PUKmedia كاروان جه‌مال/ قه‌ڵادزێ 2010-07-18 17:23:25
حاكم فه‌رهاد مه‌لا ره‌سوڵ په‌رله‌مانتاری عیراق ئه‌مڕۆ 18-7 تایبه‌ت به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئاواره‌بوونی گوندنشینه‌كان و تۆپبارانی سنوره‌كان دووره له‌هه‌موو عورف و یاسایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی، بۆیه ئێمه‌ش به‌پێویستمان زانی له‌گه‌ڵ هاوڕێیانم سه‌ردانێك بۆ كه‌مپی ئاواره‌كانی بناری قه‌ندیل رێكبخه‌ین.
راشیگه‌یاند: زیاتر له (10) په‌رله‌مانتار كه‌له‌سه‌رجه‌م كوتله براوه‌كانی كوردستان پێكهاتبووین سه‌ردانی كه‌مپی ئاواره‌كانی بناری قه‌ندیلمان كرد به‌مه‌به‌به‌ستی گوێگرتن له‌كه‌موكوڕی و داواكارییه‌كانیان، ئاواره‌كانیش ره‌خنه‌ی زۆریان له‌حكومه‌تی عیراق بوو له‌وه‌ی تائێستا هه‌ڵوێستێكی باشی نه‌نواندووه، ئێمه‌ش ده‌نگی ئه‌وان ده‌گه‌یه‌نینه په‌رله‌مانی عیراق و حكومه‌تی ناوه‌ندی بۆ ئه‌وه‌ی به‌ده‌م داواكارییه‌كانینه‌وه بین و له‌كێشه‌و كه‌موكوڕییه‌كانیان بپرسێته‌وه.
به‌وته‌ی حاكم فه‌رهاد، له‌ڕێگای په‌رله‌مانتارانه‌وه ده‌نگی ناڕه‌زایی ده‌گه‌یه‌نینه حكومه‌تی ناوه‌ندی بۆئه‌وه‌ی به‌ڕه‌سمی ناڕه‌زایی خۆی له‌هه‌مبه‌ر ره‌وشی سنوره‌كان رابگه‌یه‌نێت و هه‌وڵی راگرتنی تۆپباران بدات بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر گوندنشينه‌كان ئاواره نه‌بنه‌وه.