداویستیه‌كانی فێربوونێكی باش فه‌راهه‌م بكه‌ن، ئه‌وه‌ی گرنگه و جێگه‌ی پرسیاره، بۆ هه‌ندێك وڵات له‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه ناویان نه‌هێنراوه و یان پۆلین نه‌كراون؟ له‌وانه عێراق و چه‌ند وڵاتێكی‌تر، ئه‌كید ئه‌و پێوه‌رانه‌ی ئه‌وان له‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌دا پشتیان پێ به‌ستوه ، دیاره وه‌كو ئه‌وه‌ی پێویسته نه‌یانكردووه كه خۆی له‌م خاڵ و بنه‌مایانه ده‌بینێته‌وه :
1- بایه‌خ نه‌دان به ژیان و گوزه‌رانی مامۆستایان.
2- ته‌رخان نه‌كردنی بودجه‌ی پێویست به‌پێی ستانده‌ره جیهانیه‌كان.
3- ناته‌واوی ساڵه‌كانی خوێندن كه نابێت له 32 هه‌فته كه‌متر بێت.
4- نه‌بوونی خولی راهێنان و په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وامی توانای مامۆستایان.
5- ده‌سكاری نه‌كردنی پرۆگرامه‌كانی خوێندن و نهبهستانهوهیان به بازاڕی كار.
6- پشت به‌ستان به فێركردن نه‌ك فێربوون.
7- لهقاڵپدانی ناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌چوارچێوه‌ی یه‌ك ئاراسته‌ی دیاری كرا‌و و نه‌هێشتنه‌وه‌ی هیچ پانتایه‌كی ئازادی بۆ مامۆستایان.
8- وابه‌سته‌بوونی ناوه‌نده‌كان به ئاراسته‌یه‌كی سیاسی دیاریكراو كه توانای داهێنان بۆ تاكه‌كان ناهێڵێته‌وه.
ماوه‌ته‌وه بڵێین ئه‌و دراسهته زاده‌ی ساڵێكی خوێندن و دووان نیه هه‌ق نیه كه‌سیش نیگه‌ران بێت، بیانه‌وێ یان نه‌یانه‌وێت كه‌موكوڕی زۆر له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن و جومگه‌كانی و شێوازی ئیداره‌دانی هه‌یه، ئیتر ئه‌وه خۆكرد یان زه‌مه‌ن كرد بێت، كاتی ئه‌وه هاتوه له بری خۆ بێبه‌ریكردن له‌و به‌رپرسیاریه‌تیه كاری جددی و ئیمكانیاتی ماددی و مرۆیی ته‌واوی بۆ فه‌راهه‌م بكرێت، به‌وه ده‌توانرێت له پۆلینكردنهكاندابن و ئاییندهكی باشتر له‌وه‌ی ئێستا پێیه‌وه گیرۆده‌ن، مسۆگه‌ر بكه‌ن.
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19