2010-07-17 19:11:09 PUKmedia هه‌ولێر- ته‌ها عه‌بدوڵڵا
به‌مه‌به‌ستی ناردنه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه بیانییانه‌ی له ئۆتێل سۆما گیانیان له‌ده‌ستدا بۆ وڵاته‌كانیان، فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌باشی كردووه‌و بڕیاره سبه‌ینێ 18/7 پڕۆسه‌ی ناردنه‌وه‌كه ده‌ستپێبكات.
كاروان جه‌مال تاهیر جێگری لێپرسراوی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی ناردنه‌وه‌ی قوربانیانی هۆتێل سۆما له‌شاری سلێمانی كه 14 قوربانین له 12 وڵاتی جیا، ئێمه وه‌ك فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌و وڵاتانه كردووه كه هاووڵاتیانیان له‌ناو قوربانیه‌كاندان و باڵیۆزخانه‌یان له به‌غدایه، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌و باڵیۆزخانانه‌ش كردوه كه له‌وڵاتانی دراوسێی عیراق كاروباری باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
وتیشی: هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پرۆسه‌ی ناردنه‌وه‌ی ئه‌و قوربانیانه له رێگای كۆمپانیایه‌كه‌وه ده‌بێت كه تایبه‌ته به‌ناردنی ته‌رم بۆ وڵاتان، بۆ ئه‌مه‌ش بڕیاره سبه‌ینێ 18/7 تابوتی تایبه‌ت له‌وڵاتی عوممانه‌وه بگاته شاری هه‌ولێر، له‌لایه‌ن خۆشمانه‌وه كاروباری یاسایی ئه‌و قوربانیانه‌مان ته‌واوكردووه و سبه‌ینێ شه‌هاده‌ی وه‌فاتیان له فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان په‌سه‌ند ده‌كرێت.
ئاشكراشیكرد: قوربانییه‌كان بۆ 12 وڵات ره‌وانه ده‌كرێنه‌وه، ئه‌وانیش (كه‌نه‌دا و ئوستورالیا و به‌ریتانیا و ئه‌فریقیای باشور و بیلاروسیا و لوبنان و كه‌مبۆدیا و سریلانكا و فه‌نزویلا) یه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ئه‌و وڵاتانه‌ی قوربانیان له رووداوه‌كه هه‌بووه وتی: ئه‌و وڵاتانه ئه‌و رووداوانه‌یان به ئاسایی زانیوه هه‌روه‌ك رووداوه‌كانی تر كه له جیهان رووده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها له‌وه‌ش دڵنیا كراونه‌ته‌وه كه هیچ كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستی به‌دواوه نه‌بووه.