PUKmedia كامه‌ران عه‌بده ساڵح 2010-07-10 09:27:37
بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیكدا زه‌وی و خانوی هاووڵاتیانی دانیشتووی ناحیه‌ی سه‌ركه‌پكان له سنوری قه‌زای رانیه تاپۆ بكرێن.
هیوا قه‌ره‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌ركه‌پكان به PUKmedia ی راگه‌یاند: ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه نه‌خشه‌ی بنه‌ڕه‌تی ناحیه‌ی سه‌ركه‌پكان ته‌واوكراوه، له‌ڕۆژانی داهاتووشدا لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت پێكده‌هێنرێت بۆئه‌وه‌ی زه‌وی و خانوی هاووڵاتیانی دانیشتووی ناحیه‌كه بخرێته‌سه‌ر ئه‌و نه‌خشه‌یه.
وتیشی: له‌مه‌ودوا دانیشتووانی سه‌ركه‌پكان ده‌توانن له‌ڕێی یاساییه‌وه زه‌وی و خانوه‌كانیان تاپۆ بكه‌ن، بۆ هه‌ر مه‌ترێك له موڵكه‌كانیشیان نرخێكی ره‌مزی دیاریكراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه پێشتر به‌هۆی نه‌بوونی تاپۆ له سه‌ركه‌پكان، دانیشتووانی ناوچه‌كه بێبه‌شبوون له وه‌رگرتنی پێشیینه‌ی خانوبه‌ره، له‌مه‌ودوا له‌و پێشینه‌یه و ئیمتیازاته‌كانی دیكه‌ی تاپۆ سوودمه‌ند ده‌بن.
سه‌ركه‌پكان پێشتر گوند بووه‌و پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كراوه‌ته ناحیه، له‌ڕووی ئیدارییه‌وه جگه‌له ناوه‌ندی ناحیه‌كه خۆی، 45 گوندی به‌سه‌ره‌وه‌یه.