PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا 12:08:45 2010-07-24
به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی به‌ڵگه‌و دۆكیۆمێنته‌كان له‌سه‌ر تاوانه‌كانی رژێمی له‌ناوچووی به‌عس له‌كاتی سه‌ركوتكردنی راپه‌ڕین و كۆڕه‌وه‌كه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، سبه‌ینێ 25-7 دانیشتنێكی تر له‌سه‌ر دۆسیه‌ی راپه‌ڕین و كۆڕه‌وه‌كه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له دادگای باڵای تاوانه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پارێزه‌ر ناسح حه‌مه حسێن ئه‌ندامی ده‌سته‌ی پارێزه‌رانی دۆسیه‌ی راپه‌ڕین له دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراق به PUKmedia ی راگه‌یاند: سبه‌ینێ دانیشتنی ژماره 35 له دۆسیه‌ی راپه‌ڕین و كۆڕه‌وه‌كه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراق به‌سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر عه‌بود مسته‌فا حه‌مامی به‌ڕێوه‌ده‌چێت .
وتیشی: دانیشتنی ئه‌مجاره كه پێشبینی ده‌كرێت یه‌ك هه‌فته به‌رده‌وام بێت، تایبه‌ت ده‌بێت به وردبینی له‌سه‌ر به‌ڵگه‌و دۆكیۆمێنته‌كانی رۆژانی راپه‌ڕین و كۆڕه‌وه‌كه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌دانیشتنی رابردوو فیلمێكی دۆكیۆمێنتیمان كه له‌لایه‌ن سه‌ته‌لایتی كوردستان tv یه‌وه پێشكه‌شكرابوو خسته‌ڕوو و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له‌دانیشتنی سبه‌ینێدا فیلمێكی تری دۆكیۆمێنتاری كه سه‌ته‌لایه‌تی كوردسات ئاماده‌یكردووه نمایش بكرێت .
هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌ندامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی پارێزه‌رانی دۆسیه‌ی راپه‌ڕین داوای له هاووڵاتیانی كوردستان كرد، هه‌رچی به‌ڵگه‌و فیلمی دۆكیۆمێنتیان له‌سه‌ر سه‌ركوتكردنی راپه‌ڕین و كۆڕه‌وه‌كه‌ی ساڵی 1991 هه‌یه پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدانی هه‌رێمی كوردستانی بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی له‌دادگا سودی لێوه‌رگیرێت.
جێی ئاماژه‌یه دۆسیه‌ی راپه‌ڕین 13پارێزگای عیراق ده‌گرێته‌وه، یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌و دۆسیه‌یه له 9/9/2008 ده‌ستیپێكرد، تاكو ئێستا نزیكه‌ی 60 سكاڵاكارو شاهید وته‌یان لێوه‌ر گیراوه.