2010-07-17 18:11:15 PUKmedia هه‌ولێر- ته‌ها عه‌بدوڵڵا
دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له 15/7 كۆنگره‌ی دووه‌می خۆی ده‌ستپێكرد، ئه‌مڕۆ 17/7 كۆتایی به‌و كۆنگره‌یه هات.
عه‌بدولستار مه‌جید وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 17/7 كۆتایی به دووه‌م كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان هات، له‌و كۆنگره‌یه‌دا هه‌ریه‌كه له شێخ محه‌مه‌د به‌رزنجی وه‌ك پێشه‌وا و عه‌لی باپیر وه‌ك ئه‌میر به‌بێ ركابه‌ر له پۆسته‌كه‌ی خۆیان مانه‌وه، هه‌روه‌ها له‌كۆی 111 كه‌س 29 كه‌س وه‌ك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی نوێی كۆمه‌ڵ هه‌ڵبژێردران.
وتیشی: دوای سێ رۆژ له گفتوگۆكردن هه‌ریه‌كه له راپۆرته‌كانی دارایی و سیاسی و پلانی چوار ساڵی ئاینده‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی په‌سندكران، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی كات په‌یڕه‌وی ناوخۆ به‌شێكی په‌سه‌ندكرا، بۆ ئه‌مه‌ش بڕیاره له‌ڕێگای لێژنه‌یه‌كی 200 كه‌سی كه له كۆنگره‌دا بڕیاری له‌سه‌ر درا بڕگه‌كانی ناوخۆی په‌یڕه‌وه‌كه ته‌واو بكه‌ن.