PUKmedia كامه‌ران عه‌بده ساڵح 2010-07-24 10:24:13
به‌رده‌وامی تۆپبارانی تۆپخانه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی خێزانه ره‌وه‌نده‌كان دروستكردووه‌و ناچاریكردوون له به‌رامبه‌ر نرخێكی كه‌مدا ئاژه‌ڵه‌كانیان به بازرگانه ئێرانییه‌كان بفرۆشن، بۆئه‌وه‌ی دواجار خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه ئارامه‌كانی سنوری هه‌ردوو ده‌ڤه‌ری پشده‌ر و باڵه‌كایه‌تی.
له‌كاتێكدا له چه‌ندین وڵاتی جیهانه‌وه، ته‌نانه‌ت له سنوره‌كانی ئێرانیشه‌وه رۆژانه ئاژه‌ڵ و مه‌ڕوماڵات هه‌نارده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك له بازرگانه ئێرانییه‌كان ئاڵۆزی بارودۆخی سیاسی كوێستانه‌كانی بناری قه‌ندیلیان وه‌ك ده‌رفه‌تێك قۆستۆته‌وه بۆ كڕینه‌وه‌ی مه‌ڕو ماڵاتی خێزانه ره‌وه‌نده‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه.
مام بایز حه‌سه‌ن مه‌ولود سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كێك له خێزانه ره‌وه‌نده‌كانه و ئێستا له كوێستانی (ماله‌خ) نیشته‌جێیه، خاوه‌نی زیاتر له 400 سه‌ر مه‌ڕو بزنه بۆ PUKmedia دواو وتی: ژیانی خۆمان و ئاژه‌ڵه‌كانمان له مه‌ترسیدایه، له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردووه‌وه به‌هۆی تۆپبارانی ئێرانه‌وه په‌نجا سه‌ر ئاژه‌ڵم له‌ناوچووه، له ئێستاشدا ده‌مه‌وێت به هه‌رجۆرێك بێت مه‌ڕو ماڵاته‌كه‌م بفرۆشم و روو بكه‌مه‌وه قه‌ڵادزێ.
وتیشی: ناتوانم هه‌روا به ئاسانی ئه‌و هه‌موو ئاژه‌ڵه بگه‌ڕێنمه‌وه ناوچه ئارامه‌كان كه ده‌یان كیلۆمه‌تر له كوێستانه‌كانه‌وه دوورن، جگه‌له‌وه‌ش ته‌نها ناوچه كوێستانه‌كان ده‌توانن له‌وه‌ڕی پێویست بۆ ئه‌و هه‌موو ئاژه‌ڵه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه رۆژانه ژماره‌یه‌ك زۆر له بازرگانانی ئێرانی به‌ڕێگه‌ی قاچاغ دێنه كوێستانه‌كان و به‌نرخێكی هه‌رزان كه له ئاست خواستی ئێمه‌دا نیه مه‌ڕوماڵاته‌كانمان لێده‌كڕن.
هه‌روه‌ها وتی: من یه‌كێكم له‌و ره‌وه‌ندانه‌ی كه تائێستا هه‌شتا سه‌ر مه‌ڕم به بازرگانه ئێرانییه‌كان فرۆشتووه، ئه‌گه‌ر له‌وه دڵنیابم بارودۆخی كوێستانه‌كان هه‌روا نائارام ده‌بێت ناچارم پاشماوه‌ی ئاژه‌ڵه‌كانم بفرۆشم.
حه‌مه‌د ڕه‌سوڵ حه‌مه‌د – یش وه‌ك یه‌كێكی تر له ئه‌ندامانی خێزانه ڕه‌وه‌نده‌كانی كوێستانی (شه‌مۆڵ) له بناری قه‌ندیل به‌مجۆره بۆمان دوا: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌مساڵ خێزانه ره‌وه‌نده‌كان له هه‌ریه‌ك له كوێستانه‌كانی (به‌رباخه، خێڵات، سه‌رگۆمی كرمه سوران، شه‌مۆڵ، خڕه‌ندۆڵ، تاتی دۆ، سیرنه، پێلوژه، خوار، كاولانه، سێكوچكه، ماله‌خ، سه‌ربه‌رده) گیرساونه‌ته‌وه، كه به‌داخه‌وه جیاواز له ساڵانی پێشوو ته‌واوی ئه‌و ناوچانه بارودۆخیان ناجێگیره.
باسی له‌وه‌شكرد كه هه‌رچه‌نده كۆماری ئیسلامی ئێران رێگر نیه له‌وه‌ی خێزانه ره‌وه‌نده‌كان بپه‌ڕنه‌وه ئه‌وبه‌ری سنور و له ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئێران‌دا درێژه به ژیانی مه‌ڕداری خۆیان بده‌ن، به‌ڵام زۆربه‌ی لاه‌وه‌نده‌كان حه‌ز به‌و كاره ناكه‌ن و ئاماده نین ئاودیوی سنور ببن.
به‌بڕوای ئه‌و بناری قه‌ندیل وه‌ك ناوچه‌یه‌كی بێ خاوه‌نی لێهاتووه‌و رۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆری بازرگانانی ئێرانی مه‌ڕو ماڵاتی ڕه‌وه‌نده‌كان به تاڵان ده‌به‌ن، به‌مه‌ش زیانێكی گه‌وره به‌ر كه‌رتی ئاژه‌ڵداری ناوچه‌كه و ژێرخانی ئابوری هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێت، كه ره‌نگه‌له داهاتوویه‌كی نزیكدا كاریگه‌رییه سلبییه‌كانی لای هه‌موو لایه‌ك ده‌ربكه‌وێت.
یه‌كێك له‌و بازرگانه ئێرانییانه‌ی كه به مه‌به‌ستی كڕینی ئاژه‌ڵ روویكردبووه ناوچه‌ی كوێستانی (خڕه‌ندۆڵ) وتی: رۆژانه به‌ڕێگه‌ی قاچاغ ده‌گه‌ینه ئه‌م ناوچه‌یه، له‌م كاره‌ماندا روبه‌ڕووی ده‌یان جۆر دژواری و مه‌ترسی ده‌بینه‌وه، هه‌ندێكجار ده‌كه‌وینه بۆسه‌ی هێزه‌كانی سوپای پاسدارانه‌وه له‌سه‌ر سنوره‌كان، ئاژه‌ڵه‌كانمان ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و خۆشمان ئه‌گه‌ر نه‌كوژرێین ده‌درێینه دادگای سه‌ربازی.
ئه‌و بازرگانه دژی ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه‌یه كه گوایه بازرگانه ئێرانییه‌كان مه‌ڕو ماڵاتی بناری قه‌ندیل به تاڵان ده‌به‌ن، له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئێمه به زۆر ئاژه‌ڵ له هیچ كه‌سێك ناكڕین، به‌ڵكو له‌سه‌ر خواست و ئاره‌زووی خێزانه ره‌وه‌نده‌كان خۆیان لێیان ده‌كڕین، ئه‌مه‌ش كارێكی گونجاوه و ده‌چێته خانه‌ی بازرگانیكردنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه نرخی ئه‌مساڵی مه‌ڕو ماڵات له كوێستانه‌كانی بناری قه‌ندیل زۆر هه‌رزانتره له نرخی ساڵانی پێشوو، زۆربه‌ی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ش كه ده‌یكڕین، دوای چه‌ند ڕۆژێك جارێكی دیكه له‌ڕێی خاڵه سنورییه‌كانه‌وه به نرخێكی زۆر گرانتر هه‌نارده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێنه‌وه.
ئه‌و بازرگانه ئێرانییه پێیوایه بناری قه‌ندیل ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی هیچ كام له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێرانی پێ راناگات، ئه‌وه‌ش وایكردووه بازرگان و قاچاغچییه ئێرانییه‌كان وه‌ك ناوچه‌یه‌كی جیاواز لێی بڕوانن، له‌ڕووی بازرگانییه‌وه سوود له‌و بارودۆخه تایبه‌ته وه‌ربگرن.
روونیشیكرده‌وه كه له‌كاتێكدا نرخی كیلۆگرامێك گۆشتی ئاژه‌ڵی زیندوو له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا كه‌متر له 7500 دینار و، له شاره‌كانی ئێرانیشدا له 7000 تومان كه‌متر ده‌ستناكه‌وێت، كه‌چی له ناوچه كوێستانیه‌كانی بناری قه‌ندیلدا له 4000 دینار تێپه‌ڕناكات.
دواجار ئابوریناس حسێن حه‌مه زیاد ده‌رباره‌ی ئه‌م دیارده مه‌ترسیداره وتی: راستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره كه كوێستانه‌كانی بناری قه‌ندیل بارودۆخێكی هه‌ستیار و تایبه‌تی خۆیان هه‌یه، ئه‌مه‌ش وایكردووه كۆنتڕۆڵی ناوچه‌كه له ده‌ست حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا نه‌مێنێت.
وتیشی: سه‌ره‌ڕای قه‌ده‌غه‌كردنی ناردنی مه‌ڕوماڵاتی هه‌رێمی كوردستان بۆ سنوره‌كانی وڵاتانی دراوسێ و دانانی ڕێوشوێنی توند بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره، به‌ڵام هێشتا ئاودیوكردنی مه‌ڕوماڵات له ناوچه سنورییه‌كانی بناری قه‌ندیل به‌رده‌وامه، هه‌ندێك له بازرگانانی ناوچه‌كه به چه‌ندین رێگه‌و شوێنی نه‌زانراودا دوور له چاوی هێزه‌كانی پۆلیسی پاسه‌وانی سنوری هه‌رێم و پاسدارانی ئێران، رۆژانه مه‌ڕوماڵات ڕه‌وانه‌ی ئێران ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری نرخی گۆشت و ئاژه‌ڵی زیندوو له هه‌رێمی كوردستاندا.
هه‌روه‌ها وتی: به‌داخه‌وه بناری قه‌ندیل كه له ساڵانی ڕابردوودا تا دره‌نگانی ساڵ سه‌رچاوه‌ی له‌وه‌ڕی ئاژه‌ڵ و مه‌ڕوماڵاتی گوندنشینان بوون، له ئێستادا به‌ره‌و چۆڵبوون ده‌چێت و خه‌ریكه ئه‌و ناوچه گرنگه‌ی كوردستان‌مان له ده‌ستده‌چێت، به‌مه‌ش زیانێكی گه‌وره به‌ر بواری ئاژه‌ڵداری ناوچه‌كه ده‌كه‌وێت.