PUKmedia مسته‌فا محه‌مه‌د - چۆمان 2010-07-17 14:38:44
شه‌وی 17/7 هێزێكی كۆماری ئیسلامی ئێران له كوێستانه‌كانی باڵه‌كایه‌تی و له ناوچه‌ی به‌رده سۆران و پێچكه مریشك، ده‌ستیان به‌سه‌ر دوو مێگه‌له مه‌ڕی شوانكاره‌كانی ناوچه‌كه‌دا گرت.
له‌وباره‌یه‌وه كاروان عارف به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران به PUKmedia ی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو هێزێكی كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌سه‌ر دوو مێگه‌له‌مه‌ڕی شوانكاره‌كانی ناوچه‌كه و ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاترله 800 سه‌د سه‌رمه‌ڕدا گرتووه، پێشتریش كۆماری ئیسلامی ئێران چه‌ندجارێك شوانكاره عیراقییه‌كانی ده‌ستگیركردووه.
وتیشی: بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه پارێزگاری هه‌ولێرو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌و نائارامیه‌ی سنوره‌كان ده‌بێته‌هۆی وازهێنانی شوانكاره‌كان له به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵه‌كانیان.
هه‌رله‌وباره‌یه‌وه موشیر هه‌ریری كه شوانكاره‌یه‌كی ناوچه‌كه‌یه به PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌كاتی بردنی مه‌ڕه‌كاندا ئه‌و هێزه‌ی كۆماری ئیسلامی ته‌قه‌یان له ژن و منداڵه‌كه‌یان كردووه، به‌ڵام كه‌س به‌رنه‌كه‌وتووه، داواكارین حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نائارامی سه‌رسنوره‌كان بكات، چونكه ناتوانین له‌و بارودۆخه‌دا به‌رده‌وامبین له‌سه‌ر پیشه‌ی خۆمان.
ئه‌و هه‌واڵه‌شی ره‌تكرده‌وه كه گوایه شوانكاره‌كان سنوری كۆماری ئیسلامی ئێرانیان به‌زاندبێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌و شوێنه‌ی كه ئێستا شوانه‌كانی تێدا ده‌ستگیركراون، چه‌ندین ساڵه ئاژه‌ڵداره‌كان رووی تێده‌كه‌ن.