رۆژی 13 ی ئه‌م مانگه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا پێشینه‌ی خانووبه‌ره بۆ هاووڵاتیانی گوندنشین و شارۆچكه‌و قه‌زا بێ تاپۆكانیش دابینبكرێت، هه‌ربۆیه گوندنشین و هاووڵاتیانی ناوچه بێ تاپۆكان به‌گرنگییه‌وه له‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕوانن و له‌و بڕوایه‌دان ئه‌و بڕیاره سه‌ره‌تایه‌كی گرنگه بۆ ئاوه‌دانبوونه‌وه‌ی گوده‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی گوندنشینان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان.
به‌شێك له هاووڵاتیانیش له‌و بڕوایه‌دان ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بیه‌وێت پلانی ئاوه‌دانبوونه‌وه‌ی گونده‌كان و گه‌ڕانه‌وه بۆ گونده‌كان جێبه‌جێبكات، ئه‌وا پێویسته هاوشانی بڕیاری پێدانی سلفه، بڕیارێكی دیكه ده‌ربكات كه ده‌بێته ته‌واوكه‌ری بڕیاری سلفه‌و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به‌شێوه‌یه‌كی كرداری گه‌ڕانه‌وه بۆ گونده‌كان به‌لێشاو ده‌ستپێده‌كات.
ئه‌و بڕیاره‌ی گوندنشینه‌كان چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ن..
ده‌رچوونی بڕیاری دابینكردنی پێشینه‌ی خانووبه‌ره به سه‌ره‌تایه‌كی باش بۆ ئاوه‌دانبونه‌وه‌ی گونده‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ی كێشه‌ی نیشته‌جێبوون له قه‌زاكاندا داده‌نرێت، به‌ڵام به وته‌ی گوندنشینه‌كان پێویسته له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره‌دا حكومه‌ت هه‌نگاوێكی دیكه بنێت بۆئه‌وه‌ی كاریگه‌ری ده‌رچوونی بڕیاره‌كه به‌شێوه‌ی عه‌مه‌لی ره‌نگدانه‌وه‌ی ئیجابی هه‌بێت.
سه‌رده‌شت كه‌ریم كه مامۆستای ئاماده‌ییه به PUKmedia ی راگه‌یاند: یه‌كێك له دیارترین هۆكاره‌كانی چۆڵبوونی گونده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لێشاوی دامه‌زراندنی خه‌ڵكی گوندنشین له داموده‌زگاكانی حكومه‌ت له شاره‌كاندا، به‌وهۆیه‌وه گوندنشینه‌كان روو له‌شاره‌كان و نزیك فه‌رمانگه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حكومه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی بڕیاری سلفه‌دا به بڕیارێك سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی ناچاربكات بۆئه‌وه‌ی هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك له‌سنوری گونده‌كه‌ی خۆیدا ده‌وام بكات و ڕێگه‌یان نه‌دات له فه‌رمانگه‌ی شاره‌كاندا ده‌وام بكه‌ن، ئه‌وكاته فه‌رمانبه‌ران له‌به‌رخاتری ده‌وامه‌كه‌یان ناچارن بچنه‌وه بۆ گونده‌كانیان و هه‌ر له‌وێش به‌سوو دوه‌رگرتن له‌پێشینه‌ی خانووبه‌ره خانووی نوێ بۆ خۆیان دروست بكه‌ن، ئه‌وكاته له‌گه‌ڵ ده‌وامی فه‌رمانگه‌كانیاندا سه‌رقاڵی به‌كارهێنانی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان و پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان ده‌بن، هیوادارم حكومه‌ت سه‌ره‌ڕای سلفه چه‌ند رێگه‌و هه‌نگاوێكی دیكه بگرێته‌به‌ر بۆئه‌وه‌ی بڕیاره‌كان ئامانجی خۆیان بپێكن، چونكه ئاشكرایه هه‌موو بڕیارێك كه ده‌رده‌چێت بودجه‌ی تایبه‌تی ده‌وێت، هیچ بڕیارێك نییه به‌بێ بودجه جێبه‌جێبكرێت، جا ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ئه‌و هه‌موو بودجه‌یه دابین بكات، به‌ڵام نه‌توانێت ئامانجه‌كان به‌باشی بپێكێت ئه‌وا ژێرخانی ئابوری هه‌رێمه‌كه‌مان روبه‌ڕووی داڕوخانی زیاتر ده‌بێته‌وه.
ستایشی بڕیاره‌كه ده‌كرێت..
هاووڵاتیانی سنوری هه‌ڵه‌بجه ستایشی ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌ت ده‌كه‌ن و له‌و بڕوایه‌شدان كاریگه‌ری له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده‌كان ده‌بێت، به‌ڵام پێویستیشه هاوشانی دابینكردنی سلفه، حكومه‌ت رۆڵی زیاتری هه‌بێت له دابینكردنی هه‌لی كار و گه‌شه‌پێدانی كشتوكاڵ بۆئه‌وه‌ی گوندنشینه‌كان باشتر جێگیربكرێن.
له‌وباره‌یه‌وه هه‌ردی هادی دانیشتووی هه‌ڵه‌بجه بۆ PUKmedia دواو وتی: دابینكردنی پێشینه‌ی خانووبه‌ره كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده‌كان ده‌بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته حكومه‌تی هه‌لی زیاتر بڕه‌خسێنێت بۆ نه‌هێشتنی گرفتی بێكاری له گونده‌كاندا، بۆنمونه له‌گه‌ڵ پێدانی سلفه‌دا ئه‌گه‌ر خانووی پلاستیكی به‌هه‌مان شێوه به قیست بدرێته هاووڵاتیان یان وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ به‌شێوه‌یه‌كی باشتر و به‌رفراوانتر هاوكاری جوتیاران بكات، ئه‌وا ده‌ستكه‌وته پێویسته‌كانی گوندنشینان ئاوێزانی یه‌كتر ده‌بن و زۆرترین ڕێژه‌ی هاووڵاتیانی گوندنیشین، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه ئێستا له قه‌زاكاندان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ گونده‌كانیان، هه‌روه‌ها پێویسته حكومه‌ت له‌و ڕووه‌وه درێغی له‌م پڕۆژه‌یه نه‌كات و به‌شێوه‌یه‌كی ماوه‌درێژ قه‌رزه‌كه له هاووڵاتیانی گوندنشین وه‌ربگرێت.
پێویسته به مه‌رج سلفه بدرێته گوندنشینه‌كان...
هه‌رچه‌ند به‌لای هه‌ندێك له هاووڵاتیانه‌وه سلفه‌ی عه‌قار كاریگه‌ری له‌سه‌ر بوژاندنه‌وه‌ی گونده‌كان هه‌یه، به‌ڵام به‌شێك له هاووڵاتیان گومان له سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن حكومه‌ت مه‌رجی پێویست له به‌رده‌م گوندنشینه‌كاندا
له‌وباره‌یه‌وه حه‌یده‌ر ساڵح دانیشتووی گوندی خێڵی حه‌مه وتی: پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌ت ئه‌و سلفه‌یه به‌و كه‌سانه بدات كه خێزانه‌كانیان به یه‌كجاری ده‌به‌نه‌وه بۆ گونده‌كان و هه‌ر له‌وێش نیشته‌جێ ده‌بن، چونكه ئێستا به‌شێك له هاووڵاتیان كه له‌بنچینه‌دا خه‌ڵكی گونده‌كانن به‌ڵام له شاردا نیشته‌جێن و ده‌یانه‌وێت ئه‌و سلفه‌یه وه‌ربگرن و خانوویه‌كیش له گونده‌كانیان دروست بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی بۆ گه‌شتوگوزار یان بۆ هه‌ركارێكی تایبه‌تی خۆیان به‌كاری بهێنن، بۆیه پێویسته حكومه‌ت مه‌رجی مانه‌وه‌ی به‌رده‌وام له گونده‌كاندا بۆ ئه‌و كه‌سانه دابنێت كه سلفه‌كه وه‌رده‌گرن.
هه‌رله‌وباره‌یه‌وه مامۆستا موحسن مامۆستای ئاماده‌یی ئه‌حمه‌د موختارجاف هه‌مان بۆچوونی ئه‌و هاووڵاتییه‌ی دانیشتووی خێڵی حه‌مه‌ی هه‌یه و له‌و بڕوایه‌دایه كه له‌سه‌ر حكومه‌ت پێویسته مه‌رجی مانه‌وه لانی كه‌م بۆ چه‌ند ساڵێك بۆ هه‌ر كه‌سێك دابنێت كه بیه‌وێت سلفه وه‌ربگرێت.
ئاوه‌دانبوونه‌وه‌ی گونده‌كان چاره‌سه‌ری گرفتی نیشته‌جێبوونی شاره‌كان ده‌كات...
ئه‌گه‌ر به‌سوود وه‌رگرتن له سلفه‌ی عه‌قار به‌شێك له هاووڵاتیان له شاره‌كانه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ گونده‌كان، ئه‌وا ده‌بێته‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی كێشه‌ی نیشته‌جێبوون له شاره‌كاندا.
له‌وباره‌یه‌وه پارێزه‌ر ئه‌بوبه‌كر عومه‌ر وتی: له‌ئێستادا شارێكی وه‌ك هه‌ڵه‌بجه زیاتر له 2000 خێزانی تێدایه كه له‌گونده‌كانه‌وه هاتوون، بۆیه ئه‌گه‌ر له گونده‌كانی خۆیاندا خانوویان بۆ بكرێت، ئه‌وا ته‌نها له هه‌ڵه‌بجه‌دا زیاتر له 1000 خانوو چۆڵ ده‌بێت، زیادبوونی خانوه چۆڵه‌كانیش ده‌بێته‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرفتی نیشته‌جێبوون و دابه‌زینی كرێی مانگانه‌ی خانوو، بۆیه ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت به بڕیارێكی ئێجگار گرنگ و مێژوویی ده‌بینم، هیوادارین به زووترین كات بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، هه‌روه‌ها پێویسته له‌گه‌ڵ ئه‌م سلفه‌یه‌دا حكومه‌ت ڕێگه‌ی دیكه بگرێته‌به‌ر بۆئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی جێگیركردنی هاووڵاتیان له گونده‌كاندا جێگیرتر بكرێت.