2010-07-18 16:57:54 PUKmedia هێمن ئه‌مین شوانی
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 18/7 ژه‌نه‌راڵ (كوكولۆ) فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له باكوری عیراق گه‌یشته شاری هه‌ولێر و له‌لایه‌ن "عه‌زیز وه‌یسی" فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی پێشوازی لێكرا.
دواتر له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی تیپی زه‌یتوون له ناو فه‌رمانده‌ی زێره‌ڤانی له شاری هه‌ولێر، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له باكوری عیراق و وه‌فدی هاوڕێی به‌شدارییان كرد له مه‌راسیمی چله‌ی ماته‌مینی دوو شه‌هیدی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی.
له‌و مه‌راسیمه‌دا كه به‌ئاماده‌بوونی نه‌زاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر و فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌واو ژماره‌یه‌كی زۆر له فه‌رمانده‌و ده‌رجه‌دارانی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و هێزه‌كانی ئه‌مریكا و بنه‌ماڵه‌ی هه‌ردوو شه‌هید ئاماده‌یبوون، تیایدا چه‌ند وته‌یه‌ك پێشكه‌ش كران، له‌وانه وتاری به‌شی رۆشنبیری و راگه‌یاندنی فه‌رمانده‌ی زێرڤانی، هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه عه‌زیز وه‌یسی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد، له وته‌كه‌یدا دوای سه‌ره‌خۆشیكردن له بنه‌ماڵه‌ی هه‌ردوو شه‌هید ئاماژه به‌رۆڵی ئه‌وان كرد له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تێرۆریستان و دووژمنان.
له به‌شێكی دیكه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌دا ژه‌نه‌راڵ (كوكولۆ) فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له باكوری عیراق له وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند: شه‌هیدبوونی ئه‌و دوو پێشمه‌رگه قاره‌مانه له كاتێكدابوو كه له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی ئه‌مریكاو سوپای عیراق رێگرییان ده‌كرد له هاتنه ناوه‌وه‌ی تێرۆریستان، وتیشی ئه‌و شه‌هید بوونه
چه‌ندین په‌یامی هه‌ڵگرتووه، به‌تایبه‌ت بۆ سیاسیه‌كانی عیراق و ئه‌مریكا تا بزانن كه چۆن سه‌ربازان پێكه‌وه به‌رگری له خاك و نیشتمان ده‌كه‌ن و روبه‌ڕوی تێرۆرستان ده‌بنه‌وه، وتیشی په‌یامێكی روونه بۆ تێرۆرستان تا بزانن كه ئێمه چۆن پێكه‌وه روبه‌ڕویان ده‌بینه‌وه و به‌رگری ده‌كه‌ین.
ژه‌نه‌راڵ (كوكولۆ) راشگه‌یاند: دابینكردنی كه‌شێكی ئارام و ئازاد قوربانی زۆری ده‌وێت، بۆیه ئێمه قه‌ت ئه‌و شه‌هیدانه له بیر ناكه‌ین، چونكه گیانی خۆیان له پێناو دابینكردنی كه‌شێكی له‌بار بۆ براكانیان كرده قوربانی.
هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا وتاری فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌واو بنه‌ماڵه‌ی هه‌ردوو شه‌هید پێشكه‌ش كرا، دواتریش 40 مۆم بۆ شه‌هیدان سه‌رده‌شت فاروق و قه‌یس عه‌لی هه‌ڵكرا كه 40 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له زاڵگه‌ی (گۆگجلیل) له په‌لامارێكی تێرۆرستی خۆكوژیدا شه‌هید بوون.
له كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌شدا له‌لایه‌ن ژه‌نه‌راڵ (كوكولۆ) فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له باكوری عیراق بڕوانامه‌ی رێزلێنان به‌خشرایه دایكی هه‌ردوو شه‌هید و كۆتایی به مه‌راسیمه‌كه هات.