PUKmedia سیروان چیمه‌نی 2010-07-10 12:21:36
به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له نووسه‌ران و رۆناكبیران و رۆژنامه‌نووسان، ئه‌مڕۆ 10-7 له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد له شاری هه‌ولێر ، له رێوڕه‌سمێكدا به دروشمی (یه‌كگرتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه و یه‌كێتی فه‌رمانبه‌ران هه‌نگاوێكه به‌ره‌و به‌رگریكردن له ماف و خۆشگوزه‌رانی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان)، هه‌ردوو رێكخراوی كۆمه‌ڵه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێتی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان، له‌ژێر ناوی (یه‌كێتی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان) دا یه‌كگرتنه‌وه‌ی خۆیان راگه‌یاند.
له‌و رێوڕه‌سمه‌دا هه‌ریه‌ك له سه‌رهه‌نگ حه‌سه‌ن نوێنه‌ری مه‌كته‌بی ناوه‌ندی رێكخراوه دیموكراتییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و عه‌لی سه‌لیم نوێنه‌ری مه‌كته‌بی ناوه‌ندی رێكخراوه پیشه‌ییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان به جیا وته‌یان پێشكه‌شكردو هیوایان خواست یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئه‌و دوو رێكخراوه خزمه‌تێكی زیاتر به توێژی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان بكات.
دواتر هه‌ریه‌ك له ئه‌حمه‌د ئه‌مین سه‌رۆكی پێشووی یه‌كێتی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان – سلێمانی و عه‌زیز ره‌شید سه‌رۆكی پێشووی كۆمه‌ڵه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان – هه‌ولێر وته‌یان پێشكه‌شكردو باسیان له چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئه‌و دوو رێكخراوه كرد، پاشان عه‌زیز ره‌شید وه‌ك سه‌رۆكی ده‌سته‌ری باڵای یه‌كێتی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان ده‌ستنیشانكرا و ئه‌حمه‌د ئه‌مین وه‌ك جێگر ده‌ستنیشانكرا.