PUKmedia ئا/سه‌نگه‌ر زرار 12:04:19 2010-07-10
ئه‌مشه‌و سه‌عات 9:30 ی خوله‌ك یاری ژماره 63 ی نۆزده‌یه‌مین پاڵه‌وانێتی تۆپی پێی جامی جیهانی مۆندیال له باشوری ئه‌فریقاو له‌نێوان هه‌ردوو ئۆرۆگوای و ئه‌ڵمانیا له‌یاریگای پۆرت ئیلیزابێس به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه یاری دیاریكردنی پله‌كانی سێیه‌م و چواره‌می مۆندیاله‌و دووه‌مجاره له‌مێژووی مۆندیالدا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده یاری له‌سه‌ر ئه‌و پله‌یه‌ی مۆندیال ده‌كه‌ن و یه‌كه‌مجاریان له‌مۆندیالی مه‌كسیك 1970 بووه‌و ئه‌ڵمانیا 1-0 له‌ئۆرۆگوای بردووه‌ته‌وه.
ئه‌م دوو هه‌ڵبژارده‌یه له‌مێژووی تۆپی پێدا 8 یارییان به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجامداوه، ئه‌ڵمانیا 6 یاری بردووه‌ته‌وه‌و هه‌ردوولا له 2 یاریدا یه‌كسانبوون، ئه‌ڵمانیا 23 گۆڵی له‌ئۆرۆگوای كردووه‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا 5 گۆڵی لێكراوه، له‌مێژووی مۆندیاله‌كانیشدا چواره‌مجاره روبه‌ڕووی یه‌كده‌بنه‌وه، له سێجاری پێشوودا ئه‌نجامه‌كانیان به‌مشێوه‌یه بووه:
23/7/1966 له‌قۆناغی 16 تیپی مۆندیالی ئینگلترا، ئه‌ڵمانیا×ئۆرۆگوای 4-0.
20/6/1970 یاری دیاریكردنی پله‌كانی سێیه‌م و چواره‌می مۆندیالی مه‌كسیك، ئه‌ڵمانیا×ئۆرۆگوای 1-0.
4/6/1986 له‌قۆناغی یه‌كه‌م 24 تیپی مۆندیالی مه‌كسیك: ئه‌ڵمانیا×ئۆرۆگوای 1-1.