2010-07-29 17:14:44 PUKmedia نوسینگه‌ی مه‌کته‌بی راگه‌یاندن له تاران
ئه‌مین شه‌ریعه‌تی به‌رپرسی ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی ئابووری نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و عیراق رایگه‌یاند: گه‌شتی ئاسمانی نێوان تاران– سنه– سلێمانی له داهاتوویه‌کی نزیکدا داده‌مه‌زرێت.
شه‌ریعه‌تی رایگه‌یاند که ئاماده‌کارییه‌کان بۆ دانانی ئه‌م گه‌شته جێبه‌جێ کراوه و بۆ دامه‌زراندن سپێردراوه به کۆمپانیای فڕۆکه‌وانی "ئاسمان" ی ئێرانی.
ئه‌و له درێژه‌ی وته‌کانیدا وتی: هه‌موو به‌شه‌کانی ئه‌م پرۆژه له ناوخۆی ئێران جێبه‌جێ کراون و باڵیۆزی ئێران له عیراق خه‌ریکی وه‌رگرتنی مۆڵه‌ته له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عیراق و راگه‌یاندنی به فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی که به پێی ئه‌م ئیشانه‌ی که تا ئێستا کردوومانه هیوادارین له زووترین کاتدا بچێته بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند که بۆ دامه‌زراندنی گه‌شتی ئاسمانی نێوان تاران– کرماشان– سلێمانی وتووێژه‌کانمان ده‌ستی پێکردووه و تا راده‌یه‌کیش پێشکه‌وتنی به خۆیه‌وه بینیوه که هیوادارین به هاوکاری و یارمه‌تی به‌رپرسانی عیراقی ئه‌م هێڵه‌ش له زووترین کاتدا دابمه‌زرێت.
ئه‌مین شه‌ریعه‌تی به سه‌رپه‌رشتی وه‌فدێکی ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی ئابووری نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و عیراق بۆ به‌دواداچوونی رێککه‌وتنه‌کانی سه‌فه‌ری د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان و پارێزگاری سلێمانی سه‌ردانی پارێزگای کوردستان (سنه) ی کردبوو و له چه‌ندین دانیشتن‌دا له‌گه‌ڵ پارێزگا و به‌رپرسانی سنه‌دا پێوه‌ندییه ئابوورییه‌کانی نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستانیان باسکرد.