PUKmedia سیده‌كان - ئیسماعیل شه‌مزینی 11:08:28 2010-07-10
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 10-7 چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی ئاسمانی هه‌رێمی كوردستانیان به‌زاندو بۆردومانی چه‌ند گوند‌و ناوچه‌یه‌كی سنوری ناحیه‌ی سیده‌كانیان كرد.
له‌سه‌عات 3 ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی بۆردومانی كوێستانه‌كانی خواكورك و لۆلان و خنێره‌و ده‌راو و ماڵه مه‌لایان له سنوری ناحیه‌ی سیده‌كان كرد، سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له كوێستانی لۆلانه‌وه به PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌هۆی بۆردومانی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه له كوێستانی لۆلان، هاووڵاتی تۆفیق عه‌بدوڵڵا خه‌ڵكی سیده‌كان، بریندار بووه‌و دواتریش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سۆران كرا بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی، به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكیش له نه‌خۆشخانه‌ی سۆران، باری ته‌ندروستی ئه‌و هاووڵاتیه جێگیره.
بۆردومانه‌كه‌ش ماوه‌ی زیاتر له سه‌عاتێك به‌رده‌وام بووه‌و زیاتر له 3 سه‌عاتیش فڕۆكه جه‌نگییه‌كان به‌سه‌ر ئاسمانی ناحیه‌ی سیده‌كان و كوێستانه‌كانیدا سوڕاونه‌ته‌وه.
جگه له‌برینداربوونی هاووڵاتیه‌ك له كوێستانی لۆلان، به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌و بۆردومانه‌ی فڕۆكه‌كاندا زیانی ماددی زۆر به‌ر زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان و سامانی ئاژه‌ڵی دانیشتووانی سنوره‌كه گه‌یشتوون، وێڕای ئه‌وه‌ش ترس و نیگه‌رانی زۆری خستووه‌ته ناو ره‌وه‌ندو گوندنشینانی ناوچه سنورییه‌كانی ناحیه‌ی سیده‌كان.