ده‌سته‌ی باڵای نوێی یه‌كێتی نوسه‌رانی كورد سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی ده‌كات

2010-07-17     15:39:53   PUKmedia
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 17/7 مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ ئاماده‌بونی حاكم قادر حه‌مه‌جان كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی، پێشوازی له‌ سه‌رۆك و ده‌سته‌ی باڵای یه‌كێتی نوسه‌رانی كورد، كرد.
له‌ دیداره‌كه‌دا مه‌لا به‌ختیار پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی هه‌شته‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی نوسه‌رانی كوردی كرد و به‌ پێشهاتێكی گرنگی وه‌سف كرد به‌ تایبه‌ت دوای چه‌ندین ساڵ له‌ گرفت و كێشه‌ و نه‌به‌ستنی كۆنگره‌.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پشتیوانی هه‌میشه‌یی یه‌كێتی نوسه‌رانی كورد ئه‌بێت و ئاماده‌یه‌ بۆ هه‌موو یارمه‌تی و هاوكارییه‌ك و خوازیارین سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌كه‌ ببێته‌ هه‌وێنی به‌هێزبونه‌وه‌ی یه‌كێتی نوسه‌ران و پته‌وتر كردنی په‌یوه‌ندی بابه‌تی نێوانمان.
له‌ به‌رامبه‌ردا كاكه‌ مه‌م بۆتانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نوسه‌ران، سوپاسی پشتیوانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كرد و رایگه‌یاند: بۆ له‌مه‌ودواش پێویستمان به‌ پشتیوانی هه‌مووان هه‌یه‌ تا سه‌ركه‌وتوو بین له‌ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی ئاینده‌مان.
له‌ به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا حاكم قادر جه‌ختی كرده‌وه‌ پێویسته‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌ حكومه‌تیشه‌وه‌ پشتیوانی یه‌كێتی نوسه‌ران بن له‌م قۆناغه‌دا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ و گرفته‌كان، به‌ تایبه‌ت ئه‌م سه‌رده‌مه‌ جیاوازه‌ له‌ سه‌رده‌مه‌كانی تر، سه‌رده‌می خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه‌كانه‌.
له‌ به‌رامبه‌ردا یه‌كێتی نوسه‌رانی كورد سوپاسی پێشوازی و پشتیوانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیان كرد.
هه‌ر ئه‌مڕۆ مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، چاوی به‌ كرێكار عه‌بدوڵڵا خۆشناو كادری پێشكه‌وتووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه‌وت.
وێڕای به‌خێرهێنان، مه‌لا به‌ختیار، ده‌ستخۆشی له‌ كرێكار خۆشناو كرد بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌وره‌یه‌ی به‌ده‌ستی هێناوه‌و بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ن سه‌رۆك ئۆباما و خاتوو هیلاری كلینتۆن پێ به‌خشراوه‌ وه‌ك راوێژكارێكی نێوده‌وڵه‌تی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: خۆشحاڵین كه‌ یه‌كێك له‌ كادرانی یه‌كێتی وه‌ك راوێژكار له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی دانی پیادا ده‌نرێ، به‌ تایبه‌ت له‌م ته‌مه‌نه‌دا كه‌ ده‌توانی خزمه‌تی گه‌وره‌ بكه‌یت و ئه‌مه‌ ببێته‌ وه‌رچه‌رخانێك له‌ ژیانی سیاسیدا.
له‌ به‌رامبه‌ردا كرێكار عه‌بدوڵڵا خۆشناو، سوپاسی ئه‌و پێشوازیه‌ی كردو جه‌ختی كرده‌وه‌: وه‌ك كوڕ و كادری یه‌كێتیی ئه‌وه‌ی به‌دیم هێناوه‌ چاكه‌ی گه‌وره‌ی یه‌كێتیی تیادایه‌ چونكه‌ سه‌ره‌تاكه‌م له‌ یه‌كێتیدا بووه‌، بۆیه‌ ئاماده‌شم وه‌ك پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌ر شوێنێك بێت خزمه‌ت به‌ یه‌كێتی و به‌ كورد بكه‌م.
كرێكار عه‌بدوڵڵا خۆشناو یه‌كێكه‌ له‌ كادرانی پێشكه‌وتووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و تا ئێستا چه‌ندین بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێ به‌خشراوه‌ و دواترینیان بڕوانامه‌یه‌كه‌ به‌ ئیمزای باراك ئۆباما ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا و هیلاری كلینتۆن ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ وه‌ك راوێژكاری نێوده‌وڵه‌تی .



Normal 0 false false false EN-US X-NONE AR-SA MicrosoftInternetExplorer4

هةر ئةمأؤ مةلا بةختيار لصثرسراوي دةستةي كارطصأي مةكتةبي سياسي يةكصتيي نيشتمانيي كوردستان، ضاوي بة كرصكار عةبدولَلآ خؤشناو كادري ثصشكةوتووي يةكصتيي نيشتمانيي كوردستان كةوت.

وصأاي بةخصرهصنان، مةلا بةختيار، دةستخؤشي لة كرصكار خؤشناو كرد بؤ ئةو سةركةوتنة طةورةيةي بةدةستي هصناوةو بأوانامةي نصودةولَةتي لةلايةن سةرؤك ئؤباما و خاتوو هيلاري كلينتؤن ثص بةخشراوة وةك راوصذكارصكي نصودةولَةتي.

ئاماذةي بةوةشكرد: خؤشحالَين كة يةكصك لة كادراني يةكصتي وةك راوصذكار لةسةر ئاستي نصودةولَةتي داني ثيادا دةنرص، بة تايبةت لةم تةمةنةدا كة دةتواني خزمةتي طةورة بكةيت و ئةمة ببصتة وةرضةرخانصك لة ذياني سياسيدا.

لة بةرامبةردا كرصكار عةبدولَلآ خؤشناو، سوثاسي ئةو ثصشوازيةي كردو جةختي كردةوة: وةك كوأ و كادري يةكصتيي ئةوةي بةديم هصناوة ضاكةي طةورةي يةكصتيي تياداية ضونكة سةرةتاكةم لة يةكصتيدا بووة، بؤية ئامادةشم وةك ثصشمةرطة لة هةر شوصنصك بصت خزمةت بة يةكصتي و بة كورد بكةم.

كرصكار عةبدولَلآ خؤشناو يةكصكة لة كادراني ثصشكةوتووي يةكصتيي نيشتمانيي كوردستان و تا ئصستا ضةندين بأوانامةي نصودةولَةتي ثص بةخشراوة و دواترينيان بأوانامةيةكة بة ئيمزاي باراك ئؤباما ي سةرؤكي ئةمريكا و هيلاري كلينتؤن ي وةزيري دةرةوة وةك راوصذكاري نصودةولَةتي .

toolbar powered by www.mit3xxx.de