به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی رووداوی كاره‌ساتباری سوتانی ئوتێل سۆما له‌شاری سلێمانی-مان پێگه‌یشت كه سه‌ركه‌وت یاسین عه‌بدولکه‌ریم به‌رپرسی رێکخستنه‌کانی ی.ن.ک له‌شاری Ipswich خۆى و براو دایک و خێزانی براکه‌ى له‌و رووداوه كاره‌ساتباره‌دا گيانيان له‌ده‌ستداو ماڵئاواییان له كه‌سوكارو دۆست و هاوڕێیانیان كرد.
به‌ناوی سه‌رجه‌م رێکخستنه‌کانی ی.ن.ک له سنوری كۆمیته‌ی رێكخستنی به‌ریتانیا پرسه‌و هاوخه‌مى خۆمان ئاڕاسته‌ى هه‌ڤاڵان و خانه‌واده‌ی کاکه سه‌ركه‌وت و كه‌سوكاری یه‌كه‌یه‌كه‌ی قوربانیانی رووداوه‌كه ده‌كه‌ین و له‌خوای گه‌وره داواكارین سه‌بوری كه‌سوكاری قوربانییه‌كان بدات و هیوای چاكبونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین .
به‌م بۆنه خه‌مناکه‌وه هه‌ڤاڵانی سه‌ركه‌وت یاسین عه‌بدولکه‌ریم و رێکخستنه‌کانی ی.ن.ک له‌شاری Ipswich له‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه پرسه‌ی بۆ داده‌نێن، ئاماده‌بونتان مایه‌ی رێز‌و وه‌فایه بۆ کاکه سه‌رکه‌وت و سه‌رجه‌م قوربانیانی ئه‌و کاره‌ساته.
انا لله و اناالیه را‌جعون
شه‌ممه 2010-07-17 سه‌عات 10 ى سه‌رله‌به‌یانی تا 5 ى پاشنیوه‌ڕۆ.
یه ک شه‌ممه 2010-07-18 سه‌عات 10 ى سه‌رله‌به‌یانی تا 5 ى پاشنیوه‌ڕۆ.
Victoria Street 103
Ipswich
JX 2 1IP
كۆمیته‌ی رێكخستنی به‌ریتانیا