PUKmedia نوسینگه‌ی مه‌کته‌بی راگه‌یاندن- تاران 10:06:52 2010-07-24
مه‌سعود میرکازمی وه‌زیری نه‌وتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ تورکیا رێککه‌وتنێکی 1 ملیار یۆرۆیی له نێوانياندا ئیمزا کرد که به پێی ئه‌و رێککه‌وتنه هێڵێکی 660 کیلۆمه‌تری داده‌مه‌زرێت بۆ گواستنه‌وه‌ی گازی ئێران بۆ تورکیا‌و له‌وێشه‌وه بۆ ئه‌وروپا، هه‌ردوولا رێککه‌وتن که تورکیا له گۆڕه‌پانه هاوبه‌شه‌کاندا سه‌رمایه‌گوزاری بکات و به هاوکاری هه‌ردوولا بواری نه‌وت و پاڵاوگه پێش بکه‌وێت.
وه‌زیری نه‌وتی ئێران راشیگه‌یاند که ئه‌م هێڵه گازییه له ماوه‌ی سێ ساڵدا جێبه‌جێ ده‌کرێت و له‌و رێگه‌یه‌وه ئێران ده‌توانێت رۆژانه 50 تا 60 ملێون مه‌تری سێجا گاز ره‌وانه‌ی تورکیا‌و ئه‌وروپا بکات، چاوه‌ڕوان کراوه که بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌م پرۆژه‌يه زیاتر له 980 ملێون یۆرۆ خه‌رج بکرێت که 77% ی له لایه‌ن تورکیاوه خه‌رج ده‌کرێت و 23% ی دیکه‌شی له لایه‌ن ئێرانه‌وه خه‌رج ده‌کرێت.