PUKmedia كامه‌ران عه‌بده ساڵح 2010-07-18 09:36:03
سه‌دان خێزانی ئاواره‌ی گونده‌كانی بناری قه‌ندیل كه به‌هۆی تۆپبارانی ناوچه‌كه‌نیانه‌وه ماڵ و حاڵیان جێهێشتووه، له‌و بڕه یارمه‌تییه بێبه‌شكراون كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر بڕیاری نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی گه‌یه‌ندرایه ناوچه‌كه.
حاجی مه‌مه‌ند ئیسماعیل یه‌كێك له دانیشتووانی ناوچه‌كه به PUKmedia ی راگه‌یاند: یارمه‌تییه‌كه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ند بڕی ملیۆنێك دینار بوو بۆ هه‌ر خێزانێكی ئاواره‌ی تۆپباران، به‌ڵام به داخه‌وه سه‌دان خێزان لێی بێبه‌ش بوون، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی یارمه‌تییه‌كه‌یان دابه‌شده‌كرد پاساوی ئه‌وه‌یان هێنایه‌وه گوایا ناوی ئه‌و خێزانانه له‌و لیسته‌دا نه‌بووه كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ به‌غدا نێردراوه.
هه‌رله‌وباره‌یه‌وه عه‌بدوڵڵا ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر پێی راگه‌یاندین: كۆی ژماره‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی بناری قه‌ندیل كه به‌هۆی تۆپبارانی ئێرانه‌وه ئاواره‌بوون 810 خێزانن، به‌ڵام هاوكارییه‌كه‌ی حكومه‌تی عیراق ته‌نها بۆ 384 خێزان نێردرابوو، به‌وجۆره 426 خێزان لێی بێبه‌شكران.
وتیشی: هه‌ر خێزانێكی بناری قه‌ندیل به‌هۆی سووتانی زه‌وی و ڕه‌ز و باخه‌كانیه‌وه ده‌یان ملیۆن دینار زیانی ماددی به‌ركه‌وتووه، جێی خۆیه‌تی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌وڵی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یاندا بن.