PUKmedia مه‌ریوان قه‌ره‌داغی 18:44:14 2010-07-08
له 29-5 ی ئه‌مساڵدا وه‌ك هاوكاریكردنی جوتیاران به‌بڕیاری وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق له‌چوارچێوه‌ی نه‌وت به‌رامبه‌ر به‌خۆراك بڕیاردرا دانه‌وێڵه‌ی جوتیارانی كوردستان به‌نرخێكی گونجاو له‌جوتیاران وه‌ربگیرێت، به‌ڵام دوای جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌و هێنانی دانه‌وێڵه‌ی جوتیاران بۆ سایلۆكانی عه‌مباركردنی گه‌نم به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی سایۆكانه‌وه جوتیاران روبه‌ڕووی گرفتێكی زۆر بوونه‌ته‌وه‌و وه‌ك پێویست گه‌نمه‌كانیان لێوه‌رناگیرێت، وه‌ك ئه‌و جوتیارانه‌ی كه ئۆتۆمبێلیان گرتبوو له‌سایلۆی سلێمانی رایانگه‌یاند كه ماوه‌ی 17 رۆژه له‌سه‌ره‌دا وه‌ستاون بۆئه‌وه‌ی گه‌نمه‌كانیان لێوه‌ربگیرێت، به‌ڵام تائێستا به‌هۆی زۆری ژماره‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگرانه‌ی كه گه‌نمیان پێیه سه‌ره‌یان نه‌هاتووه، جوتیاران ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌به‌رده‌م سایلۆی سلێمانیدا نزیكه‌ی سێ هه‌زار ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری پڕ له‌گه‌نم راوه‌ستابوون بۆ رۆكردنی گه‌نمی جوتیارانی سنوری شاره‌زورو گه‌رمیان و شارباژێڕ، ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن رۆژانه كرێی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه گه‌نمه‌كانیان هه‌ڵگرتووه‌و له‌سه‌ره‌دا وه‌ستاون بۆ هه‌ر رۆژێ ده‌بێت 50 هه‌زار دینار بده‌ن كه ئه‌مه‌ش له‌ڕووی ماددیه‌وه زیانێكی زۆری به‌جوتیاران گه‌یاندووه، به‌پێی ئامارێكی سایلۆی سلێمانیش ته‌نها له‌ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا 60 هه‌زار تۆن گه‌نمیان له‌جوتیاران وه‌رگرتووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جوتیاران گله‌یی ئه‌وه‌یان هه‌یه ماوه‌یه‌كی زۆر له‌به‌رده‌م سایلۆدا ده‌مێننه‌وه تاكو سه‌ره‌یان به‌رده‌كه‌وێت و گه‌نمه‌كانیان لێوه‌رده‌گیرێت، به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی سلێمانیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان خستووه‌ته گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ی له‌كه‌مترین كاتدا كاره‌كانی جوتیاران به‌ڕێبكه‌ن .
ئه‌مڕۆش 8-7 بۆ له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له كێشه‌و گیروگرفتی جوتیارانیش زانا محه‌مه‌د ساڵح قائیمقامی قه‌زای مه‌ركه‌زی سلێمانی سه‌ردانی سایلۆی سلێمانی كردوو له‌نزیكه‌وه گوێی له‌كێشه‌و گیروگرفتی جوتیاران گرت، دوای به‌ئاگابوون له‌كێشه‌و گیروگرفتی جوتیاران بۆ زیاتر هاوكاریكردنی جوتیاران و كارئاسانی كردنی زیاتر بۆیان قائیمقامی سلێمانی بڕیاریدا ژماره‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه زیاد بكات كه كاره‌كانی جوتیاران به‌ڕێده‌كه‌ن، هاوكات بڕیاریشیدا رۆژی هه‌یینی كه پشووه سایلۆی سلێمانی به‌رده‌وام بێت له‌وه‌رگرتنی گه‌نم له‌جوتیاران بۆئه‌وه‌ی جوتیاران له‌و چاوه‌ڕوانیه زۆره تاڕاده‌یه‌ك رزگاریان بێت و كارئاسانیان بۆ بكرێت، بڕیاریشیدا له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای شۆفێراندا گفتوگۆ بكات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی رۆژانه‌ی ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كان.
سه‌باره‌ت به‌نرخی ئه‌وگه‌نمانه‌ی كه له‌جوتیاران وه‌رده‌گیرێت بۆ گه‌نمی پله یه‌ك 650 هه‌زار دینار‌و بۆ گه‌نمی پله دوو 450 هه‌زار دیناره، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی سلێمانیش رایگه‌یاند ئه‌و نرخه نرخێكی گونجاوه‌و هاوكاریه‌كی باشه بۆ جوتیاران، به‌پێی ئامارێكی ناوه‌ندی سایلۆی سلێمانیش له سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵه‌وه تائێستا 45 هه‌زار تۆن گه‌نم له‌جوتیاران وه‌رگیراوه.