PUKmedia 19:17:49 2010-07-19
ره‌زا سه‌قایی یه‌كێك بوو له‌گۆرانی بێژه به‌ناوبانگه‌كانی لوڕ‌و ناوچه لوڕنشینه‌كان له هه‌موو ئێران و كوردستان، له‌ساڵی 1939 له گه‌ڕه‌كی كۆنی پشت بازاڕی شاری خۆرموه (خوره‌م ئاباد)ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایكبووه، به‌هۆی هه‌لومه‌رجی تایبه‌تی له قۆناغی سه‌ره‌تایی قوتابخانه‌ی به‌جێهێشت و بوو به به‌رگدرو، له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا به ده‌نگی خۆشی خۆی گۆرانییه‌كانی (گه‌نم خڕ‌و كه‌وش تڵای وتووه‌و ناو‌و ده‌نگێكی تایبه‌ت و شكۆمه‌ندی دا به مۆسیقای لوڕی.
له‌ساڵی 1977 كۆچكردوو موجته‌با میرزاده‌ی بۆ ژیانه‌وه‌و چاكسازی گۆرانیه‌كانی داڵكه، تفه‌نگ، زنده‌گی، قه‌ده‌م خێر، دایه دایه، موتورچی و... هتد هات به هانای ره‌زای سه‌قایی و كارێكی زۆر گه‌وره له بواری مۆسیقای لوڕی دا كرایه‌وه‌و ده‌نگی دڵنشینی ره‌زای سه‌قایی و گۆرانییه لوڕییه‌كانی له‌هه‌موو لایه‌ك بڵاوبوویه‌وه، كۆچكردوو له‌ساڵی 1978 تووشی نه‌خۆشی قوڕگ ده‌بێت و ورده ورده له هونه‌ره‌كه‌ی دووری ده‌خاته‌وه تا رۆژی 18/7/2010 له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی وڵاتی ئێران به‌یه‌كجاری ماڵئاوایی له هونه‌رو میلله‌ته‌كه‌ی و گوێگرانی ده‌نگه به‌سۆزه‌كه‌ی كرد.